وتووێژ:ئەی دڵ، دژوارە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم ناوەی ئێستای بە ھەڵە داڕێژراوە. من سەیری وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەیم کرد نووسرابوو «This Heart is Complicated» ئەمەش دەبێتە «ئەم دڵە ئاڵۆزە.»—ژیـار وتووێژ ‏٠٧:٥٧، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەو ناوەم لەگەڵ پەیجێکی بۆلیوودی کوردی وتووێژکردووە ئەوەی ویکیپیدیای ئینگلیزی ناوێکی هەڵەیان داناوە. سەیری ئەمە بکە سایتێکی بۆلیوودە بۆ مانای شیعر و ناوی فیلمەکان بەستەر لەوێ بەمانای 'O my dear heart, it's tough,'دێت ... ئەوە تازە بینیم خۆشـم ناوەکەم بەهەڵە نووسییە دەبێتە ئەی دڵ ئەمە قورسە. ئەگەر پێویست دەکات وتووێژی زیاتربکەین بەردەوامبن لەوتووێژ > Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٠٢، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وابوو ئێمە تەنھا لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە وتار دەنووسین، بەڵام پەیجێکی سەر سۆسیال میدیاکان ھیچ باشەیەک ناھێنن زۆرینەی کاتەکان. گریمان ئەگەر «O my dear heart, it's tough»ـیش بێت، ئەم ناوەی ئێستا ھێشتا ھەر ھەڵەیە و دەبێت «ئۆھ دڵی ئازیزم، ئەمە سەختە.»—ژیـار وتووێژ ‏٠٩:٢١، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەرگێڕانی وشەبەوشە مەکەن. کە دەڵێی it's tough ئەمە بە کوردی نابێتە ئەمە سەختە بەڵکوو دەڵێن سەختە! تەواو. it لێرەدا مانای نییە بەمە لە ئینگلیزیدا دەڵێن dummy it. بۆ نموونە دەڵێن it's snowing یانی بەفر دەبارێ خۆ ئیتر ناڵێی ئەمە بەفر دەبارێ! it لێرەدا تەنیا بۆ پڕکردنەوە جێگای فاعلە و مانای نییە (چون لە ئینگلیزیدا فاعل ھەمیشە دەبێ ھەبێ بەڵام کوردی وا نییە. بۆ زانیاری زیاتر Dummy pronoun بخوێننەوە).
منیش پێم وایە وەرگێڕانە ئینگلیزیەکە دروست نەبێ. بە ئینگلیزی دەبێتە .O heart, it's hard لێرەدا O بۆ بانگکردنە و بە کوردی دەبێتە «ئەی دڵ، دژوارە» یان «ئەی دڵ، سەختە» (دژوار کوردیترە و سەخت فارسییە). بە ھیندیش شتەکە ڕوونە؛ Ae Dil دەبێتە ئەی دڵ و Hai Mushkil یانی موشکلە، زەحمەتە، دژوارە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٢، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستتان خۆش من لەگەڵ ئەی دڵ، دژوارە ــەم ، مەبەستم لەپەیجەکە ئەوەیە کەئەوان زیاتر لەبوارەکە تێکەڵتر لەوەی ئێمە وەک ڕاوێژکردن بوو نەوەک دانان وەک سەرچاوە + بەداخەوە ئەمڕۆ لەوێبی کوردی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان جێگای ماڵپەڕەکانییان گرتۆتەوە لەبەر ئەوە دەشێت ناچاری وامان لێبکا لەهەندێ باردا پەنای بۆببردرێت لەکاتی پێویست. > Kushared (لێدوان) ‏١٣:٠٨، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دژوار و سەخت بەقەد یەک کوردین و فارسیش. سەخت باوتریشە لە دژوار. دژوار 50 ساڵە ھاتووەتە ناو کوردی. بە فۆرمی دیشوار و دوشوار بووە، کە ئەویش فارسیە. سەخت ھیچ قەی ناکا بە بڕوام. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:١٤، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەنگە دژوار کوردی نەبێ بەڵام سەخت ١٠٠% فارسییە. ھەڵبەت لە فارسیشدا دشوار مەعلووم نییە وشەیەکی فارسی بێ. جاران ھەر زەحمەت باو بووە وتوویانە زۆر زەحمەتە. ئەویش دەزانین کوردی نییە. وا بزانم بۆ ئەمە کوردییەکەی ھەر ئەستەم-مان ھەبێ. ئەستەم-ی کوردی ھەر ئەوەیە فارس دەڵێ ستَم.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٢، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ ئەستەمم وەک ئەوەی کاک چالاک ئاماژەی پێداوە. پێم وابێت لە ھەموو ناوەکانی پێش خۆی باسکران باشترە بۆ ناونیشانی ئەم وتارە.