وتووێژ:بەڕێوەبەرایەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناوی دروست[دەستکاری]

سڵاو. زاراوەی باو کارگێڕی -یە. --Aza (لێدوان) ٠٦:١٩, ١٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

زاراوه‌ی باو و دروست به‌ڕێوه‌به‌رییه‌، وشه‌ی کارگێڕی بۆ ئیداره‌= office باوه‌ و دروسته‌.

بۆ وێنه‌ : مدیریت زمان، مدیریت ذهن خۆ نابێته‌ کارگێڕی کات و هزر! Aminijian (لێدوان) ٠٩:٣٣, ١٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

مام Aminijian قسەکەت جوانە بەڵام وەکی بزانم مەبەستی کاک ئازا ئەمە بوو ئەگەر ئێمە بە management بڵێین بەڕێوەبەری ئەی بە administration بڵێین چی؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٠:٤٢, ١٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
تا ئەو جێیەی بزانم بە لقە زانستگایییەکە ئەڵێن "کارگێڕێ"، بەڵام ئەوەش ھەیە کە وەکی فەرمووت بە "مدیریت زمان" ناکرێ بڵێی "کارگێڕیی کات".
ئۆفیسیش ئەبێتە نووسینگە. شتێکی تر کە زۆر پێوەندیی بەمەوە نییە وشەی ھزر -ە کە من پێم باشترە بیکەین بە زەین. ھەرچەن وتاری ھزرم بۆ خۆم نووسیوە بەڵام ھەرچی بیری لێ ئەکەمەوە ھزر ھەر ھەمان بیر -ە. بە تێر و تەسەلی باسەکە لە پەڕەی لێدوانی وتاری ھزردا درێژە پێ ئەدەین.--Aza (لێدوان) ١٢:٠٢, ١٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
بەڕاستی ئەم «نووسینگە»یە وشەیەکی داتاشراوی ھەڵە و کرێت و ناشیرینە. چون عەرەب دەڵێ مکتب ناچار ئێمەی کوردیش دەبێ بڵێین نووسینگە! ئەوە ھیچ، کەس نەبووە بڵێ پاشگری -گە کەی بە چاوگەوە (مصدر) لکاوە؟ ھەتا وشەی ئاوا دابتاشین. بۆ ھزر و بیریش لە پەڕەی لێدوانەکەیدا بۆچۆنی خۆم دەنووسم. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٢:١٥, ١٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

به‌ڕێز چالاک و دیکه‌ی خۆشه‌ویستان، تێبینییه‌کانتان ده‌نێمه‌ سه‌رچاو، به‌ڵام سه‌رنجتان بۆ چه‌ند خاڵ ڕاده‌کێشم:

  • تایبه‌تمه‌ندی زمان وایه‌ که‌ هیچکات به‌رامبه‌رییه‌کی ته‌واوی له‌گه‌ڵ زمانێکی تر نییه‌، واته‌ وشه‌کانی دوو زمان لێک ده‌چن به‌ڵام ته‌واو وه‌ک یه‌ک نین.
  • شێوازی ژیان له‌ وڵاتێکه‌وه‌ بۆ وڵاتێکی تر ده‌گۆڕێت و به‌و پێیه‌ش وشه‌کانی زمانه‌ جۆراوجۆره‌کانی دنیا به‌گوێره‌ی شێوازی ژیانی ئاخێوه‌رانی ده‌گۆڕێت. به‌ زمانێکی ساده‌تر بڵێم زمانی کوردی چون که‌وتۆته‌ به‌ر ژیانی کوێستانی، له‌ بواری وشه‌ی کشتوکاڵی و پاتاڵداریدا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و له‌ زۆربواری تردا توره‌ و هه‌ڵی نه‌داوه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مڕۆکه‌ له‌ ژێر چه‌تری تۆڕه‌کانی پێوه‌ندی، هه‌موو دنیا وه‌ک گوندێکی لێ هاتووه‌ و هه‌موو گه‌لان به‌ خزمه‌ت کردنی ڕێکوپێکی زمانه‌کانیان ئه‌م به‌ربه‌سته‌یان په‌ڕاندووه‌ و له‌ هه‌موو بوارێکدا هه‌ڵیان داوه‌؛ ناشوکری کورد نه‌بێ، که‌ که‌س ئاوڕێکی ئه‌وتۆی لێ ناداته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌م پرته‌ پرته‌ی ئێمه‌ نه‌بێ!
  • مدیریت وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه‌ به‌کاری ده‌هێنن، بریتییه‌ له‌ یه‌کێک له‌ زانسته‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کان. به‌م لێکدانه‌وه‌ هاوتای وشه‌ی management ه‌ نه‌ک administration ، هه‌رچه‌ن ئه‌م دوو وشه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا یه‌ک واتا ده‌به‌خشن، به‌ڵام چی بکه‌ین که‌ هه‌رکامه‌یان بۆ واتایه‌کی تایبه‌تی ته‌رخان کراوه‌.ئا به‌م بیره‌وه‌رییه‌، وشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یا رێبه‌ری یا ڕێڤه‌به‌ری یان هه‌ڵسووڕاندن یا... له‌ زمانی کوردیدا هاوتای دروستی (مدیریت) ه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ هه‌رئه‌مه‌ش باوه‌.
  • من به‌ش به‌حاڵی خۆم له‌ وشه‌ی قورس و ره‌زاگران و ناپۆڕ خۆشم نایێت، تا وشه‌ سووکتر و لووستر و پوخته‌تر بێ زۆرتر ده‌که‌ومه‌ سه‌ر زه‌وق بۆ به‌کارهێنانی و دڵنیاشم خزمه‌تێکی باشتر ده‌کا به‌ زمانه‌که‌مان!Aminijian (لێدوان) ٢٠:٣١, ١٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
نازانم ئەنجامی ئەم وتووێژە چ بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەم «بەڕێوەبردن» دابنێین. سەرچیا — ‏١٧:٥٧، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)