وتووێژ:ئامارزانی (کتێب)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە[دەستکاری]

من ته‌حه‌ددای هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌م كه‌ 2 كتێب له‌ سه‌ر زانستی ئامار به‌ زمانی كوردی وه‌ك سه‌رچاوه‌ بۆم بنووسێت. هه‌روه‌ها ته‌حه‌ددای هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر فه‌رهه‌نگێكی كوردی زانستی له‌سه‌ر زانستی ئامار وه‌ك سه‌رچاوه‌ بۆمی بنووسێت. من ئه‌وه‌ زیاتر له‌ 15 ساڵه‌ مامۆستای زانستی ئامارم (ئامارزانی)، كتێبێكی كوردی له‌سه‌ر ئامارزانیم نه‌بینیوه‌و بێجگه‌ له‌ كتێبی بنچینه‌كانی ئامار كه‌ نووسه‌ره‌كه‌ی عه‌ره‌به‌ (د. طه‌)!!. ئه‌م كتێبه‌ یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ فه‌رهه‌نگی زانستی ئاماری تێدا ڕه‌چاو بكرێت به‌ زمانی كوردی - ئینگلیزی و ئینگلیزی - كوردی. به‌ڵێ وایه‌ سه‌دان كتێبی ئه‌ده‌بی هه‌یه‌ به‌ڵام كوا كتێبه‌ زانستییه‌كانمان؟ قوتابیانمان ده‌ناڵێنن له‌ ده‌گمه‌نی كتێبی زانستی، به‌ڕاستی ئێمه‌ هه‌ژارین له‌ ڕووی كتێبی زانستییه‌وه‌. هه‌روه‌ها دامناوه‌ هێدی هێدی زاراوه‌ زالنستیه‌ ئامارییه‌كان له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا بنووسم. دوا ناڕه‌زاییم ئه‌وه‌یه‌: تووخوا بگه‌ڕێن له‌ ویكیپیدیا له‌سه‌ر پێناسه‌ی زانستی ئامار یاخود ئامارزانی؟ بزانن ئایا هیچ پێناسه‌یه‌كی زانستی هه‌یه‌؟ به‌ دڵنییاییه‌وه‌ نیه‌. له‌گه‌ڵ ڕێزم، —ئەم لێدوانە واژوونەکراوە، لە لایەن بەکارھێنەر:130.193.193.64ەوە (لێدوانبەشدارییەکان) نووسراوە.

بەڵێ نەک لە سەر ئامار لە سەر زۆربەی زانستەکانی تر کتێبی کوردی نیە. ھەزاران بابەتی زانستیی تریش ھەن کە کتێبیان لە سەر نەنووسراوە: بەڕێوەبەرایەتیی زانین، بەڕێوەبەرایەتیی سامان، چاودێریی ساخیی پێکھاتە، ئەلگۆریتمەکان، ئەندازیاریی پیشەسازی و ھتد. ڕەنگە وتارێکیشت لە سەر ئەمانە دەست نەکەوێت. کورد ئەم زانستانە بە زمانەکانی تر فێر بووە. بۆ بڕێکیشیان ئاساییە. چون زۆربەی نووسراوەکانیان بە ئینگلیزییە. بەس ئەمە نابێت بە بەڵگە کە وتارێکی ویکیپیدیا بۆ یەکەمین کتێبی ئەمانە بە زمانی کوردی بنووسین. مەگەر ئەوەی کتێبەکە کاریگەرییەکی گرنگی ھەبووبێت. ئەگەرنا بە ڕای من دەبێت بە ڕیکلام! ھەرچەند دەتوانین لە کتێبەکە لە ویکیپیدیادا کەڵک وەربگرین و وەکوو سەرچاوە بە کاری بھێنین و ناوی لێ ببەین. بەڵام بۆ خودی کتێبەکە بە ڕای من بە پێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا وتار پێویست ناکات. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٥٠، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)
بۆچوونی تر؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٠٧، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)
دەکرێت لە وتاری ئاماردا ئاماژەیەک بەم کتێبە بکرێت، لەوە زیاتر بە ڕای من حەق نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١١، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)