وتووێژ:ئاڵۆزە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

من بەڕاستی نازانم بۆ ناوی ئەمە ئاڵۆزەیە؟ ھۆکاری ناونانی چییە؟--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٠، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

- کاک چالاک، من ئەم وتارە و وتارەکانی تریش کە ئەم ماوەیە لە ویکیپیدیا دام ناون، لە پەرتووکی زیندەزانی تایبەت بە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ھەرێمی کوردستان وەرم گرتوون، ئەم ناوانە نازانم چ کەسانێک دایان ناون، بەڵام لەوەتەی سیستمی خوێندن لە باشووری کوردستان بووە بە کوردی، کە لە مێژە، ھەر ئەم ناوانە بەکارھاتوون. منیش لەوانەیە ھەندێک لەو ناوانەم بەلاوە سەیر بێت، بەڵام تازە بوونەتە ناوانێک کە ئەو شتانەیان پێدەناسرێتەوە کە وەسفی دەکەن. سه‌رچیا خورشید (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستت خۆش بێ کاک سەرچیا، سپاس بۆ تۆ. بەرێز ھەر وەک دەزانی لە ویکیپیدیادا کێشەی ناو ھەر ھەیە بەڵام ئەوەی باشە دەکرێ بە ڕەوانەکەرێک گرفتەکە چارەسەر بکرێ. ھەندێک لەم ناوانە کە دانراون بەڕاستی جوانن و ھەندێکیش جێگای کێشەن. ھەر بۆ نموونە لە دوو وتاری بۆماوە پەڕلە و بۆھێلی ھاوپەیوەند‏ دوو وشەی جیاواز بۆ وشەیەی ئیگیلیزی Genetic دانراوە کە نیشان دەدا چەندە داتاشینی ئەم وشانە تەنانەت لە ناو یەک کتێبدا (پەرتووکی زیندەزانی ١٢) ئاڵۆزە.
بە ھەر حاڵ ئیشاڵڵا ئەمانە بە لێدوان چارەسەر دەکرێن؛ نەک ھەر لێرە بەڵکوو لە ناو کتێبە دەرسییەکانیشدا. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٤، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]