وتووێژ:مستانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:بۆکسینگەوە ڕەوانە کراوە)

سەیرە ئەی ئەو ناوە کوردییانە بۆ چی دەبن بۆ جوانین. بەمە بە کوردی دەڵێن مستانی.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٨، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ھەنبانەبۆرینەشدا نووسراوە:
مستانی: شەڕەمشت؛ بە فارسی: بوکس‌بازی
گەر بۆچوون یان دژ نەبێت دەیگوازمەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٧، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ گواستنەوەم. -- ◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٥٣، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای ئێمە دەڵێن شەڕەمست. سەرچیا‏٢٠:٥٨، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ھەندێک لە شێوەزارەکاندا دەڵێن مشت کە ئەمە فارسییە. شەڕەمست لای ئێمەش ھەیە بەڵام وەک ناوێک بۆ وەرزشێک، مستانی جوانتر و لێھاتووترە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٢، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من زیاتر لەگەڵ بەکارھێنانی شەڕەمستم، گەر بەکارھێنرانیش زیاتر ھاوڕای مستانی بوون، کێشە نییە ئەویش بێت. سەرچیا‏١١:٢٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەزانی بۆ دەڵێم لێھاتووترە؟ کە دەڵێن شەرەمست وە بیر شەڕەشەق دێمەوە. پیاو لە بیر ھەموو شتێک دێنێتەوە وەرزشێک نەبێ.--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٧، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوڕێیان من ئەڵێم با بیگوازینەوە بۆ مستانی و شەڕەمشت و شەڕەمستیش بکەینە ڕەوانەکەر. بۆ مشت و مستەکەش لە ھەولێر گەر بڵێی «بۆکسێکم لێدا» دەڵێی «مستەکم لێدا» ھەرچەند من مشت بە "ناولەپ" تێئەگەم، بەڵام ھەنبانە لە من زیرەکترە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٠، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 گواسترایەوە بۆ مستانی و شەڕەمشت و شەڕەمستیش کران بە ڕەوانەکەر بۆی. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٨، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]