بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:دایە! ئەو کوڕە چاوچاوانەم لەگەڵ دەکا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan لە بابەتی ناو

ناو

[دەستکاری]

@Tessla: ئەو چاوی لێ دەکەم یانی چی؟ ئەمە بە حساب بەرامبەری he is making eye at meیە؟ ئاخر ئەو چاوی لێ دەکەم لەگەڵ کام ڕێزمان دێتەوە؟ ڕاستییەکەی ویستم تاگی سڕینەوەی خێرای لێ بەم سەرەتا کە دیم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٢:٠٨، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan: کەمێک سەبر بگرن، پێداچوونەوە بەم ناوانە دەکرێن، هێشتا ناوەکانم نەسڕیووە لەبەر پێداچوونەوە. چەند ناوێکە نەک تەنیا ئەوەی وتووتە. Tessla (وتووێژ) ٠٠:١١، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla: وا دیارە ئەم وتارانە بە کۆمەڵ چاک کراون. ئەگەر دڵنیا نین لە ناوەکان سەرەتا لە خشتەیەکدا دایانبنێن و داوای یارمەتی بکەن. سپاس بۆ ئەو کاتەی دایدەنێن، بەڵام ڕاستییەکەی من لەگەڵ ئەم میتۆدە نیم کە ژمارەی وتارەکان زیاد بکەین، بەڵام ناوەرۆکەکە ژڵەژاو و بێمەعنا بکەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:٥٨، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ ڕایەکەت کە هەمان ڕایەکەی ئێمەیە و نامانەوێت تەنیا بۆ بەرزبوونی ژمارەی وتار وابکەین. ئێستاش؛ ئەگەر مانای ئەم ناوی وتارە دەزانیت دووبارە سپاست دەکەین لێرە بیڵێیت، گەرنا ناوەکەی دەگوازمەوە بۆ ئەمە: دایە! ئەو چاوم لێ دەکات یان بەشێوەیەکی کوردیانە: دایە! چاوی تێبڕیوم. Tessla (وتووێژ) ٠٦:٤٥، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla:ئەمە to make an eye at someone ئیدیۆمێکە یانی بە چاوی سێکسیانەوە سەیری کەسێک کەی. یانی نەزەر بکەی. عەینی ئەوەمان ڕەنگە نەبێ بە کوردی، بەڵام شتێکە وەک چاوچاوێنە یان چاوقرتاندن. بۆیە ئەمە دەبێ بە دایە! ئەو کوڕە چاوچاوانەم لەگەڵ دەکا یان دایە! ئەو کوڕە چاوم لێ دەقرتێنێ. شتێکی ئاوا بآشە بە بڕوام. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٣:٥٨، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
(وتووێژ) باشتر نییە چاوبازی بەکاربێنین چونکە باوترە و ئاسانترە لەسەر زمان. مامۆستا (لێدوان) ١٨:٢٩، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@مامۆستا:کێشەم نیە. زیاتر کێشەم لەگەڵ وەرگێڕان و ڕێزمانی نادروستدا بوو. ئەوەش باشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢١:٤٥، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan منت بردەوە بۆ بیری چی وشەیەک! خەریک بوو بیرم دەچووەوە پێشتر ئەم وشەیەم دەزانی، بەڵام لەگەڵ کەس نەمکردووە :) ھەستێکم ھەبوو کە چاوچاوانێ ئەوەیە ھەردوو کەسەکە بۆ یەکتری بکەن و ڕێک واش بوو![١] پێم وا بێ «چاوتێبڕین» ڕێک بۆ ئەمە نابێ. کە مێینەکە حەزی پێ نەکات دەبێتە «چاو لێ داگرتن» و ئەوەی مامۆستاش وتی خراپ نەبوو. ⇐ئارام وتووێژ ٠١:٥٩، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: ڕاستە. بۆیە لە سەرەوە نووسیم عەینی ئەوەمان ڕەنگە نەبێ بە کوردی. بەڵام وەک نووسیم کێشەم لەگەڵ ناوە ئەوەڵەکە بوو کە ناڕێزمانی بوو. ئەو چاوی لێ دەکەم کوردی نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٣:٣٦، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

  1. «چاوبڕکێ»، فەرھەنگی شێخانی، عەبدولوەھاب شێخانی (کوردی بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥.