وتووێژ:جامی جیھانیی یانەکانی فیفا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:جامی جیھانیی یانەکانەوە ڕەوانە کراوە)

کێشەی داڕێژەکان و پیتی هـ لەم ووتارە و سەرجەم ووتارەکانی تری ویکی سۆرانی ...[دەستکاری]

سڵاو @Sakura emad @Aram @

بەرێزان تکایە بەشداربن لەم ووتوێژەدا بەجدی ویکیپیدیای سۆرانی کێشە و گیر و گرفتی زۆۆۆر زۆری تیایە لە بچووکترین شتەوە تا گەورەترین لەکاتی وەرگێڕان یان دروستکردنی ووتارێکی نوێدا ، داڕێژەکان زۆۆۆرینەیان کۆنن و لەکار کەوتن لەگەڵ ویکی ئینگلیزی جیاوازیان زۆۆۆر زۆرە و کێشەی تیایە بەجۆرێ کە زۆربەی کات سەرچاوەی مەبەستت بۆ نادۆزێتەوە و وێنە و لۆگۆی بابەتەکەش کار ناکات و پیشانی نایات لەکاتێکا لە ئینگلیزی بۆ کوردی وەرگێڕان ئەکەیت ، شتێکی تریش کە ئەمەیان پێویستە و زۆر گرنگە کە چاک بکرێت و نەمێنێ کێشەی پیتی هائـ (هـ) کە ئەمە پیتێکی زمانی ئۆردۆیە و دوور و نزیک پەیوەندی بە ئەلفبێی سۆرانیەوە نیە و زیادەیە و بەزۆریش(ئیجباری) تەنیا لە سایتی ویکی پیدیا هەیە و بەکاردێت ، وەک ئەزانن و ئاگادارن کە ٪٩٩ تەختەکلیلە کوردییەکان لە مۆبایل و لە کۆمیوتەریشدا لەبنەڕەتیەوە و لەسەرەتای دروستکردنیان لەلایەن ( کورد ئایتی گرووپ ، زانستپەروەرانی کورد ، C4Kurd ... هتد ) کە تەختەکلیلی کوردیان دروستکرد بۆ هەموو سیستەمەکان پیتی های عەرەبی (ه) بەشێوەی سەرەکی دانراوە و بەکارهاتوە و دە بۆ بیست ساڵ زیاترە خەڵکی کوردستان لەسەرجەم سیستەم و پلاتفۆرمەکان بەو هائە عەرەبیە نووسینیان کرذوە هەر لە ووتار و داڕشتن و ڕۆمان و شیعر و پەخشان و پەرتووکەکان .... هتد ئەمەی لێرە ئێوە کردوتانە بە ئیجباری هائی ئۆردۆ کێشەی گەورەی دروستکردووە بۆ زۆرینەی خەڵکی کورد زمان کەلەکاتی گەڕاندا ناتوانێ ئەو بابەتەی ئەیەوێ زانیاری لەسەر وەرگرێ نایدۆزێتەوە و ناچار ئەبێ سەیری عەرەبی یان فارسی یانیش ئینگلیزی بکات و دواتر لەڕێی ووتاری یەکێ لەو زمانانەوە بێتەوە سەر کوردییەکە کە خۆم یەكێکم لەوانەی هەمیشە بەمجۆرە ئەکەم و شتێکی زۆر ناخۆش و بێزارکەرە هیوام وایە دەستەی بەرێوەبەران و ئەندامە چالاکەکانی ویکی کوردی سۆرانی چیتر ئەم ها ئۆردۆیە بەکار نەیەنن و لەبەشی کوردیدا های عەرەبی دابنرێتەوە و بکرێتە جێگرەوەی ئەوەی ئێسە هەیە چونکە ئەمە خزمەت بە زمانی کوردی ناکات و بگرە زۆۆۆۆریش دوای ئەخات لە پێشکەوتن و بونی بابەتی نوێ و ووتاری زۆۆۆۆر .. من خۆم خاوەنی پڕۆژەی (تەختەکلیلی کوردی)ـم کە تایبەتە بە مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید ماوەیەک لەسەر داوای چەندین بەکارهێنەر ئەم (هـ) ئۆردۆیەم کردە سەرەکی لەجیاتی (ه) بەڵام