وتووێژ:ھەوری (شاعیر)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:أ. ب. ھەوریەوە ڕەوانە کراوە)

بەڕێز @Saad Goran تکایە ناوەکەی بگوازەرەوە ناوێکی زانستی شیاوتر  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٠٤، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

—— 💖Sakura Hana🌸 پێشنیارەکەت جوانە، بەڵام ئەوە نازناوی خۆیەتی، و زیاتر بەم ناوە ئاشنایە. لەم ناوە زیاتر شک نابەم. بۆ زیاتر دڵنیاییت دەتوانیت ھەر بەم ناوە گەڕان بکەیت لە گووگڵ و فەیسبووک.  زۆر سوپاس!. Saad Goran (لێدوان) ‏٢١:٠٢، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

137 ئەنجام لە گۆگڵەوە @Saad Goranە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٠٤، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

—— 💖Sakura Hana🌸 بۆیە باشترە ھەر بەم ناوە بێت، چونکە لەم ناوەی زیاتری نییە ئەوەندە ئەنجامەی ھەبێت،  زۆر سوپاس! – سوپاس Saad Goran (لێدوان) ‏٢١:١٦، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە ناوی گونجاو دابنێن، تا ئێستا پیتی «أ» لە کوردیدا نەمدیوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٥٤، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Ahrir مەسەلە پیت نییە، مەسەلە ئەو ئەنجامانەن کە لە کەڕانەکاندا دەردەکەون، ئەم کەسایەتییە زیاتر بەم ناوەیە (أ. ب. ھەوری) دیارە، باقی ئەوانی تر بە کەمی ئەنجامیان لەسەر ھەیە. Saad Goran (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Saad Goran: ھەر نازناوێکی نابێت بکەینە ناوی سەرەکیی وتار! تکایە بڕوانە وپ:شێواز و وپ:ڕێنووسی زمانی کوردی. دەتوانین لە وتاردا ئاماژەی پێبکەین بەڵام دەبێ زۆر لەسەر ناوە سەرەکییەکەیان ھەستیار بین. AHR (وتووێژ) ‏١٢:٤٢، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: ئێوە ڕاتان چییە؟ AHR (وتووێژ) ‏١٦:٠٣، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: بڕوانە وتاری ع. ع. شەونم، ئەم کەسایەتییە لە زۆربەی سەرچاوەکان (کتێب و ماڵپەڕ) بەم ناوە ناوی هاتووە، نەک بە ناوی خۆی (عەلی عەبدوڵڵا). «ئەبووبەکر ھەوری»یش بە ھەمان شێوە ئەو سەرچاوانەی کە لەبەردەستدان لەسەر ژیاننامەکەی بە «أ. ب. ھەوری» باسکراوە و ناوی ھاتووە. Saad Goran (لێدوان) ‏٠٥:٣٥، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Saad Goran: ئێستا پیتی «ع» لەناو نووسینی کوردیدا بەکاردەھێنرێت، بەڵام پیتی «أ» نا! AHR (وتووێژ) ‏١٣:٠٨، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: سەرەتا وا دەزانم من کەسێکی باش نیم بۆ ئەم بابەتە. ڕەنگە کاک سەرچیا و ئازا و پیرەھەڵۆ و ئەوان بتوانن بڕیارێکی باشتر بدەن. من تەنیا دەتوانم ئەوەندە بڵێم کە ئەو ئەلفەی سەرەتا نابێت لەسەر ناوی وتارەکە ھەبێت چونکە لە ڕێنووسی کوردی نیمانە. کاک @Saad Goran: من ھەمیشە وتوومە کە ئەنجامی گووگڵ مەکەنە پێوەر چونکە ئەویش ھەر دەقی سەر وێبمان پیشان دەداتەوە. بۆ نموونە، من (بەبێ وشەی ویکیپیدیا) گەڕام و تەنیا شەش حەوت ئەنجامی بۆم ھێنا. بەشێکی زۆری دەقی وێب ھەر ئەوانەی ویکیپیدیان و وێبگەی ئاوێنە دووبارە دەقەکانی ویکیپیدیا بڵاو دەکەنەوە. بۆ بەشەکەی تریش ڕەنگە ئەوانەشی لە وێب دەنووسن کەوتبێتنە ھەڵەوە و ھەڵەی ئەوانی تر دووبارە بکەنەوە. پێشنیار دەکەم ناوە درێژەکەی دانرێ تا تووشی گرفت نەبین. گریمان ئەو کورتکراوەش دروستە، دەتوانین بیکەینە ڕەوانەکەر و لەنێو وتارەکەشدا ئاماژەی پێ بدەین، بەڵام بۆ ناوی وتارەکە پێم باش نییە ھەبێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢١، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]