وتووێژ:خۆرەدرۆزنە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:درۆزنە خۆر(سەگی خۆر)ەوە ڕەوانە کراوە)

درۆزنە خۆر و سەگی خۆر باش نین. دیارە وەرگێڕانی وشەبەوشەی عەرەبی و ئینگلیزییەکەن. ئەشێ ئەوەڵ بزانین بە کوردی شتی وەھامان ھەیە یا دیاردەکە تایبەت بە لەتیتوودە سەرەکانە تەنیا؟ ئەگەر مەعلووم بوو نیمانە با وشەیەکی بۆ دابنێین لە کوردی بچێ: بۆ نموونە زڕخۆر وەکوو زڕبرا و زڕخەزوور و زڕکەو و... یا خۆرە سەگانە وەکوو گیلاخە سەگانە، پیشۆکە سەگانە، کاڵەکە مارانە و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٤، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویستم پێشنیار بدەم زڕەخۆر دیتم وەھا شتێکی نووسیوە مام پیرەھەڵۆ. سەگانە و مارانە وا بزانم زیاتر بۆ گیاوگوڵ بن وایە؟ وەک گوڵەسەگانە یا گونەسەگانە. با ئەمەیش بڵێم لە وشەی یۆنانیی parḗlionدا پێشگری pará- بە مانای لا و کنار و تەنشتە. چون یەک یا دوو خۆر لە تەنشت خۆری ڕاستیدا دەبینرێ. ئەمە لە کوردیدا دەبێتە پەڕ- وەک لە وشەی پەڕانپەڕ-دا دەبینرێ. ئەگەر بمانەوێ زانستی وشە دابتاشین دانانی بەرامبەری دەقیق زۆر ئاستەم نییە بۆ نموونە لێرەدا پەڕەخۆر... .--چالاک وتووێژ ‏١٣:١٨، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتێکی تریش کە ئێستا لە بیرم ھاتەوە؛ لە سۆرانیدا دەڵێن کانی درۆزنە و بە ھەورامی ھانەدرۆزنە (کانییەک ھاوینان وشک دەبێ). بۆیە ئەگەر نەڵێین زڕەخۆر دەبێ بڵێین خۆرەدرۆزنە نەک درۆزنەخۆر!--چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٩، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
«ژانەدرۆزنە»شمان ھەیە: وردە ژانی ژنی دووگیان پێش زان. -Aza (لێدوان) ‏١٣:٤١، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش بێ نەمبیستبوو. ئێمە دەڵێین بەرەژان.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠١، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Calak خۆرەدرۆزنە لەسەر زاران ناڕێکە ئێوە باسی زرخۆڕ و پەرەخۆڕتان کردبوو لە نێوان ئەم دوو ناوە یەکیان هەڵبژێرن باشە ،با بزانیین هاوڕێیان چی دەڵێندیاکۆ (لێدوان) ‏٢١:٢٨، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یانی خۆرەدرۆزنە ناخۆشە بەڵام درۆزنەخۆر خۆشە؟ ئاخر ئەوی تر دژی مۆرفۆلۆژیی زمانی کوردییە. بۆ من فەرق ناکا با ئەوانی تر بن. ھەر چی ھەموو لایەک ویستی لەسەر بێ. -- چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٤، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکۆ Calak من ناڵێم درۆزنە خۆڕ خۆشە ،دەڵێم لەنێوان هەردوو وشەی زڕخۆڕ و پەڕەخۆڕ دانەیەک هەڵبژێرن ،کاتی خۆی نووسیبووم درۆزنەخۆڕ ئەمە تەنها ناوێکی تەرجەمی حەرفی بوو ناچار بووم وەها بنووسم ،بەڵام ئێستا کە ناوی جوانتر و بە واتاتر هاتۆتە پێش پێویستە بگۆڕدرێت دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٦:٣١، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش بەپێی ئەو ناوەی داتنابوو دەستم لێ ندا ھەر مۆرفۆلۆژیی وشەکەم دروست کرد و درۆزنەم بردە دواوە. دەنا منیش لەگەڵ زڕەخۆر یا لەویش جوانتر پەڕەخۆرم. خۆت لەگەڵ کامیانی بۆ من فەرقی نییە. بڕێک ڕادەوەستین بزانین هاوڕێیان چی دەڵێن کەسیش ھیچی نەکوت خۆت بیگۆڕە بۆ یەکێک لەوانە. سپاس. -- چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٨، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Calak من نازانم چۆن دەگۆڕدرێت ،وابزانم تەنها بەرێوەبەران ئەم کارەیان پێ دەکرێت،ئەگەر ئەرک نەبێت خۆتان پێی هەڵسن باشترە،سوپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٩:٢١، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا خۆیشت دەتوانی بە گواستنەوە. یەک دوو ڕۆژی تر ڕاوەستین ھەڵوێستێک نەبوو دەیگوازینەوە پەلەی لێ مەکە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٠، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من خۆرەدرۆزنەم پێ جوانترە. -Aza (لێدوان) ‏١١:٢٣، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سێ وشەمان پێشنیار کردووە و ھەر سێکیانم پێ دروستە. کێشەی خۆرەدرۆزنە ئەوەیە زیادی دوورودرێژە. ھەتا دەتوانن وشەیەک دانێن سووک بوترێ و لە ئینگلیزیەکەی ڕەوانتر بێ دەنا جێکەوتنەکەی ئەستەمە و خەڵک ئینگلیزییەکەی دەڵێ.
شتێکی تر؛ بۆ وشەی درۆزنە تووشی نانەدرۆزنە-یش [١] بووم.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٧، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی خۆرەدرۆزنەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:٢٧، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی خۆرەدرۆزنەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٣:١٤، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی خۆرەدرۆزنەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠١:٥٤، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]