وتووێژ:ئەنغامی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ستریم؟[دەستکاری]

@Calak: وەک بزانی Streaming ئەبێتە پەخش؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٠٧، ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نازانم عەرەبییەکەی بەڕاستی مانای چییە بەڵام ئینگلیزییەکەی نا نابێتە پەخش. Stream خۆی یان چەم و فیعلەکەشی یانی وەکوو چەم ڕەوانبوون ئەمەیش پەخش نییە. دوایی وا بزانم بۆ پلاتفۆرم نووسراوە خزمەتگوزاری وایە؟ ئەگەر وایە دەبی بڵێن پلاتفۆرم ھەر دەبێتە پلاتفۆرم و فڕی بە خزمەتگوزارییەوە نییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٩، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ مەسەلەی ستریمەکە لە فارسی بە Streaming media ئەمەیان داناوە: «رسانه جاری» لە عەرەبی «بث حي.» وابزانم شیاوە پەخش لەجێی ستریم بەکاربێ بەو پێیەی ستریم ھەر بە مانای broadcast بەکار دێ بەڵام زیاتر بۆ میدیا دەنگییەکان. بۆ مەسەلەی پلاتفۆرم و خزمەتگوزارییەکەش کێشە نییە بیگۆڕین، بۆیە خزمەتگوزاریم دانا چوونکە بە پارە دەتوانی پلاتفۆرمەکە بەکار ببەیت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٧، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی جاری بە فارسی یانی ڕەوان ھەر ئەوە کە لەسەرەوە وتم. جاری و پخش لە فارسیدا مانایان زۆر جیاوازە. بۆ پلاتفۆرمیش دیارە وشەمان نییە لەگەڵ وشەی ھەڵە نیم. خزمەتگوزاری کە ئەویش فارسییە دەبێتە service. خۆ ناکرێ بڵێین یەک شتن. ئەگەر بەرامبەرمان نییە باشترە ھەر وشەی بیانییەکە دابنرێ. بە بڕوای من وشە بیانییەکە زیانی کەمترە ھەتا ئەوەی کە ھەموو شتێک لەگەڵ یەک تێکەڵ بکەین.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٠، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرائێپین لێدوان ‏١٧:١٠، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]