وتووێژی پۆل:کێشە شی نەکراوەکانی ماتماتیک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو ھاوڕێیان، @Serchia:، @Pirehelokan:، و @Calak:، @Aza: و .... بۆ problem کێشە چۆنە؟ وشەیەکی باشترتان پێ شک دێت؟ بۆ ناوی ئەم پۆلە ڕاتان چییە؟ ئەمەی دامناوە نازانم دروستە یان نا. -- Şûşe وتووێژ ‏١٤:١٥، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فەرهەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین بۆ problem ڕاهێنان، پرسیار و کێشەی نووسیوە. -- Şûşe وتووێژ ‏١٤:٢٧، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کتێبەکان ڕاھێنان و پرسیار بەکارھاتوون، من بە گونجاویان نابینم! ڕاھێنان دەبێتە (exercise) و پرسیاریش دەبێتە (question). ئەکرێ کێشە بەکاربێنین. من بیرم بۆ پرس، پرسگرێک، و ئاریشە دەچێت. با ئەمە یەکلایی بکرێتەوە، دواتر قسە لەسەر ناوی پۆلەکە دەکەین. سەرچیا‏١٧:٤٨، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە بڕوام پرسیار باشترە. بە عەرەبی و فارسی ئەڵێن مەسەلە واتە جێگەی پرسیار. خودی وشەی پرابڵێمی ئینگلیزی لێرە ڕیشەکەی باس کراوە و تەقریبەن مەبەست لێی ھەمان پرسیار یا مەتەڵ بووە (وشە ھەرە کۆنە یۆنانییەکە بە مەعنای ئەو شتەی پێشنیار دەکرێ یا دەخرێتە پێش). وا دیارە مەعنای کێشەی دواتر وەرگرتووە. کێشە لە کوردیدا کەمتر بەو مەعنایە (واتە پرسیار و مەتەڵ) دێت.
— بەکارھێنەر:Pirehelokan

سپاس کاک سەرچیا ئەمەش ڕای پیرەهەڵۆ بوو، با بزانین ڕای هاوڕێیانی تر چییەŞûşe وتووێژ ‏١٩:٣٤، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: من خۆم دەمێکە ئەمەوێ وتاری problem بنووسم بەڵام چون دڵنیا نەبووم لە کوردییەکەی، پەکم خست. ڕاستییەکەی لە نێوان دوو وشەی کێشە و پرسگرێ -دا دوودڵ بووم.
باشیی کێشە ئەوەیە کە کورتە و (لەوە گرنگتر) کۆنیشە. لە فۆلکلۆردا ھەیە: کوڵەنجە ڕێ ڕێ، دەسماڵ کرێشە، بەینی من و تۆ کەوتۆتە کێشە. خراپیی ئەوەیە کە نازانم ئایا ھەر لە کۆنیشەوە بە مانای مەسەلە بووە یا نە. تەقریبەن بەدڵنیایییەوە ئەتوانین بڵێین مانای موشکیل -ی ھەیە. بەڵام موشکیل و مەسەلە تۆزێ جیاوازن.
لەو لاشەوە، پرسگرێ وشەیەکی نوێیە و لە دوو بەشی پرس و گرێ دروست بووە. من خۆم وشەی گرێم لێرە زۆر بەدڵە. چون ئەتوانی بڵێی گرێ شی ئەکرێتەوە. مەبەستم ئەوەیە شیکردنەوە بۆ گرێ ئەبێ و پێی ئەخوات. problem solving = پرسگرێ شیکردنەوە. بەڵام ھەروا کە وتم، باشییەکانی کێشەی نییە. --Aza (لێدوان) ‏٠٥:٣١، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مسألة لە زمانی عەرەبیدا ناوی چاوگە لە سَأَلَ‎ بە مانای پرسین. ئێستا ناوی چاوگی پرسین لە کوردیدا گشتی مانای تایبەتی خۆی ھەیە: پرس، پرسە و پرسیار. شێوەیەکی تریشمان ھەیە بۆ دروستکردنی چاوگ بە لکاندی پاشگری -مان-ەوە یان پرسمان (وەک سووتمان یان دوورمان) کە ئەمە بەکانەھاتووە (لە فارسیشدا تازە داتاشراوە و لە فەرھەنگی آریانپوردا بەرامبەری problem و questionە). ئەمەم پێ باشە و جوانتریشە لە پرسگرێ. کێشە مانای بە Conflict نزیکترە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٢، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]