وتووێژ:تەلیسکۆپی بۆشاییی ھەبڵ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:تەلیسکۆپی ھەبڵەوە ڕەوانە کراوە)

ئەمە نووسراوە ھابل، کە لە کاتێکدا دەبێت بنووسرێت ھەبڵ. ناوە ئینگلیزییەکەی hubbleـە نەک habble—ژیـار وتووێژ ‏٠٨:٤٦، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرەتا گرنگە بزانین بەڕاستی چۆن باوە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٦، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ ھابڵ سەرچیا‏١٤:١١، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە باشوور ھابڵ باوە؟--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤١، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەوەتەی ھەم ھەر ھەبڵم بیستووە نەک ھابل. دیارە ئەوەی دەڵێ ھابل Bubbleـیش دەکاتە بابل :( سەیر بکەن /ʌ/ ھاتووە لە ئایپی ئەی، بۆ کەس گەن (gun) ئەکات بە گان؟ دەڵ (dull) ئەکات بە داڵ؟ ئاخر ئەمە چییە ئەم کارەساتە، ھا؟ بە ئای پی ئەی: /ˈhʌbəl/ بە ھەموو پێوەرێک ھەر ھەبڵ دروستە و ھەر بەوەش باوە. من ھاوڕێکانم ھەموو وادەڵێن مامۆستاکانم بەھەمان شێوە ئیتر نازانم ئەم کاک «ھابل»ـە لە کوێوە ھاتووە! تکایە سەیری ویکیپیدیا:گۆکردنی ئینگلیزی بکەن‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٧:٥٣، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکەتم قەبووڵە بەڵام ئاکامی گەڕان باوبوونی ھابڵ دەردەخا. IPA بۆ ئەو ناوانەیە باو نین یا زۆر کەم بەکارھاتوون و کێشەکە یەکلا دەکاتەوە بەڵام لێرەدا وا دیارە ھابڵ زۆر باوترە ھەم لە باشوور ھەم لە رۆژھەڵات.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٣، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا ئێوە دەتانەوێت ویکیش بکەن بە بەشێک لەو ھەڵە و کانسەرە؟ چوونکە ھێندەی من بزانم خەڵک ڕوو دەکەنە ئێرە زانیاری ڕاست وەربگرن نەک ھەڵە ئەمانەی ئێمە دەیکەین کە پشت بە باوی دەبەستین و ھتد کفرە بەرامبەر بە زمانەکان. ئەم وتارە پێویستە بگوازرێتەوە سەر ناوە دروستەکەی، جێگرەوەکان لە ویکیدراوە داخڵ دەکەین. دوای ئەوە لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییەی کە سەروو لە سەدا پەنجای وێبسایتی کورد ھەر بە کیبۆردی ناستاندارد دەنووسن گەڕانێک لە گووگڵدا ناکرێت بە پێوەر بە ھیچ جۆرێک.—ژیـار وتووێژ ‏١٤:٠٠، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە من بەتەنیا ئەوھەموو کێشەیە چۆن ڕاست کەمەوە؟! خۆ یەک و دوو نییە ئەم زمانە ھەمووی ھەڵەیە. بە بریتانیا دەڵێن بەریتانیا بە برازیل دەڵێن بەڕازیل بە فرەنسا دەڵێن فەڕەنسا! ھەزار وشەی بیانی بە فارسی و تورکی خستووەتە ناو زمانمانەوە. ھەزار وشەیە ھەڵەیان داتاشیوە.
ھیچ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر زمانەکەمان نەکراوە. من خۆم وەک کەسێک کە زمانەوانی دەخوێنم لێم ڕوون نییە بۆ دەبێ دەنگی /ʌ/ بە /ە/ نزیک بێت؟! دەنگی /ʌ/ دەنگێکی Backە لە کاتێکدا /ە/ دەنگێکی Frontە ھەر نەمزانی بۆچی /ʌ/ دەبێتە /ە/!
