وتووێژ:باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Aram:و@Kushared: ئەم وتارە دەوڵەمەندتر دەکەم ،بەڵام کێشەی ڕێکخستنی سەرچاوەکانم هەیە لەگەڵ دروستکردنی خشتەکی سەرەکی(لەبەشی ئەمانەش ببینە دوو وێنەم داناوە ئەگەر بەکاری بێنن )سوپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٣:٥٧، ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکانم دانا، سەیرێکی بکە بزانە تا چەند تەواون. وێنەکان دەبێت مۆڵەتی وێنەگرمان هەبێت ئەوەش زەحمەتە + وێنە ئۆرجیناڵەکە نەوەک لە ئینتەرنێت بیهێنین. بۆ وێنەکە دەکرێت دواتر بەدەستی بهێنین کاتێک یەکێک لە بەشداربووانی ویکیپیدیا سەردانی باخچەکە دەکات ئەوا دەتوانێت چەند وێنەیەک بۆ ویکیپیدیا بگرێت. — Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٥١، ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @دیاکۆ: دەستتان خۆش بێت! وابزانم کاک Kushared کێشەکانی چارەسەر کرد، بەڵام لە خشتەکی سەرەکییەکە تێنگەیشتم. مەبەستت سندووقی زانیاریدانە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٨، ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستەکانتان خۆش هەر بمێنن ،کاک @Kushared:سەرچاوەکان تەواون هەربژی،بەڕێز کاک @Aram:بەڵێ مەبەستم سندوقی زانیاریدانە،ئەگەر بکرێت سندوقەکە دروست بکەیت زۆر باشە،هەربژی، دیاکۆ (لێدوان) ‏١٦:٤٥، ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @دیاکۆ: فەرموو داڕێژە:Infobox zoo بەکاربێنە. سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییە بەنرخەکانی ئێوەیش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٤، ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەربژی @Aram:ئەوە شتێکی باشە ، دەست خۆشدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٠:١٥، ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Aram:و@Kushared:ئەگەر بە ئەرک نەبێت لەبەشی پێشانگا وێنەکان ڕێک بێخن ، سوپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٨:٥٦، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆشبێت بۆ وێنەکان، بەس ئەو وێنانە دەستکاری کراون، واباشترە وێنەکان بەبێ دەستکاریش دابنێین پاشان کڕۆپ و دەستکارییەکان دابنێیت لە کۆمۆنز، ئەدمینەکانی کۆمۆنز لەڕێگای دراوی مێتا/meta data دەزانن کە وێنەکە دەستکاری کراوە بۆیە ئەگەریش هەیە بیانسڕنەوە. بۆیە زۆرباشدەبێت ڕاستەوخۆ لە مۆبایلەکەت وێنەکان ئەپڵۆد بکەیت ئەگەر بەکامێرای مۆبایل گیراوە، ئەگەر بە کامێرای ئاسایی گیراون ئەوا لە میمۆرییەکەوە ئەپڵۆدیان بکە. Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٠٩، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Kushared: من پەیوەندیم کرد بە یەکێک لە فەرمانبەرانی باخچەکە بۆ وێنەگرتن ، ئەو گوتی دەتوانی لە فەیس بووک دایانبگری، بۆیە من ئەو وێنانەم نەگرتووە بەلکو لە فەیس بووک وەرم گرتوون ،سوپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٩:٣٤، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەوانەیە بیسڕنەوە، چونکە کاتێک وێنەیەک لە کامێراوە ئەپڵۆدەکرێت ئەوا گشت زانیارییەکانی وێنەکە ڕاستەوخۆ دەردەچێت ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە بەرهەمەکە هی خۆتە و کۆپی ڕایتی نییە. بەڵام وێنەکانی ئێستا کە دانراوە هیچیان ئەو زانیارییانەی لەگەڵ نەهاتووە. بەرحاڵ چاوەڕێ دەکەین بزانین ئەوان چۆن بڕیاردەدەن. Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٤٣، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared: چۆن دەتوانم خۆم بیانسرمەوە ، چونکە نامەوێت تووشی بلۆک کردن ببمدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەی ڕاست لەخوارەوە نووسراوە "Nominate for deletion" ئەو دابگرە و لەهۆکارەکە بنووسە کە کاری من نەبووە "It wasn't my work" بەوەی تۆ مۆڵەتەکە نووسیبووت وێنەکە هی خۆتە.... خۆشی ئەگەر وێنە لەخەڵکیش وەربگریت ئەوا پڕۆسەکە زۆر دژوارترە چونکە یەکەم دەبێت وێنەکە لە خودی وێنەگرەکە وەربگریت بەتەواوی کوالیتی نەوەک لە ئینتەرنێت داونلۆدی بکەیت + ئەوکاتە دەبێت بسەلمێنیت کە وێنەگرەکە ڕازی بووە وێنەکەی بەکاربهێنیت، جارێک خۆم ئەوەمکرد و ئێستاش کارەکەیان بەفەرمی وەرنەگرتووە و تاگی لەسەر ماوە. خەمیشت نەبێت بۆ وێنە ئەوا من ڕۆژێک دەچمە ئەو باخچەیە بزانم چەند وێنەیەکی دەگرم و ئەوکاتە ئیشەکە بە فەرمی و ڕێکتر ئەڕوات، ئەگەر تۆ یان هەر بەکارهێنەرێکی دیکەش چوون باشتر ئەگەر وێنەی شوێنەکە بگرن. Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٥٥، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Kushared: ببورە بێزارت دەکەم بەڵام نەمدۆزیەوە،ئەگەر بتوانی زیاتر هاوکاریم بکەی،سوپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏١٠:٠٤، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەتوانی دوگمەی ئیدیت دابگریت وەک وتارەکانی ویکیپیدیا و ئەم تاگە دابنێیت و پاشەکەوتی بکەیت بۆئەوەی ئەوان ئاگاداربن کە خۆت داوات کردووە بیسڕنەوە {{Delete|It was not my work}} -- Kushared (لێدوان) ‏١١:٠٢، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @دیاکۆ: وەکوو کاک Kushared فەرمووی تکایە بەرھەمێک ھی خۆت نەبێ، باری مەکە (با ھی منیش بێت و ڕێگەشت پێ بدەم) بەڕاستی لە کۆمنز ھۆشداریی زۆرت بۆ ھاتووە و ترسم لەوەیە کە بەربەستت بکەن بۆیە وێنەیەک، ڤیدیۆیەک یان دەنگێک خۆت بەرھەمت نەھێنابوو، باری مەکە. وەختی خۆی داوام لە کاک Kushared کرد کە چەند وێنەیەک بۆ داون تاونی ھەولێر بگرێت و دەستیشی خۆش بێت و کردیشی. کاک Kushared لەو ڕوانگەیەشەوە درێغی نەکردووە و زوو یان درەنگ ھەر وێنەکان پەیدا دەکەن و نیگەران مەبە. یان خۆت دەتوانیت بیکەیت و یانیش بە دۆستانت بڵێ کە گەر سەردانی باخچەکەیان کرد (و ڕازی بوون)، ئەوا چەند وێنەیەک بگرن و فێریان بکە کە لە کۆمنز باری بکەن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٠، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:و@Kushared:دەستەکانتان خۆش بێت ، ببورن بێزاریشم کردن, نامەم نارد بۆ یەکێک لە بەرێوە بەرەکان بۆ ڕەش کردنەوەیان جا نازانم چ دەبێتەوە دیاکۆ (لێدوان) ‏١٦:٣٢، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@دیاکۆ: پێویست بە داوای لێبووردن و شتی وا ناکات. :) ئەوەتا ١٢ دانەی سڕیوەتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٢، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:و@Kushared: بەڵێ بینیم ، دەستەکانتان خۆش بێت ،سوپاس بۆ هەموو هاوکاریەکانتان .دیاکۆ (لێدوان) ‏١٧:١٦، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی باخچەی ئاژەڵانی ھەولێرم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٧:٥٧، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]