وتووێژی پۆل:دەریاچەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژی پۆل:گۆلەکانەوە ڕەوانە کراوە)

سڵاو. کاک ئاسۆ گیان ئێوە بۆ لە جیات وشەی ڕەسەن و کوردی زرێچە وشەی گۆلتان بەکارھێناوە؟ ھەر لەبەر ئەوەی کوردی باکوور بە کاری بردووە؟ وشەی گۆل وشەیەکی ڕەسەنی تورکییە و لە ھەموو زمانە تورکییەکاندا (ئازەری، ئیستانبولی و ...) دەڵێن: göl. ئەگەر پێت وایە بە ھەڵە چوومە وشیارم کەوە دەنا تکایە ھەموو ئەم گۆلانە بکە زرێچە. سپاس.--:)چالاکلێدوان ١٠:٠٠, ٣١ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو. ڕاست ئەفەرمی، گۆل لە زمانە تورکییەکاندا ھەیە. گۆل لە ناوچەی ئێمە - لە باوکیشم پرسی ئەویش ھەر وای وت - زۆرتر لە کشتوکاڵدا مانای ھەیە و بە چاڵێک ئوترێ کە لای شەتڵە تەماتە و شتی وادا دروست ئەکرێ، ئەمەش وێنەکەی. بەڵام بۆ زرێچە: خۆم کە خەڵکی ناوچەی مەریوانم ھەرگیز نەمبیستووە بلێن «زرێچەی زرێبار». یان گۆل ئەڵێن یان گۆم یان دەریاچە یان زەریاچە. لە گووگڵا گەڕام بۆ زرێچە، ئەنجامەکان زۆر کەم بوون و تەنیا سەبارەت بە «زرێچەی ورمێ» بوون، پێم وایە تەنیا لە لەھجەی موکریدا بەکاردێت. نازانم بەڕاسی، من زمانزان نیم ئەوەی بە لامەوە باوتر بێت لە بەشێکی گەورەتری کوردستانا لێرە ئەینووسم. سوپاس --ئاسۆ ٢١:١٥, ٢ کانوونی دووەم ٢٠١١ (UTC)
کاک ئاسۆ گیان ئەوی ڕاست بێ لە مەڵبەندی ئێمەشدا گۆل بە مانای Lake نەھاتووە و باوەڕ ناکەم لە کوردی ناوەڕاستدا ئەم وشەیە بەم مانایە بە کاری ببەن. بە بڕوای من ئەوەی کە بە زرێبار ناڵین زرێچەی زرێبار نابێ ببێتە لەمپەرێک بە بکار بردنی وشەی زرێچە. ھەر چی بێ زرێچە دەقاودەق Lake دەگەیێنە بەڵام گۆل وا نییە پاشان زرێچە کوردییە بەڵام گۆل نا. ئەگەر بڕیار بێ وشەیەک پەسەند بکرێ دەبێ ھەتا بکرێ کوردی بێ. بە بڕوای من ئەگەر زرێچە یا خۆ زەریاچەش پەسەند نکرێ نابێ گۆلیش پەسەند کرێ. دەریاچە کە فارسیشە بە بڕوای من زۆر لە گۆلی باوترە. جا بۆ ئێمە نەلێین زەریاچە یا خۆ زرێچە بەڵام بلێین گۆل؟--:)چالاکلێدوان ١١:٤٠, ٥ کانوونی دووەم ٢٠١١ (UTC)