—ژیـار وتووێژ ‏٠٩:١١، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من لەگەڵ سەخت یان دژوارم، پێموایە ئەستەم زیاتر لەوەیە کەنزیکبێت لە مەحاڵ (Impossible) بەڵام مەبەستی فیلمەکە tough ــە. ئەگەر کۆدەنگیش لەسەر ئەستەمە هەیە ئەوە با ئەو ببێتە سەرەکی > Kushared (لێدوان) ‏١٠:٤٨، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵڵا من وا لە ئەستەم حاڵی نیم. کە دەڵێن ئەستەمە بەم مانایە نییە ھەر ناکرێ یانی دەکرێ بەڵام بەدژواری بەڵام Impossible یانی ھەر ناکرێ ناکرێ. بۆ نموونە ڕووداو نووسیویەتی «هاونیشتمانیانی رۆژئاوا بە ئەستەم گۆشتیان پێدەکڕدرێت» یان لە شوێنیکی تر نووسراوە «ئەڵمانیا بە ئەستەم سێ خاڵی لە ئوستوڕاڵیا وەرگرت» دەی ئەمانە دیارە بە مانای دژوارە نەک Impossible.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٣، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: وەک وتم بە بڕوام سەخت و دژوار بەقەد یەک کوردی و فارسین. بەڵێ جاران زۆرتر زەحمەت و موشکیل دەوترا. ھەردوو عەرەبین. بەڵام سەختیش سەدان ساڵە دەوترێ (نەک لزوومەن بە ھەمان مەعنای ئەمڕۆ و نەک لە ناو سۆرانیدا). بڕوانە بێسارانی و مەولەوی پڕن لە وشەی سەخت. زۆر جار وەکوو ئاوەڵناوێک بۆ زام و دەرد. زامی سەخت یانی زامی کاری و ناسۆر! کاری و ناسۆریش ھەر فارسین :). ھەر بە ھەمان شێوە باو بووە بۆ ڕێگە و چیای ناھەموار و... ئەڵێن ئەو چیایە زۆر سەختە. یانی سەرکەوتن پێیدا پیاو تووشی سەختی و ئازار دەکات. ئەوە زۆر لە ناو فارسدا باو نیە و کورد بەو جۆرە وشەکەی وەرگرتووە و بەکاری ھێناوە. شاعیرە سۆرانییەکانی بابان جانسەختیان زۆر دەوت کە دیارە فارسییە و کوردی نیە. یانی کەسێ کە ئاسان نامرێ. دژواریش وابزانم یا لە بەیتی دمدمدا یا لە داستانەکی بایەزیدیدا یەکێ لە کەسایەتییەکان ناوی دژوارە. لەوانەیە قەدیم لە کرمانجیدا بە ھەمان مەعنا بە کار برابێت. یانی وەکوو چیای سەخت (چیای دژوار). بۆیە بۆ ناوی کەسان شیاوە. ئەوەش بڵێم لە مەریوان خودی وشەی سەخت بۆ ئاوەڵناوی کێو و ھەرد دەڵێن، بەڵام سەخڵەتیش ھەیە زۆر باوە کە ڕەنگە ھەمان کوردێنراوی سەخت بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠٤، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ زانیارییەکانت. پیرەھەڵۆ گیان کە دەڵێم سەخت ناتوانێ کوردی بێ لە ڕوانگەی ئێتیمۆلۆجییەوە دەڵێم. ئەمڕۆکە historical phonology زمانەکان زۆر بەئاسانی دەری دەخن وشەیەک قەرزییە یان نا. سەخت کوردی نییە، ھەر وەک وشەی تەخت ھەر دووک فارسین. کوردییەکەی تەخت دەبێتە تات ھەر وەک دەڵێن تاتەبەرد/بەردەتات و تاتەشۆر. سەختیش کوردی بوایە دەبوو بە سات. ئەمانە من ناڵێم historical phonology دەڵێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٧، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاستی وتار[دەستکاری]

@Kushared: پێم وابێت ئەم وتارە زۆر باش دەبێت گەر ھەڵبژێردرێت ببێت بە وتارێکی باش. بۆ ئەوەش ھیوادارم گرنگی بە ڕێکی وتارەکە بدەیت بەتایبەتی بەشی ساوندتراک تۆزێک درێژ بکەیتەوە تاکو داڕێژەی تراکەکان تێکەڵ نەبێت بەو بەشە. ھەروەھا ئێمە ناڵێین "ساوەندتراک" باشترە ئەوە ھەر بکرێت بە ساوندتراک.—ژیـار وتووێژ ‏١٢:١٢، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستخۆش چاکی دەکەم لەدەستکاری داهاتوو، بەشی ساوندتراکەکەش ئەگەر توانیم زیاتر پەرەی پێدەدەم. > Kushared (لێدوان) ‏١٢:١٩، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئەی دڵ، دژوارەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٠٧، ٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٦ بەستەری دەرەکیی ئەی دڵ، دژوارەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٥:٠٨، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئەی دڵ، دژوارەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٤:٢١، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئەی دڵ، دژوارەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٧:٣٧، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئەی دڵ، دژوارەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٦:٥٩، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئەی دڵ، دژوارەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:٢٧، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]