وتووێژ:تۆپی پێ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

بە ڕای من "تۆپی پێ" ناوێکی دروست نییە، یانی وشەکانی "تۆپی" لەگەڵ "پێ" نابێ لێک جودابن ھەر بۆیە یان "تۆپیپێ" دروستە یا "تۆپی‌پێ"، ڕاتان چییە؟ کام ناوتان پێ باشترە؟ سپاس.--merkhas ٠٨:٤٧, ٢٢ تەمموز ٢٠١١ (UTC)

من ئەیگوازمەوە بۆ «تۆپیپێ». کێ ناڕەزایە؟--ئاسۆ (وتووێژ) ١٤:٥٤, ١٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو. بە لای منەوە فووتباڵ یا فووتبۆڵ باشترە. سەبارەت بە تۆپیپێ نازانم ئاخۆ لە باری ڕێزمانی و ڕێنووسییەوە دروستە یان دروست نییە.سپاس کاک ئاسۆ بۆ تێکۆشانت.--Aza (وتووێژ) ١٥:١٢, ١٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
بەڕای من "تۆپی‌پێ" تەواوە... Kushared (وتووێژ) ١٥:١٩, ١٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
بەخوا کاکە من بە تەواوی دژ بە بەکارھێنانی ئەو جیاکەرەوەم لە زمانی کوردیدا. بێجگە لە کێشە ھیچ قازانجیێکی نییە. مانای چییە؟ یانێ ئەزانین ئەو وشە لە کام بەشانە پێکھاتووە! دەی کێ نازانێ مەگەر؟ لە بواری یوونیکۆدیشەوە ئەگەر لە ناوی وتاردا بکرێ بە دوو یان سێ جیاکەرەوە کەس نازانێ پێ و تووشی کێشەمان دەکا.--ئاسۆ (وتووێژ) ١٥:٣١, ١٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
کاکە جیان من تەواو دژی بەکارھێنانی ئەم وشە ناشیرینەم. وشەی فووتباڵ یا فووتبۆڵ وشەیەکی نێونەتەوەیییە و پێویست نییە بە لاسایی عەرەبان بکرێتە کوردی. ئەگەریش بڕیارە بکرێتە کوردی ئەوە لە کوردیدا دەڵێن توپێن یان تۆپانێ. لە کۆێی ئەم کوردستانە پان و بەرینە دەڵێن تۆپیپێ. ئەوە فووتباڵـت کرد بە تۆپیپێ، چ سوودێکی ھەیە؟ خۆ وشەی تۆپ بۆخۆی تورکییە؛ گۆگاپێ کۆردیتریشە. ئەگەر بڕیاریە ئەم وشە کرێتە بەکاربەرین دەبێ بەسەریەکەوە (تۆپیپێ) بنووسرێ چون تۆپیپێ یەک وشەیە و جیاوازە لە تۆپ و پێ؛ وەکی Football کە نانووسن Foot ball. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٨:١٢, ١٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
قسەی کاک چالاک تەواوە منیش دژی ئەوەم فووتباڵ یا فووتبۆڵ بەڵام لەدێڕی شیعری کوردی هاتووە "" ئەی تۆپەکە فتبۆڵەکە"" گەرچیئەمەش نابێتە پێوەر لەبەر ئەوەی زۆرێ لە شاعیرانی کورد لەئێستا و ڕابردوو بەتایبەت ووشەی بیانیان بەکاهێناوە ،بەڵام ئێمە دەبێ ئەوە لە هزرمانبخەینە دەرەوە کە لە ووشە سازی لاسایی عەرەب دەکەینەوە یان نا گەر هەردەم واش بیرکەنەوە ئەوا کێشەکان وەک خۆی دەمێنێتەوە ئێستا ووشەی (Foot) مانای پێیە وە (ball) تۆپە لەو کاتەدا "تۆپیپێ" دروستە یا "تۆپی‌پێ" بڕوانن کێشەکە چێککرا گەر نەسەیری زمانی فارسی نە عەرەبی بکەیت بەڵکوو زۆرینەی ووشەکان یا ئینگلیزین یا یۆنانین ئێمەش گەر بکرێ لەو دووزمانە یا وەریان گێڕین یان گەر ووشەیەکی کوردی هەیە بەرامبەری بەکاربهێنین بێ ئەوا کێشە دروست نابێت بەڵام گەر سەیری عەرەب کەی ئەبینی ٩٧% ووشەکانی بیانی بە (بەعەرەبی کردووە) ئەمەش بێگوومان لەلایەن دەستەیەکی زمانەوانی خۆیان بووە بەڵام ئێمە بەهۆکاری نەبوونی زمان و دیالێتی یەکگرتوو و ستاندارد کێشەمان هەیە بۆیە بەپێویستی دەزانم ووشەکە یان لە ڕەگەوە وەریگڕین یان لە ووشەیەک کە باو بێت و ناسراو بێ لە نێوان کوردان... Kushared (وتووێژ) ٠٧:١٦, ١٣ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
