وتووێژ:ئاویەر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پیرھەڵۆ گیان خۆم ئە ئێستا کە ئەمە دەنووسم لە سنەم. سنەیی کەس ناڵێ ئاوییەر. وا بزانم فارسییەکەشی بەڵگە نەبێ بۆ کوردییەکەی. یانی ئەگەر کوردییەکەشی ئاوییەر بووبێ ھەر ئێستا ھەر دەڵێن ئاویەر. ئەگەر ئاویدەر بووبێ مانای چییە (ئاوی + دەر؟)، ئاودەر بووبێ ھێشتا شتێک. ڕەنگە ئاودێر بووبێ دوایی ئاویێر پاشان ئاویەر. رەنگە ھیچ یەک لەمانە نەبێ. زیاتر وەک fa:یوزیدر دەچێ کە بە کوردی دەڵێن یۆزیەر. رەنگە ھەر ئەوە بێ بۆ نموونە دەڵێن دیواندەرە و لە سنەییدا دەرە بووەتە دەر و لە وشەی لێکدراو دا یەر.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٠، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak:، ناوی وەک ماسییەر، بۆڕییەر، شانییەر، چەشمییەر و گوڵچییەر و...مان ھەیە لە ناوچەکەدا. بۆیە دوور نییە ئەویش ئاوییەر بێت. ئاویدەریشم دیوە لە دەستنووسی قەدیمی کوردیدا (نازانم بەڕاستی دووسەد ساڵ لەمەوبەر وا نووسراوە یا د کەیان بە زۆر تێخستووە). ئەشێ بڕێک سەیری دەستنووسی کەشکۆڵەکانی مەستوورە و مەولەوی بکەم بزانم ئەوان چۆنیان نووسیوە. بەڵام حەتمەن ئاگاداری سوانی دەنگی د ھەیت لە زاراوەی ئەردەڵانی و تا تەنانەت نزیکی سلێمانیش. بۆیە دوور نییە ئاویدەر کرابێ بە ئاوییەر. بە ھەرحاڵ ئاوییەر و ئاویەر ھیچکام دەنگی د یان تێدا نییە و وەک گوتنی ئێستەی ئاخێوەرانی ناوچەکەن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٥٣، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆچوونەکەت ڕاستە خوەیشم ئاماژەم پێکرد بەڵام بۆ نموونە چەشمیەر-یش کەس بە چەشمییەر نانووسێ و ئاکامی گەڕانی سفرە بە پێچەوانەی چەشمیەر. ڕێک وەکوو ئاویەر. --چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٨، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]