وتووێژ:بڕ (ماتماتیک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

جا Expression کەی بە مانای بڕە؟ بڕ مەگەر ئەندازە و چەندایەتی نییە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٥:١٢، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو کاک ئازا، @Aza: من لە گۆڕینی ئەو وشانەی لە باشوور بەکار هاتوون و باون دەترسێم، سەر لێشێواوی دروست دەبێت، ئامانجمان کردە ڕادە دوایە دیتم، ئەوان ڕادەیان بۆ تێرم (جملە)، داناوە. وتووێژیشم دروست کرد کە چی بکەین، بێ ئەنجام ماوە. ئەوا بچینە پێش، لەخۆمان بەدەر کەس سەریان لێ دەر ناکا. من بەڕاستی دڵتەنگم بەو وەزعە. لەو ئاستەشدا نیمە بێم خۆم وشەیەکی گونجاو دانێم (سەرچاوەی تریش جگە لەو کتێبانە شک نابەم، یەک دوو فەرهەنگی ترن ئەوانیش هەر وەک کتێبەکانی قوتابخانە)... ئێستەش بەو ئەنجامە گەیشتم کە بێ خیاڵی بیرکاری بەکوردی بم، لە سەر ئێشەیی بەدەر هیچی پێوە نییە Şûşe وتووێژ ‏٠٦:٥٧، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
با ئەوەش بڵێم کە مەبەستم لە دروستکردنی ئەو پەڕە ڕوونکردنەوەی ماتریکس بوو، نووسرابوو، پێکهاتەیەکی لاکێشەییە کە هەر شتێکی بیرکاری تێدایە، لە ماتریکسدا، عیبارەتی بیرکاری تێدایە، نەک هەموو شتێک. جا ئێوە چیتان پێ گونجاوە دایبنێن. لە وتاری ماتریکسیشدا هەندێک وشەی تێدایە وەکوو دانە کە کاک چالاک پێی دروست نەبوون. Şûşe وتووێژ ‏٠٩:٠٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)