وتووێژ:ئەولەھی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وشەی ئەولەھی لە کوێوە ھاتووە؟--چالاکWьтуwеж (١٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ٢١:٢٢, ٤ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. لە ئەولە + ھی -یەوە ھاتووە. واتە ئەولەبوون. لە کوردیی باکووریدا زیاتر بەکا دێ. ئەولەکاری -ش دەڵێن. بۆ نموونە کۆنسەیا ئەولەکاریا نەتەوەیێن یەکبوویی. --Aza (لێدوان) ٠٥:٥٩, ٥ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
سپاس کاک ئازا.--چالاکWьтуwеж (١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ٠٨:٤٦, ٥ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
مام Aza ئەولەیی باشتر (ئەولە + یی). بۆ نموونە دەڵێن ئامادەیی (ئامادە + یی) نەک ئامادەھی. وشەنامەیەکی کوردیی کرمانجی بە ئینگلیزی و فەڕەنسیم ھەیە (ھی ١٩٦٥) ھەر نووسراوە ewleyî و مانا لێدراوەتەوە sécurité/security. بە رێزمانی کوردیی سۆرانیش نزیکترە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٢٨، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک Calak پێم باشە بیکەن بە ھێمنایەتی، ئەولەهی و ئەولەیی ھیچ باو نین لە کوردیی ناوەڕاستدا.--Aza (لێدوان) ‏٢١:٣٨، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لە زمانەوانیدا بابەتێکمان ھەیە بە ناوی ئیمالە. ئەویش گۆڕینی پیتی «ئا»یە بە «ئێ». وەکوو کتێب (کتاب) حسێب (حساب). لە فارسیشدا وکوو کوردی ھەیە.
وشەی عەرەبیی «آمن» بە مانای secure/safeە. مومالی وشەی آمن لە فارسیدا دەبێتە ایمن و لە کوردیشدا ئێمن. جا لە کوردیدا زۆر جاران بە سەرەتای وشە ئەگەر بزوێن بێ پیتی ھ زیاد دەکەن. وەکوو ھەنار (انار)، ھەرمێ (امرود)، ھێستر (استر) و ... . بۆیە ئێمن بۆتە ھێمن!
وشەی أمنية لە عەرەبی و امنیت لە فارسیدا چاوگن (مصدری جعلی/حاصل مصدر). بمانەوێ لە ھێمن حاصل مصدر ساز بکەین دەبێتە ھێمن/ھێمنایەتی. کەوابوو ئەمە وشەیەکی گونجاوە. بەڵام نازانم بۆ en:Safety چی بکەین؟--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٣٤، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@Calak: دیومە لەجیێ safe "بێوەی" بەکار بێنن.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:١٩، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەسڵەن پێم باش نییە. سەیری ھەنبانە بکە بۆ مانای «وەی» نووسراوە ئازار. بێوەی بی یانی بێ ئازار بی. لای ئێمە ناڵێن بێوەی بی دەڵێن بێمزەڕەت بی؛ دروست بە مانای بێوەی بی. یانی مزەڕەت بەرامبەری «وەی»ە. مزەڕەت عەرەبیە مضرة یانی زەرەر، ئازار و زیان. لێرەشدا بۆمان دەردەکەوێ وەی بە مانای ئازار و زیانە. بێوەی یانی بێ ئازار و بێ زیان و دروست بەرامبەری Harmlessە. --چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٢، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: کاک چالاک لە wiktionaryدا بۆ مانای safe نووسیویەfree from harm's reach و harmless. واتە safe بێوەیییە.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٠٩، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئازا جنابت دەڵێی بێوەی بی یان من دەڵێم بێمزەڕەت بی مەبەستمان ئەوەیە ایمن/آمن بی؟! harmless ھەر harmlessە و safe نییە و بێوەییش ھەر وا.
بە بڕوای من باشتر وایە ھێمنی/ھێمنایەتی بۆ Safety دابنێین. ھێمنیش دەبێتە Safe و خودی ھێمنیش ھەر لە آمنی عەرەبی بەم مانایە وەرگیراوە. ماناکەشی زیاتر بە Safety نزیکە ھەتا security.
