وتووێژ:خەڵکی سیستانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سێستانی ھەڵەیە، لە ئێران پیان دەوترێت "سیستانی. مادیوتووێژ (٢٠ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٢:٥٤, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

ڕاستی من ئەو ناوەم نەبیستووە تەنیا ھەندێ جار لە ھەواڵەکان بیستوومە دەڵێن "ئایەتوڵا سیستانی" وابزانم پیاوێکی ئایینی شیعە مەزھەبەکانە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:١٩, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

نازانم بڕوا بە زمانی ڕەسەنی کوردیی خۆمان بکەم یان زمانی سەقەت و پەقەی فارسی کە ئاداری بەسەر پادارەوە نەماوە. ھەر کەس کەمێک فارسی بزانە دەزانێ فارسەکان «ئێ»یەکان دەکەم بە «ئی» و ئەم پیتە لە زمانەکەیاندا نەماوە. بۆ نموونە سەیری ئەم وشە کۆنانە بکەن: ئێران، شێر، تەورێز (یان تەبرێز) فارسەکان ھەموو وانە بە «ئی» دەڵێن: ئیران، شیر، تەبریز. یانی لە فارسیی ئێراندا «ئێ» بۆتە بە «ئی» و ئێمە بەڕاستی نازانین وشەیەک لە زمانی فارسیدا کە «ئی» ھەیە ئایا ھەر «ئی» بووە یان «ئێ». تاقە ڕێگایەکمان ھەیە ئەویش ئەمەیە سەیری فارسی ئەفغانی و تاجیکی بکەین بزانین ئەوان چۆنی دەڵێن چون لە زمانی واندا بە پێچەوانەی فارسی «ئێ» ھێشتا ماوە و نەبۆتە «ئی». لە ئەلفوبێی تاجیکیدا «ئی» بە И و «ئێ» لە سەرەتای وشە بە Э و لە شوێنەکانی تردا بە е دەنووسن. سەیری ئەم وشانەی سەرەوە لە ویکی تاجیکی بکەن دەبینن ھەموویان وەک کوردی بە «ئێ» نووسراون نەک وەک فارسی بە «ئی»: Эрон, Шер, Табрез. دەی من سەیری پارێزگای سیستان و بەلۆچستانم کرد لە ویکی تاجیکیدا نووسرابوو Устони Сестону Балӯчистон که دەبێتە سێستان و بەلۆچستان بۆیە بە کوردی دەبێتە سێستان نەک سیستان.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٠٠, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
بە خوا وەکوو نووسیومە من نازانم ئەم ناوە چۆنە بە ھەمووی ئەگەر دوو سێ جار بستبێتم، بەڵام کاک چالاک لە شوێنێکی تریش نووسیبووت کە فارسی وەک عەرەبی دەنگی ("ۆ" و "ێ") دەگۆڕن بۆ ("ی" و "و") بەپێ ئەم شتە دەبێت ئەم "سێستان"ەش ھەر وابێت و کرابێت بە سیستان. وە لە ویکی ئینگلیزی نووسراوە "سیستان" دەبێت لەسەر فارسی و عەرەبی نووسرابێت نەک بەشێوەی ڕاستەقینەی خۆی.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٤٠, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)