لە شیعردا زۆر جاران شاعیر ناچارە لەبەر کێشی شیعر وشەکە ھەندێک بگۆڕە بۆیە زۆر جاران شیعر ناتوانێ بەڵگەیەکی باش بێ. دیسان دەڵێم ئەگەر بڕیارە بوترێ تۆپیپێ ئەوە وشەکە دەبێ بەسەریەکەوە بنووسرێ چون تۆپیپێ بۆخۆی وشەیەکی سەربەخۆیە و مانایەکی جیاوازی ھەیە. منیش ناڵێم ئێمە نابێ لە تەجرەبەی عەرب، فارس یان تورک کەڵک وەرگرین، من دەڵێم پێویست نییە ھەموو وشەیەک بکرێتە کوردی. ڕێزم ھەیە. --چالاکوتووێژ ٠٨:١٥, ١٣ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
گشتی دنیا ئەڵێ فووتباڵ و فووتبۆڵ. ئێمەیش وا بڵێین. ئەم وشەیە دیارە وەرگێڕانی کرە القدمی عەرەبییە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan لەگەڵ Aza (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan و @Aza چی لەوانەی تر، تۆپی سەبەتە و تۆپی دەست، بکەین؟ ئەوانیش بکەین بە ئینگلیزی؟ ئەگەر تۆپی پێ باش نییە، با بیکەین بە تۆپەپێ. تۆپەپێ وشەیەکی لێکدراوە. وەک بەری بەیان کە بووەتە بەرەبەیان یان کونی ڕەش کە بووەتە کونەڕەش. ‎Gêjełûk ‏١٠:٢٤، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئەوانی تریش ئەبن بە بەسکتبۆڵ و ھەندبۆڵ. Aza (لێدوان) ‏١٠:٣١، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza فووتبۆڵ باوە، بەڵام ئەوانی تر وا نین. من لەگەڵ باوکردنی وشەی بیانی نیم. وشە کوردییەکەش ھەڵە نییە. ئەگەر ھەر ئینگلیزییەکەش بێ، بۆ «ا» دەکەن بە «ە»؟ من hand ھەر بە ھاند دەبیسم. ‎Gêjełûk ‏١١:٥٦، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئێمە باوی ناکەین، ھەر خۆیان باون. با ھاند -یش بێ و ھەند نەبێ. من کێشەم نییە. Aza (لێدوان) ‏١٢:٢٣، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza ئاکامەکانی گووگڵ وا ناڵێن. تۆپی دەست ١٢٥٬٠٠٠ ئاکامی ھەیە، لە کاتێکدا ھاندبۆڵ ٢ ئاکامی ھەیە و بە «ھێ»ی ناستانداردیش ٦ ئاکامی ھەیە. ھەندبۆڵیش ئاکامی کەمە. بێجگە لە گووگڵ، لە خەڵکیشم نەبیستووە. قەول بوو تەنیا دەست لە وشە کوردییانە بدرێ کە ھەڵەن، بەڵام ئەمە ھەڵە نییە. ئیتر بۆچی پەنا بۆ وشەی بیانیی ناباو ببەین؟ ‎Gêjełûk ‏١٤:٠٤، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ناباو نییە، تۆپی پێ ناباوە. لە ڕۆژھەڵاتا لە ۱۰۰ کەس یەک کەسیش نییە بزانێ یانی چی. Aza (لێدوان) ‏١٤:٢٤، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza مەڵێ نازانن یانی چی، بڵێ نەیان بیستووە. ھەر کەسێ تۆپی پێ ببیسێ، دەزانێ کە مەبەست لێی تۆپێکە بە پێ کایەی پێ دەکرێ. تۆپی دەستیش ھەر وایە. فووتبۆڵ باوە و کێشەی نییە، بەڵام ھاندبۆڵ ناباوە و یەکێ ئینگلیزی نەزانێ، لێی تێ ناگا. من فیکرم لای وشەکانی تریشە. ئەگەر ئەمە بگۆڕین، دەبێ ئەوانی تریش بگۆڕین. ‎Gêjełûk ‏١٤:٤٤، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی تۆپی پێم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٢٨، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی تۆپی پێم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٦:٢٥، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]