بۆ securityیش کە دەڵێن ئاسایش ھەر ئەمە بەکاربھێنین (ئەگەرچی فارسیە) یان ھەر ئەولەیی بێ یان دەنا بەرامبەرێکی باشتر.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٤، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: من کە ئەڵێم "بێوەی بی" ڕێک مەبەستم ئەوەیە کە "safe بی". لە ئینگلیزیشدا ئەڵێن be safe. یا کاتێ ئەڵێم فڵان کار یا فڵان شت بێوەیە ڕێک مەبەستم ئەوەیە کە safeە یا ایمن و بێخەتەرە. یا زۆر جار ئەڵێن فڵان کار وەیە، واتە خەتەرە یا دەردیسەری زۆرە.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٢٠، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: تا ڕادەیەک قانع بووم بەڵام قسەی من ئەمەیە مانای ھێمن و ھێمنی/ھێمناتی زیاتر بە safe و safety نزیکە ھەتا بە secure و security. بۆیە دەڵێم ھێمن ھەر ڕاگرین بۆ Safe. من وشەگەلی ئەولە، ئەولەیی، ئەولەبوون و ئەولەکردن بێ کێشە دەبینم.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٥، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەگەر بێوەی بە مانای secure قەبووڵ بکەین ئەو دەم insecure دەبێتە چی؟ بۆ نموونە لەمانەدا:

Each time the intruders have got in through insecure windows and doors
It's normal to feel insecure, but don't cower and avoid uncertainty.

--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٧، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@Calak: مەسەلە ئەوەیە بۆ من secure بێوەی نییە safe بێوەیە بۆیە insecure ئەبێتە ناھێمن.--Aza (لێدوان) ‏١٠:٣٧، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: دروستە بەڵام فەرق ناکا ھەمان کێشەمان دەبێ بۆ unsafe. بۆیە من زۆرم بێوەی بەدڵ نییە چون بزۆک نییە و بەڕاحەتی ناتوانی وشەی تری لێ دروست بکەین و لەسەر زاران تۆزیک قورسە. ھەر دەڵێن کوردی گەورەیە من ئەمە نابینم. یانی وا بە سۆرانییەوە نووساون کەس کاری بە کرمانجی نییە تۆ بڵێ پێیان خۆشە کوێر بن و کرمانجی نەبینن! بۆ ھەر وشەیەک لە سۆرانیدا نەبوو دێن وشە لە فارسی وەردگرن دوایە دەڵێن ئەمە کوردیی رەسەنە! وەک ئێرە کە دەڵێن ئاسایش. کە چی کرمانجی بەڕاستی گەورەیە و دەتوانێ کەلێنەکانی زمانەکەمان بەسانایی پڕ بکاتەوە.
لێرەشدا من ئەولەم بۆ secure، ئەولەیی بۆ security، نائەولە/بێ ئەولە بۆ insecure پێ زۆر تەواوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٠، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@Calak: کاک چالاک بۆ secure "ئاگانەویست" -ت پێ چۆنە؟ security لە securitas ی لاتینەوە ھاتووە بە مانای free from care، واتە ئازاد لە چاوەدوایی و ھۆشپێوەبوون. کاتێ ئەڵێن فڵان شت secure -ە واتە ئاگانەویستە و ئینسان لێی خاترجەمە.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٧، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aza: من وشە دانانی ئاوام بە دڵ نییە. نابێ سەرەتا بۆ ناوەکە بەرامبەر دابنێی و ئەمەش کێشەی ھەموو ئەو بەرامبەرانەن وا لە کوردیدا دانراون. دەبێ سەرەتا بۆ فێعلەکە بەرامبەرێک دابنرێ جا ئەوجار ناوەکان و لقوپۆپەکانی فیعلەکە. secure فێعلیشە دەی ئاوا بەرامبەرەکەی دەبێتە چی؟ ئاگانەویست کردن یان ئاگانەویستن؟! دوو سێ ڕستەی ئینگلیزی تەماشا کا بەم وەرگێڕانە زۆر ناشیرین دەبێ.
