وتووێژ:تۆڵەستێنەکان (کۆمیک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناو[دەستکاری]

هەڵبەتەی دەتوانین چەند ناو و دەستەواژەیەکی تر دابنێین بۆ وشەی گونجاوی بەرامبەر بە (Avengers) بەڵام من هەردوو وشەی ( تۆڵەسێنەران - تۆڵەسێنەرەکان) بە گونجاو دەزانم بەتایبەت ۆڵەسێنەرەکان . My.Angeel (لێدوان) ‏٢١:٢٨، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)

دروست نییە. فیعلەکە لە کوردیدا «(ئە)ستاندن»ە و ڕەگی رابردووی داھاتووی دەکاتە (ئە)ستێن. ئاشکرایە سەندن (سێن) کورتکراوەی ستاندنە و ناشێ ببێتە پێوەری ئێمە. پاشگری -ئەر لێرەدا زیادییە. کورد دەڵێ پەیمانشکێن نەک پەیمانشکێنەر! سەیری فەرھەنگە کوردییەکان بکە نووسراوە باجەستێن، خوێنەستێن و لە ھیچ کوێ ستێنەر نەھاتووە. بە کورتی «تۆڵەستێنەکان» تەواوە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢١، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ بۆچوونی چالاک. | سەرچیا — ‏١٣:١٨، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)
منیش لەگەڵ تۆڵەستێن م. سپاس. --Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٧، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)