وتووێژ:شەڕ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:جەنگەوە ڕەوانە کراوە)

شەڕ یان جەنگ؟ مادیوتووێژ (٢٢ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٩:٥٤, ١٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

بەڕای من جەنگ گونجاوترە، چونکە وشەیەکی فەرمییە و لە زۆربەی کتێبە مێژووییە کوردییەکاندا ئەم وشەیە بەکاردێت، بەڵام وشەی شەڕ زیاتر لە ناو خەڵکی بەکاردێت. -- Diyar Design لێدوان ١٩:٥٨, ١٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
بە بڕوای من شەڕ تەواوە و زمانی کوردی زمانی خەڵکی و فەرمی نییە. ئەگەریش باسی کتێبەکانی باشوورە ئەوە لیپاولیپ پڕ بووە لە فارسی. وەک چۆن فارسەکان پێیان عەیبە وشەی فارسی بڵێن و ھەر وشەی بیانیی ئینگلیزی و فەڕەنسی بەکاردەھێنن وا دیارە لە باشووریش وشەی کوردی سووک و بێبایەخە و زمانیان پڕ کردووە لە فارسی. شەڕ ھەر شەڕە ھەر وەک لە کورمانجیشدا نووسراوە شەڕ. تکایە لێدوان لەسەر فارسیکردنی وشەکان مەکەن. لێدوان بۆ دەرکردنی وشەی بیانی پێویستە نەک بۆ بیانیکردنی وشە کوردییەکان. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ٢٠:٤٥, ١٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

گواستنەوەی بێ وتووێژ[دەستکاری]

کاک @Aza: ناکرێت یەکسەر پەڕە بگوازرێتەوە. زۆرینەی وتووێژە پەیوەندیدارەکان بە شەڕ و جەنگم خوێندەوە و تەنیا لە وتووێژ:جەنگی جیھانیی یەکەم بە «جەنگ» گەیشتوونەتە ئەنجام. نابێت ھەر کەسەو لە ئاوازێک بخوێنێت! دەبێت وتارەکان بھێنینەوە یەک ئاست. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٥٠، ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ببوورە.ئەوەم نەدیبوو. وام ئەزانی ھەر لە داخوازی بەرامبەری کوردیدا باسی کراوە. بە ھەر حاڵ، منیش لەگەڵ شەڕم بۆ war. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٠٨، ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شەڕ وشەیەکی کوردییە؟[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @Calak: و بەڕێز @Aza: تکایە دەتوانن بڵێن «شەڕ» وشەیەکی ڕەسەنی کوردییە یان نا؟ ھەر لە کۆنەوە کوردی بووە یان لە فارسی وەرگیراوە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:١٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە عەرەبی شتێک ھەیە بە ناوی "شر" کە بە واتای خرپەکاری یان خراپە دێت بەرامبەر وشەی Evil، ھەستەکەم لەوەوە ھاتبێت. Husen watching (لێدوان) ‏٢١:٣٦، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بنەڕەتەکەی نازانم، بەڵام ئەگەر کوردیش نەبێ لە کۆنەوە بووە بە کوردی. Aza (لێدوان) ‏٠٤:٣٢، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