پاشان زمانەوانی دەڵێ ئەگەر بۆ شتێک بەرامبەرت ھەیە دانانی وشەیەکی تر ھەر بەم مانایەوە ئابووری نییە. مەگەر وشەی پێشوو کێشەیەکی ھەبووبێ وای لێ کردبێین وازی لێ بھێنین. لێرەدا من ھیچی کێشەیەک لە ئەولەدا نابینم. ئەگەر کێشەیەکی ھەیە و من بۆی نەچووم ناگادارم کەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٣، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:سپاس. کێشەی ئەولە ئەوەیە خەڵکی لای خۆمان لێ تێ ناگا، پڕ بە پێستی secure نییە و، کوردیش نییە. فیعلی ئاگانەویستیش ئەبێ بە ئاگانەویستکردن. وشەی وامان لە کوردیا زۆرە، بۆ نموونە دەسنیشانکردن، ڕووماڵکردن، ھاوردەکردن و ... . --Aza (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:ئەگەر بمانەوێ زمانی کوردی دەوڵەمەند بکەین دەبێ لە تەواوی زەریفیەتەکانی زمانەکەمان کەڵک وەربگرین. ئەوە فارسی و عەرەبیمان لە پێش چاوە وشەی مردووەکانی ناو قامووسیان زیندوو دەکەنەوە. زۆر وشەی فارسی دەتوانم بۆ نموونە بھێنمەوە خەڵک وا دەزانێ سەتان ساڵە ھەیە کە چی تەمەنیان ٧٠ ساڵیش نییە. ئەوان وشەی مردووی زمانی پاڵەوی زیندوو دەکەنەوە ئێمە وشەی زیندووی کرمانجیمان پێ ھەو نییە. ئەوان ئاوا لەگەڵ وشە مردووەکانیان دەکەن ئێمە لەگەڵ وشە زیندووەکانمان کێشەمان ھەیە! ھەر چون سۆرانی نییە. باشە بۆ ئێمە خۆمان لە وشەی کرمانجی بێ بەش کردووە. کرمانجی زۆر لە سۆرانی ڕەسەنترە. زۆر سەیرە.
پاشان کاک ئازا ئەو فێعلانەی ھێناوتەوە پێیان دەڵین en:complex predicate. لە وشەسازیدا دەبێ ھەتا بتوانین ئەم فیعلانە بە کار نەھێنین. کرمانجی کە وتم ڕەسەنترە complex predicateی زۆر کەمە. بۆ نموونە ئەوان وەکوو ئێمە ناڵێن وشککردن دەڵێن ھشکاندن. زمانی ئێمە خەریکە لە ژێر کاریگەریی فارسی و عەرەبیدا تێدا دەچێ. بۆ ئەوی بزانی بۆ چی complex predicate (فعل مرکب) باش نییە ئەم وتارە بخوێنە زۆر بەبایخە.
ئێمە خەریکین فێعلە سادەکانیشمان دەکەینە لێکدراو. برای من بۆچی ھاوردەکردن بڵێ ھاوردن. جاران دەیانوت ئافەریدەکردن پاشان ئافراندنی کرمانجیان لە جیات دانا و ئافراوە و ئافرێنەریشی لێ چێ بوو. ئەسڵەن بۆ ھاوردن. تۆ فێعلی ھێنان یان ھانین بکە بە وشەی سەرەکی بۆ send و بۆ export «شاندن»ی کرمانجیت دانابا. یان دەنا «کیاستن»ی ھەورامی.
ئەو رێگایەی ئێمە تەنیا شێوەزارەکان لێک دوور دەکاتەوە و دەیانکاتە دوو زمانی جیاواز. خولاسەی کەمە و سەرت نەھێشێنم ئەو رێگایەی ئێمە گرتوومانەتە بەر ھەڵەیە و کۆتاییەکەی تێداچوونی زمانەکەمانە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٧، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:سپاس.--Aza (لێدوان) ‏٠٣:٤٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aza: وشەی «وەی» لە« بێ وەی بی»-دا زۆر بۆ من لێڵە. نازانم لە چییەوە ھاتووە. لە شوێنێکدا خوێندمەوە عەرەبی بی «وَیل»؛ یانی شەڕ و خراپی.--‏١٣:٠٢، ٢٥ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: دوێشەو ھەروا بە ڕیشەی ئەم وشەیەم زانی. «وەی» لێرەدا دەنگەناوە وەک چۆن دەڵێن «وەی! دەستم سووتا!». «بێ وەی بی» یانی قەت نەڵێی وەی!
بۆ وەشەی امنیت (security) لە زمانی پاڵەویدا تووشی وشەی abē-bīmīh ھاتم بە فارسی دەبێتە بی‌بیمی. دیارە secure دەبێتە بی‌بیم. سەیری چەند ڕستەیەکی ئینگلیزیم کرد secureی تێدا بوو دیتم بی‌بیم زۆر گونجاوە:
if you are not secure yourself, you will not inspire confidence
secure from harm
people did not feel secure even in their homes
is the ladder secure?
a secure investment
his policies secured the country economically
و ...
دە گشت ئەمانەدا بی‌بیم و بی‌بیم کردن زۆر گونجاوە. من پێم وایە دەبێ شتێک وەک بی‌بیم-ی فارسی وەدۆزین. -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٣، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]