وتووێژ:بڕگەی زیاد

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھاوڕێیان، چ بکەین بۆ ئەو ناوانە؟ [١] و [٢] [٣]؟şûşe (لێدوان) ‏١٢:٥٢، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێرە (وتووێژ:ھاوتایی) ڕای خۆم وت. وەک پێشتریش وتوومە باشترین کار لە ناوە زانستییەکان گەڕانەوەیە بۆ وشە ئینگلیزییەکان، بەتایبەتی گەر ئاسان بن بۆ گۆگردن و خوێندەواری کورد لەگەڵیان ئاشنا بێت. | سەرچیا‏٢٠:٠٤، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەم وتارەدا ڕای خۆم نووسیوە. ئەمەش بزانن خواستنەوەی وشەکان لە زمانی بیانی خۆی دەردێکی گەورەترە. نابێ وا بزانی وشەیەک دەخوازیەوە تاقە ھەر ئەم وشەیەیە؛ نا تەواوی وشە داتاشراوەکانی ئەم وشەیەش دێتە ناو زمانەوە و وەکوو ڤایروس بڵاو دەبێتەوە. بۆ نموونە ئەگەر ئێمە بڵێین قەید ناکا بە Ellipse بڵێین ئێلیپس ئەو دەم چاری ناچار دەبێ ئەمانەش بخوازینەوە ellipsograph ellipsometry ellipsoid ellipsoidal elliptic ellipticity elliptical elliptically ellipticus elliptocytary elliptocyte elliptocytosis elliptocytotic. ھەر وشەیەکی بیانی دەیان وشەی تر لەگەڵ خۆی دەھێنێ.
کێشەی گەورە ئەمەیە لەڕووی زمانی عەرەبی وشە ڕۆدەنێن. یەکەم زمانی عەرەبی زمانی زانست نییە و بەرھەمھێنەری زانستیش نییە. ئەمڕۆکە زمانی زانست ئینگلیزییە. ئینگلیزی زمانێکی ھیندی و ئەورووپییە دروست وەکوو کوردی. دانانی وشەی لەڕووی زمانێکی ھاوخێزان گەڵێک ئاسانترە ھەتا لەڕووی زمانێکی سامی وەکوو عەرەبی کە فڕی بە کوردییەوە نییە.
şûşe گیان لەگەڵ ئەم ناوانە ھیچ ناکرێ. ھەتا واز لە عەرەبی نەھێنین ھەر ئەمەیە. بنەمای وشەسازی دەبێ لەسەر زمانی ئینگلیزی بێ نەک عەرەبی. ئەم زمانە دەبێ کاری لەسەر بکرێ و ئاوا ناتوانێ باری قورسی زمانی زانستی ھەڵ بگرە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٠، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]