وتووێژ:ئێمیلی دیکینسۆن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:ئێمیلی دیکینسنەوە ڕەوانە کراوە)
بینینی وتارەکە لەماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا

@Lost Whispers: تکایە بفەرموون مەبەستتان چیە لەوەی کە ئەو بەشەی نموونەی شێعر لەگەڵ پێوەرەکانی ویکیپیدیادا ناگونجێ. ھۆنراوەی شاعیرەکان ھەمیشە ئەشێ بەشێک بێت لە وتارەکانیان. بۆ نموونەی ئێمیلی دیکینسۆن بڕوانە en:Category:Poetry_by_Emily_Dickinson. ئەم پۆلە کۆمەڵێک وتاری لە خۆیدا گرتووە کە سەبارەت بە شێعرەکانییەتی. یانی تەنانەت بڕێک لە ھۆنراوەکانی وتاری سەربەخۆیان ھەیە. چون ئێمە شتی وەھان نیە لە ویکیی کوردیدا، بە پێی پاڵیسیی تێکەڵ کردنی وتارەکان وەھا باشترە کە چەن نموونەی ھۆنراوەکانی لە وتارەکەدا جێ بکەینەوە. وەکوو باقیی شاعیرەکان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٣٠، ١ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: مەبەست لەوە شێوازی نووسینی ھۆنراوەکەیە. تکایە ئەم داڕێژەیەی بۆ بەکاربێنن تا خاوێنتر بێت. بەم شێوەیەی ئێستای [ئەو بەشەی] وتارەکە نەگونجاوە.—ژیار وتووێژ ‏٢٠:٥١، ١ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تاگەکەم لابرد، لەدوای سەیرکردنی بینیم کە <poem> بۆ جیاکردنەوەی دێڕەکان بەکارھاتوون.—ژیار وتووێژ ‏٢٠:٥٥، ١ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

(ئای پی ئەی: /ˈɛmɪli ˈdɪkɪnsən/) دەبێتە ئێمڵی دیکنسن. پێشنیاری گواستنەوە دەکەم.—ژیـار وتووێژ ‏١٤:٣١، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ سن و سۆن ەکەی ڕاستە. ئەمریکییەکان خۆیان وا دەیڵێن، بەڵام ئەو جۆرە ناوانە (جەکسۆن/جەکسن و نیکلسۆن و...) بە سۆن باوترە لە ناو خەڵکدا (ھەم لە باشوور ھەم ڕۆژھەڵات) و سەرچاوەکانیشدا. بکرێت بە سنیش لاریم نیە. ڕاستییەکەی من ئیتر کەمێ وەڕز بووم لە وتووێژ لەسەر ناوی عەلەم! ھێشتا لەسەر محەمەد مشتومڕمانە لە دوای چەندین ساڵ! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٤٣، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ ناوەکان پێویستە وتووێژ بکرێن زۆربەی جار، دەزانم شتێکی خۆش نییە بەڵام پێویستیشە ناوەکان بە دروستی بھێڵینەوە. محەمەد بڕیاری لەسەر دراوە و پێویست نییە دووبارە وتووێژ بکرێتەوە لەسەری، بەڵام لەوانەیە بەکارھێنەرە نوێکان ئاگادار نەبن لێی و باشترە ھەر کەسێک مامەڵەی لەگەڵ ئەو وتارانە کرد ئاگادار بکرێنەوە. بۆ ناوەکەش، ئەوەی دروست بێت ئەوە دابنرێت باشترە بەڕای من. لای کورد بەداخەوە وێرانکردنی وشەکان باون، خۆ بە زۆری بەکارھێنان بێت دەبێت محەمەد یا بگوێزینەوە سەر محەمەو یان حەمە :)—ژیـار وتووێژ ‏٢٣:٠٣، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
حەمە کورتکراوەیە و باسی جیایە، وەکوو ئەحا و عەبە و ھتد (ھەموو زمانێکیش ناوی کورتکراوەی ھەیە). محەمەویش پرۆسێسی سوانی فۆنیمی 'د'یە کە لە ناو بڕێک لە ئاخێوەرانی سۆرانیدا ھەیە و لە بڕێکدا نیە. بۆ نموونە لە موکریان نیە. لە کوردیی فەرمیدا دێکان ناسوێنن. سەبارەت بە ناوی ئێمیلی دیکینسۆن گۆڤاری ڕامان لە ھەولێر نووسیویەتی ئەمیلی دیکینسۆن و چاپەمەنیی مانگ لە ڕۆژھەڵات نووسیویەتی ئێمیلی دیکینسۆن، بۆیە وابزانم سۆن ەکە زیاتر باو بێت ھەتا سن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:١٤، ٣١ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کرمانجیدا بزرۆکە بەرامبەری /ɪ/ لە IPAدایە. بەڵام لە سۆرانیدا بزرۆکە بەرامبەری /ə/ لە IPAدایە. لە سۆرانیدا دەبێ /ɪ/ بە ئی بنووسرێ و /ə/ بە بزرۆکە. بۆیە /dɪkɪnsən/ دەبێ دیکینسن. دیارە دیکینسۆن ئەگەرچی دروست نییە بەڵام باوە. ئەمڕۆکە زیاتر وا باو بووە ئەمانە بە بزرۆکە بنووسن و منیش ھەر لەگەڵ ئەمەم. بۆ /ɛmɪli/ ھێشتا یەکلا نەکراوەتەوە. /ɛ/ شتێکە لە نێوان ئە و ئێ-دا. بۆیە ھەر کەس بە دڵی خۆی دەینووسێ. لای ئێمە ھەمیشە بە ئێ دەنووسرێ. لێرەشدا لە گووگڵدا ئاکامی ئێمیلی زیاتر بوو ھەتا ئەمیلی.
بۆ لێدوان لەسەر ئەمانەش منیش دەزانم کێشە ھەر ھەیە و ھەر دەمێنێ بەڵام ئاساییە لە فارسیشدا ھەر ئاوایە؛ کوردی ھەر ھیچ.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٥٧، ١ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine:، دەربارەی ناوەکە وەک وتم زۆربەی سەرچاوە کوردییەکان چ لە عێراق و چ لە ئێران سۆنیان نووسیوە، بۆیە با دیکینسۆن بێت. ئەگەرچی گۆکردنە ئەمریکییەکەی لە دیکینسنەوە نزیکترە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:٠٠، ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەرەپێدان[دەستکاری]