لەو ماوەیەدا تووشی زۆۆرترین ڕەخنە و ڕەیتینی خراپ و قسەی ناشرینیشمان پێ ووترا تەنیا لەبەر ئەو پیتە بۆیە بە ناچاری کردمەوە بەوەی چەندین ساڵە خەڵکی پێی ئەنوسێ و بۆتە پیتێکی ستاندارد لە کوردی سۆرانیدا ، لەبەر ئەوە گرنگ و پێویستە ئێوەش لێرە بەجدی کار لەسەر چارەسەرکردنی ئەم کێشە گەورەی پیتی (هـ) بکەن و بیگۆڕنەوە بۆ ئەوەی کاتی خۆی هەبوو وە چیتر نووسەر ناچار نەکرێت بە بەکارهێنانی ئەو هاییە ... تکایە ئەم باسە با بمێنێ و کێ لێرە بەرێوەبەری گشتیە بێە جواب و وەڵام بداتەوە بۆ گۆڕینی ئەم هایە بۆ شێوە ستانداردەکەی خۆی وە لە کوێشدا قسەی زیاتر و گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی ویکی کوردی ئەکرێ تکایە ئەم باسە بگوازنەوە بۆ ئەوێ تا هەموان رای خۆیان بڵێن و چارەسەرێکی هەمیشەیی بکرێت بۆ ئەم کێشانەی داڕێژە و هائەکە بەتایبەتی .... هەر بۆ زانیاریش من بەکارهێنەرێکی نوێی ویکی پیدیا نیم و شەش بۆ حەوت ساڵە لێرە بووم بە ناویکی ترەوە کە بەشداریم نەبووە بەڵام شارەزایی باشم هەیە ... لەگەڵ ڕێزما KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٦:٣٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@GoRaN909:سپاس بۆ پێشنیارە گرنگەکانت بێگوومان ئەو کێشانەی باست کرد ڕەچاو کراون و لە ڕابردوو ھەوڵی چارەسەرکردنیان دراوە، کێشەی داڕێژە لەمێژەیە ھەیە من لەسەرەتای دەستبەکار بوونم ویستم چارەسەری بکەم بەڵام لەبەر چەن کێشەیەکی تەکنیکی نەمتوانی چارەسەری بکەم، گەر بێینە سەر تەختەکلیلی ستانداردی ویکیپیدیا ئەو شتە یەکەمجار نییە وە پێشووتر لە دیوەخان گفتوگۆی لەسەر کراوە. تا ئێستا گفتوگۆییەکی سەرکەوتوو نییە لەسەر گۆڕینی پیتەکان، گەر تۆ ناڕەزایت ھەیە تکایە لە دیوەخان کێشەکان باس بکە و پشتگیری پێویست کۆ بکەوە و گۆڕانکاری بکە و لێرە ھیچ شتێک نییە بەناوی بەڕێوەبەری گشتی یان کەسێک دەسەڵاتی ڕەھای ھەبێت بەسەر ھەمووان ویکیپیدیا بە یەکدەنگی کاردەکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٢٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @GoRaN909: باشتر وایە ئەم باسانە لە دیوەخان بکرێنەوە تا وتووێژی وتارەکان چونکە ھەرکاتێک ئەم وتارە دووچاری سڕینەوە بوویەوە، پەڕەی وتووێژەکەشی دەسڕدرێتەوە بۆیە دەڵێم ئەم باسانە لە دیوەخان بکەرەوە تا حاڵەتی وا ڕووشی دا، وتووێژەکە بمێنێتەوە. تکایە بۆ جاری داھاتوو، وا بکە. سەبارەت بە کێشەی کۆنیی داڕێژەکان، ویکیپیدیای ئینگلیزی بە چرکە دەگۆڕێت و ئێمە ناتوانین بەردەوام لەگەڵ ئەوان خۆمان بڕوێنین چونکە ژمارەمان زۆر کەمە و ھەر وا فریا دەکەوین؛ دەستمان بە ھەرکامیان بگات کە کێشەی ھەبێت یان کۆن بووبێت، ھەوڵی چاکسازیی تێدا دراوە. ئێوەش دەتوانن لەوەدا ھاوکار بن. گەر داڕێژەیەکیش پارێزرابوو، پێمانی بڵێن. مەبەستت لە «زۆربەی کات سەرچاوەی مەبەستت بۆ نادۆزێتەوە» چییە؟ تەواویش لە وێنە نازانم مەبەستت کام جۆری وێنەیە، بەڵام پێم وایە باسی لۆگۆکان دەکەیت کە بەزۆری ئەوانە نائازادن بۆیە کار ناکەن؛ پڕۆژەیەکمان بۆ ئەوە ھەیە و بڕوانە ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە. بۆ مەسەلەی گێڕانەوەی پیتە ھێیە عەرەبی و فارسییەکە، من پێشتریش چەند جارێک ئەمەم وتووە کە چاوەڕێی من مەبن تا ئەو ھێیە کۆنە بگەڕێنمەوە و گەر لەسەر من وەستابێ، ئەوا ویکیپیدیا ھەر لەسەر «ھ» بەردەوام دەبێت بۆیە ببوورن و من لەوەدا بەشداری ناکەم چونکە بە ڕای من ئەوەی ویکیپیدیا ھەڵی بژاردووە دروستەکەیە. ھۆکارێکی ژیرانەم بدەنێ کە ئەو ھێیە عەرەبی و فارسییە دروستەکە! بۆ مەسەلەی گەڕانەکەش نەک ھەر تۆ بەڵکوو من خۆشم وا دەکەم. گەر مەبەستت خوێندنەوەی کوردییەکە بێ، چ کێشەیە بچی لە زمانەکانی ترەوە بێیتە ئێرە؟ زۆرینە ھەر وا دەکەن. گەر مەسەلەی گەڕانەکەشت بەتایبەت بۆ پیتی ھێیە، ئەوا ئێمە ڕەوانەکەرمان بۆ ھێیە عەرەبی و فارسییەکەش دروست کردووە و ڕاستەوخۆ دەتباتە سەر وتارەکە. ئیتر چی؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دیوەخانێک کە بە رای زۆرینە کار بکات و بەدەستی ویکی پدیا خۆی بێت گفتگۆکردن لێی سوودی چیە کە هیچ ئەنجامێکی نەبێ وەک @Sakura emad ئەڵێ ئەوێ بە یەکدەنگی و ڕای زۆرینە کارەکانی بەڕێوە ئەبات ئێ باشە ئێمە ئەو هەموو خەڵکە و زۆرینەیە لە کوێ کۆ بکەینەوە کە وەک خۆتت ووتت ژمارەی دەستکاریکەر و دروستکەر ووتار و چاکسازی کردن تێیاندا زۆر کەمە و فریا ناکەون، بۆ وێنەکە مەبەستم ئەوەیە من لەکاتی وەرگێڕانی ووتار وەک ئەمەی ئێستا کە ووتوێژەکەم تیا دروستکرد زۆۆۆرم هەوڵدا بە هیچ جۆرێ وێنەکەی پیشان نە ئەیا کە لەجۆری svg بوو چووم وێنەی ویکی عەرەبیم هێنا کە لەجۆری png یە بەڵام ئەویش هەر کاری نەکرد بۆیە خۆم هەستام بە بارکردنی وێنەیەک و دامنا ئینجا پیسانی دا لەگەل ووتارەکە وەک لۆگۆ بەڵام لەکاتێ بارکردندا وێنەکە تێکچوو پشت شاشەی ڕوون (Transparent) بوو وێنەکە کە من بارمکرد بەڵام لەدوای ئەپلۆدکردن بە خۆکاری ویکی‌دراوە ی پێ ئەلێن ئێوە وابزانم جۆری وێنەکەی تێکدا و پشت شاشەی بۆ زیادکرد گەر سەیری وێنەکەی ئەم ووتارە بکەیت و بەرواردی بکەی بە هی ئینگلیزی تێ ئەگەی مەبەستم چییە... بۆ چاککردن و نوێکردنەوە داڕێژەکانیش من ئەونەی پێم بکرێ چاکسازییان تیا ئەکەم بەڵام کێشەکە ئەوەیە من توانی دەسکاری کردنیانم نیە تا چاکی