قسە لە کوردی بوونی شەڕ نییە، بەڵام بەڕای من باشترە بۆ ئەم وتارە وشەی جەنگ بەکاربێت، و شەڕیش بۆ (fight) و (combat). سەرچیا‏١٧:٠٨، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: وشەی شەڕ ئەوەندە کۆن ھەیە کە گرنگ نییە کوردی بێ. تا ئەو جێگایەی دەزانم ڕەنگە بە بنیچە کوردی نەبێ بەڵام ئەوەندە باو ھەیە کە گرنگ نییە. بۆ نموونە وەک وشەی سڵاو کە گرنگ نییە بنیچەکەی چ بێ. دەی سوودی لابردنی وشەی سڵاو چییە؟ ھیچ. بۆیە لابردنی وشەی شەڕ-یش لە زمانی کوردیدا کارێکی زۆر حەپۆلانەیە. بەدبەختی ئەمەیە وشەکە لادەبەن وشەیەکی فارسی لە جیاتی دادەنێن، کوردی با شتێک. تا ئەمڕۆ من لە زمانی یەک کەسم نەبیستووە بڵێ جەنگ. لە کتێبەکانی ئەودیو و میدیاکانی نەبێ کە بەڕاستی حەزیان زۆر لە فارسییە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرەتا سپاس بۆ بەشداری و ڕوونکردنەوەتان، لەلای ئێمە ھەر بە ھەموو شتێک «combat، fight، war» دەڵێن شەڕ، (بە نموونە شەڕی ئێران و عێراق) تەنانەت ئەوەندەی بیستومە بە جەنگی جیھانیی یەکەم و دووەم شەڕ بەکارنابەن. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٨:٤٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: ئێوە ڕاتان چییە گەر ھەموو وشەکانی War بکەینە یەکدەست، نازانم چۆن بە ئەنجامێک بگەین بەڵام زۆر ناحەزە کە بۆ war ھەم شەڕ و ھەم جەنگ بەکاربێنین و دەبێ یەکیان وەگوازین بۆ ئەوەی تر، بەڵام نازانم چۆن ساغ دەبینەوە! AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٢٦، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrir: شتەکە تۆزێ ئاڵۆزە. نازانین لێرە War بە شەر یان جەنگ مانا کراوەتەوە. ڕەنگە لە ھەر شوێنێک و بە یەکێکیان بێت. گەر بشڵێین با جەنگ بکەینە شەڕ، ئایا دەبێت بۆ «combat، fight، war» ھەر شەڕ دانێین؟ من خۆم کێشەم نییە گەر بڵێن با جەنگ لابەرین و ھەر ھەموویان بکەینە شەڕ. من خۆشم تەنیا لە جەنگی جیھانیی یەکەم و جەنگی جیھانیی دووەم وشەی جەنگم بیستووە. گەر تەواوی کۆمەڵگە جەنگ بۆ شەڕ پشتڕاست دەکەنەوە، ئەوا دەیکەم گەر نا من لە خۆمەوە ناتوانم بیکەم چونکە دواتر گەر پەشیمان بینەوە، گەڕانەوەی دۆخی پێشوو مەحاڵ دەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٩، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە کاک @Aram: وایە، لە خوارەوە ڕاپرسییەکم کردووە، ھیوادارم لەسەر شتێک ساغ ببینەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٥٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوەی وشەکانی جەنگ بۆ شەڕ[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان @Épine: @Calak: @Aza: @Kushared: @Aram: @Serchia: و ئەوانەی تر، ڕای ئێوە چییە بۆ گواستنەوەی ناوی وتارەکان لە جەنگەوە بۆ شەڕ؟ من بۆچوونی زۆربەتانم لە وتووێژی جەنگی جیھانی بینی و ئێستاش تەنانەت دەمھەوێ ڕای ئێوە بۆ گواستنەوەی وشەکانی جەنگ لە ویکیپیدیا و بەتایبەت سەردێڕی وتارەکان بۆ شەڕ وەربگرم. تکایە بە داڕێژەی لەگەڵ یان دژ وەڵام بدەنەوە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٤١، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش برام @Ahrir، وشەی شەڕ و جەنگ جیاوازیان هەیە، بۆ نموونە جەنگ بۆ وڵاتان بەکاردەهێنرێت و پێویستە وشەی جەنگ بەکاربهێنرێت تێیدا و ناکرێت بڵێین شەڕی نێوان عێڕاق و ئێران، ئایا ئەمە دەگوونجێت !؟ گەر بێت و باسی وشەی شەڕ بکەین ئەوە دەتوانین بۆ نێوان بنەماڵەیەک بەکاری بهێنین کە کێشە کەوتۆتە نێوانیانەوە، ئایا دەکرێت بڵێین جەنگی دوو بنەماڵەکە ؟! بێگوومان نەخێر، وشەی شەڕ بۆ چەن کەسێکی کەمە یان نێوخۆی بێت بچووکیش، بەڵام جەنگ گەورەیە و دژی ئەوەی تریانە. سوپاس هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏٢٠:١٠، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]