وتووێژ:ترانسناسیۆنالیزم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دانانی ناو بەم شێوەیە بۆ ناونیشانی وتار دروست نییە، دەبێت تەنیا ناوە ئینگلیزییەکە بێت یان تەنیا کوردییەکە. | سەرچیا‏١٧:٢٤، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کراژیار وتووێژ ‏٠٩:٥٧، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم ناوە کوردییە زۆر ھەڵەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٨، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من خۆم لەگەڵ ناوە ئینگلیزییەکە نیم، ئەگەر ناوێکی کوردی باشترتان لایە با ئەوە دابنێن. یانی بە وتنی تەنھا "ئەم ناوە کوردییە زۆر ھەڵەیە" ھیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێ بەڕاستی. —ژیار وتووێژ ‏١٣:١٧، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمنیش لەگەڵی نیم. ئەگەر بەرانبەرێکی باش ھەبوو یان پێشنیازکرا باشە، گەرنا با ھەر ئینگلیزییەکە بێت. | سەرچیا‏١٥:١٣، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ژیار منیش دەزانم وتنی تەنیا "ئەم ناوە کوردییە زۆر ھەڵەیە ھیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێ"! بەڵام چی ترم پێ دەکرێ با بیکەم؟ خۆ ئەکادیمیا نیم وشەت بۆ رۆبنێم ھەر ئەوەندە دەتوانم بڵێم ئەم وشەیە دروست نییە، گونجاو نییە یان مانا ناگەیێنێ.
سەیری وشە ئینگلیزیەکە بکەی شتێکی زۆر سەیروسەمەر نییە: Transnationalism. پاشگری trans + وشەی nationalism. بیکەیە کوردی پێویستە بەرامبەرێک بۆ trans دابنێی و بەرامبەرێکیش بۆ nationalism؛ تەواو. نازانم ئەم وشە ھەڵانە چۆن بە مێشکیان دەگا. وشە ئینگلیزیەکە زەرەری زۆر کەمترە لەم وشە ھەڵانە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٦، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزیت کاک چالاک مەبەستم ھێرشکردن نەبوو بەڕاستی، ھیوادارم ھەڵە تێنەگەیشتبی. بەھەرحاڵ گواستمەوە سەر ئینگلیزییەکە مادەم وایە.—ژیار وتووێژ ‏١٧:١١، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا براکەم دەزانم مەبەستت ئەمە نەبووە. بەس بۆ ناوەکە ترانسناشنالیزمیشم بە دڵ نییە. تا ئەو جێگایەی دەزانم لە کوردیدا بە nationalism ھەر دەڵێن ناسیۆنالیزم نەک ناشنالیزم یانی فەرەنسییەکەی دەڵێن. بو ئەم وتارەش ھەر ترانسناسیۆنالیزمم بەدڵە. بە پێویست نازانم ناشنالیزمیش باو بکەین.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٣، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کراژیار وتووێژ ‏١٨:٣٢، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]