کەم ... KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٢:٥٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێ باشە یەکدەنگی چی تێناگەم سیاسەتی ویکیپیدیا بۆ وایە تۆ خۆتەزانی ئەندامی چالاک و هەمیشەیی لە ویکی کوردیدا نیە هەر ئەم چەند کەسەن و من زیاتر نەدیوە لە تۆ و @Aram و ماوەیەکیشە کەسێکی تر بەناوی @Haryad هەریاد کە تاگیش ناکرێت لەوە زیاتر کەسی ترم نەدیوە بەشداری ووتارەکانی ویکی پیدیا بێت گەر هەر ئەم سێ چوار کەسەبێ ئیتر لەکوێ خەڵک کۆ بکەمەوە..!! KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٢:٤٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@GoRaN909: ھەرچەندە نازانم وەڵامەکەت بۆ من بوو یان ساکوورا، بەڵام ئیتر ئەوە کەوتووەتە سەر خەڵک. لەبەرئەوەی ویکیپیدیا ھیچ دەستکەوتێکی ماددیی تێدا نییە و خۆبەخشییە بۆیە کەس نایەت. لەوەتەی ھەیە تا ئێستا ڕەنگە نزیکەی پەنجا کەسێک بەجددی کاریان بۆی کردبێت. بەشێک (ڕاستتر بڵێم زۆرینە) دەڵێن باشە بۆ کێ بیکەم؟ دە وەرە چی بەوانە دەڵێی؟ جارێک کەسێک وتی «ویکیپیدیای چی؟ ئێمە جارێ ڕۆیشتن بۆ کتێبخانەمان لەلا نامۆیە ئینجا ویکیپیدیا.» ڕاستیشی کردووە خۆ. ئەوە لەسەر ھەموومانە کە ویکیپیدیا بناسێنین و ھەموومان بەرپرسین لێی و پڕۆژەکەش کراوەیە. ئیتر کێ دێت و کێ نایەت، لە دەستی خۆیەتی. کاک @-Haryad:یش بانگ دەکرێت، بەس ھێڵێکی ناوەکەیت لەبیر کردووە. ئەوە بۆتم بانگ کرد. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @GoRaN909 مەرج نییە تۆ خەڵکێکی زۆر کۆ بکەیتەوە کێشەکە باس بکە لە دیوەخان ھەفتەیەک یان نزیک ھەفتەیەک بوەستە چوار بۆ پێنج بەکارھێنەر بەشداری لە پڕۆژەکەت بکەن و پشتگیریت بکەن بەسە بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەک بکەیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @GoRaN909: ئەو کێشە و گرفتەی باست کرد بەتایبەت پیتی «ھ» ھەمان بابەت لە دیوەخان باس کراوە، بەڵام تا ئێستا بە ئەنجامێکی تەواو گشتگیر نەگەیشتوون. بۆ بابەتی پەڕگەکە ئەوە داواکاریی بارکردنی پەڕگەیە ئەتوانی داوای پەڕگەیەک بکەیت بۆ وتارەکەت. ئەگەر کەس نەهات بەدەمتەوە بۆ بارکردنی پەڕگەکە ئەڵێم حەقی گلەییت هەبێت. بۆ بابەتی داڕێژەکەش دەمێکە ئەو کێشەیە هەیە، دەچیتە بواری تەکنیکییەوە من زۆر ئاگادار نیم. سپاس ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏٠٤:٥٤، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی جامی جیھانیی یانەکانم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٦:٣٨، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]