وتارەکە ھەڵبژێردراوە ببێت بە باش، دەمێکیشە، کەس ناتوانێت زیادتر پەرەی پێ بدات؟ گەر نا لە پڕۆسەی پاڵاوتن دەردەچێت مادام ھیچ دەنگێکیشی نییە و چاکسازیشی تێدا نەکراوە.—ژیـار وتووێژ ‏٠٣:١٨، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر کات بوو کاری لەسەر دەکەم، بەڵام ھەمیشە دەڵێم با زیاتر لە یەک بەکارھێنەر لەسەر وتارێک کار بکەن. لانیکەم ھەڵەی ڕێنووس و ڕێزمان و تایپۆکانی دەبژێرن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٢٧، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برا سەرچاوەی سەرەکی ئەم وتارە چییە، واتە لەکوێوەی وەردەگێڕی تا ئێمەش لە ھەمان سەرچاوەوە بەشداری بکەین.—ژیـار وتووێژ ‏١٢:٠٧، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Lost Whispers:، سەرچاوەکانیم نووسیوە. ویکییەکانی تریش ئەم وتارەیان ھەیە و پیاو ڕاستی بڵێ باشیش نووسراون، بۆیە لەوانیشەوە دەتوانین وەرگێڕان بکەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٢٧، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا لە ئاستێکی باش دایە، دوو بەشی تری بۆ زیاد بکرێت ئیتر دەتوانێت پرۆسەکە ببڕێت، دەبێت یەکێک لەوان بەشی مردن و کۆتا ژیانی بێت.—ژیـار وتووێژ ‏١٧:٥٠، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 2 بەستەری دەرەکیی ئێمیلی دیکینسۆنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٦:١٤، ٢٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٦ بەستەری دەرەکیی ئێمیلی دیکینسۆنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٧:٣٦، ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٤ بەستەری دەرەکیی ئێمیلی دیکینسۆنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠١:٥٩، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]