زۆر پرسیار و کێشەی تریش... .--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێگومان زمانەکەمان ھەڵەی زۆرە، خۆ منیش ئەرکی چاککردنەوەی ئەو ھەڵانەم لەسەر شانی نە تۆ و نە ھیچ یەکێک لە ئەندامەکانی تری ئێرەش دانەوە، بەڵام ئێمە تا ئێستا ئینسایکڵۆپیدیاکەمان زۆر گەورە نییە و ئارەزووی ئەوەش ناکەم لە پرۆسەی گەورەبوونیدا بەشداری بکەم لە ھەڵپاچینی وشەکان و تێکدانیان لەبەر ئەوەی «باوە.» خۆزگەم وازمان لەم شتە ئەھێنا، بەتایبەتی ئەو وشانەی کە بەناوبانگ نین لەناو کوردان بۆچی ئێمە بە ھەڵە باوی بکەین؟ خۆ ڕاستە ئێستە خوێنەری زۆری نییە ویکی ئێمە بەھۆی بچووکییەوە، بەڵام ھەر ڕۆژێک دێتە پێشەوە ئێرەش دەبێت بە قووڵترین سەرچاوەی زانیارییەکان. خۆ من زمانەوانی ناخوێنم و شتێکی واش نازانم لە بوارەکەدا، بەڵام بەشی ئەوەندە دەزانم کە لەجێی /ʌ/، /ا/ داناندرێت. باشە بەڕای تۆ ئێستا /ا/ لەجێی /ە/ دابندرایە بۆ /ʌ/ ئەوەندەی تر خراپتر نەدەبوو؟ یەعنی ڕاستە باش، ئێمە ھەندێک دەنگمان نییە بەڵام لایەنی کەم ھەوڵ بدەین نزیکترینیان ھەڵبژێرین. /ʌ/ لە کوێ و /ا/ لە کوێ...؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٧:٣٦، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زمان لە خەڵکەوە وەردەگیرێت، دیاردەی گۆڕانی دەنگ لە ھەموو زمانێک ھەیە، کوردی بەم شێوەیەش ھێشتا حاڵی لە زۆر زمان باشترە، ڕاستییەکەی بەشێک لەو کارانەی ئێمە لە ویکیپیدیا دەی کەین، بە زەرەری زمانی کوردییە. کارەکە وایە، گەر وشەیەک بەکارھاتبێت لەنێو خەڵک و نووسینی کوردی چۆن کەوتووەتە سەر زاران دەبێ لێرەش وا دابنرێتەوە، مەگەر ھەڵەیەکی زۆر زەقی تێدابێت. بۆ ئەو ناوانەش کە تازەن و باو نین، پشت بە شێوەی دروستی خوێندنەوەی لە زمانە ڕەسەنەکەی و ئای پی ئەی دەبەستین. سەرچیا‏٢٢:٠٠، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
┐─────────────────────────────└
کەواتە ئێستا ئێوە چی دەڵێن؟ بەپێی یەکدەنگی، دروستەکەی ئای-پی-ئەی (ھەبڵ)ـە. ئێوەش لەگەڵ گواستنەوەن؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٢٢:١٢، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەبەرەوەی ناوەکە زۆر باو نییە، و زۆرتر لە یەک بواری زانستی بەکاردێت، لێرە کێشەم لەگەڵ گواستنەوەی نییە. سەرچیا‏٢٢:١٩، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کراژیـار وتووێژ ‏٠٣:٣٢، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەموو کارێک دەبێ بەپێی زانست بێ نەک حەز یان ھەست. ھەتا نەزانین بزوێنەکانی کوردی چۆناوچۆنن ناتوانین قەزاوەت بکەین. تۆ ڕەنگە بڵێی /ʌ/ لە کوێ و /ا/ لە کوێ بەڵام من بڵێم /ʌ/ لە کوێ و /ە/ لە کوێ! بەبڕوای من دەنگی /ا/ و /ە/ لە شێوەزارەکانی کوردیدا وەکوو یەک نین بۆیە ئاوایە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێ دەچێت کێشەکە ئەوە بێت، بەڵام ئیتر لەو ڕووەشەوە پێویستە لەسەر یەکدەنگی ناکۆکییەکان چارەسەر بکەین. ئەزانم نە /ە/ و نە /ا/ـش گونجاوە، ئێ خۆ پێویست ناکات ڕێک پیتێک بۆ ئەو دەنگە ھەبێت، لە ئینگلیزیش u داندراوە، بەڵام ئەوان بایەخ بە شێوازی خوێندنەوەکە دەدەن. خۆ ئینگلیزیش زمانێکی باشتر نییە و ئەویش بە چەندەھا ھەڵەی تێدایە.—ژیـار وتووێژ ‏١٠:٥٥، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]