وتووێژی پۆل:شاعیرانی کورد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناوی ئەم پۆلە بگۆڕێ بۆ ھۆنەرانی کورد جوانترە خۆ خەڵک ناڵێ ھۆنراوەنوس دەڵێن ھۆنەر یان شاعیر--Ferxwaz (لێدوان) ٠٤:٥٥, ٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

پێشتر سەبارەت بەمە لێدوان کرابوو، بڕوانە: وتووێژی داڕێژە:ھۆنراوەنووسانی کورد. سەبارەت بەم ناوانە مامۆستا ھێمن یەکێک لە گەورەترین شاعیرانی مێژووی ھاوچەرخی زمانی کوردی دەڵێ:
«پیاوی بێ‌مایە و لەخۆبایی دەرفەتیان ھێنا و قەڵمیان فڕێ دا و ڕۆبوونە (بنووس) و (پێنووس) و (کتێب)یان دڕاند و (پەرتووک)یان بۆ لە بن ھەنگڵ ناین. کاغەزیان بە دەم بادا دا و (تیانووس)یان خستە بەر دەس. شێعریان بە درۆ و ھەڵبەست زانی و ھەزار ناوی سەیر و سەمەرەیان لە شاعیری کڵۆڵ و چارەڕەش نا، تا ئاخرەکەی بە ھەستیاری برای بیستیاری ئامۆزای ھەقی کەمتیار دەرچوو. قافیەیان بە تەنگ زانی و (سەروا)یان پێ بەراوەڵاتر بوو. لە قانوون دەرچوون و یاسای چەگیزخانی مەغوولیان بۆ خۆیان بە ڕاست زانی. چونکە پۆلیس خزمەتی خەڵکی نەدەکرد (حەیتە...)یان بۆ ڕاژەی گەل ھەڵبژارد. ئیمزایان نەخوێندراوە و (واژوو)ی پیرۆزیان لێ‌دا...»
منیش ھەر شێعر و شاعیرم پێ لە ھەموو شتێک ڕاستتر و دروستترە. بە پێویست نازانم ھەموو شتێک بکرێتە کوردی. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٦:١١, ٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

نا کاکە نابێ چۆن دەبێ جارێک داوای پاککردنەوەی زمان لە وشەی نیمچە بێگانە نەک بێگانەی تەواو بکەیت و جارێکیش بڵێی پێویست ناکات ھەموو وشەیەک بکرێتە کوردی، ئەگەر کوردی (پەتی)ت بوێت ئەمەیە: قەڵەم=پێنوس، دەفتەر=تێنوس (دەفتەر نەک کاغەز: کاغەز یان قاقەز خۆی ھەر کوردییە)، کتێب=پەرتوک، قافیە=سەروا، وەزن=کێش، تەڵاق=سێ بەردە و...ھتد خۆ ڕاستە وشە عەرەبیەکان باون لەناو خەڵکیدا نەک لەناو کورد لەناو ھەموو گەلانی ناوچەکە ھەر ناوی عەرەبی باوە بەڵام ئەگەر بتەوێ زمان پاک بکەیتەوە دەبێ بچووکترین شتەکانیش بگۆڕیت.......سەبارەت بە ھۆنەر-ھۆنراوە و شاعیر-شیعر یان شعر، لە بادینیدا دەڵێن ھەڵبەست و ھەڵبەستڤان یاخود ھۆزان و ھۆزانڤان بەڵام قەت نەم بینیوە لە سۆرانی کەس بەکاری بێنێت لەوانەیە ھەر یەک دوو کەس بەکاریھێنابێت بەڵام لە سۆرانیدا ھۆنراوە و ھۆنەر ھەیە. وە ئەگەر بڵێی شیعر و شاعیر باوترن ناڵێم وانیە بەڵام ناوە کوردییەکانیش لای خەڵک ئاشنان و نامۆ نین وووووە جوانتریشــن لە عەرەبییەکان. وە ھۆنراوەنووسم قەت نەبیستوە و پێشم جوان نیە و ناوێکی زۆر دوور و درێژە ئەگەر ھەر نەیگۆڕیت بۆ ھۆنەران ھەر بیکە شاعیران. ھێشتا شاعیران باشترە لە ھۆنراوەنوسان.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٥:١٨, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

من وشەگەلێکم مەبەست بوو کە بەتەواوی نەچوونەتە ناو زمانی خەڵکی جا ھەموو خەڵکێک؛ خوێندەوار و نەخوێندەوار. دڵنیا بە خەڵکی نەخوێندەوار دەزانێ سەردەم چییە بەڵام نازانێ چاخ چییە. مامۆستا ھەژار دەڵێ:
«تۆ بە شوانێک، ڕەوەندێک کە ھەر نازانێ خوێندن بەری بە کوێوەیە قەڵەم بێژی، دەزانێ مەبەستت چییە؛ بەڵام بێژە پێنووس داخوا لێت ناپرسێ پێنووس چییە؟ تۆ بۆ ئەوە حاڵی بکەی دەبێ بێژی نیازم لە پێنووس قەڵەمە. واتا تۆ دەبێ کوردییەکەی پەسندی خۆت تەرجەمە کەی تا خاوەنی زمانی ڕەسەن کە چینی نەخوێندەوارە تێ‌بگا. ئەویش بە چی؟ بەو وشەیەی کە لات وایە عارەبییە و دەبێ لە کوردی دەربکرێ!»
بەڵێ وشەگەلێک وەکوو کێش و سێ بەردە لە کۆنەوە لە کوردەواریدا ھەبووە و دەکرێ کەڵکی لێ وەرگیرێ بەڵام ئەوانەی تر ھەموویان داتاشراون و وشەی ڕەسەنی کوردی نین. ھەر بڕوانە تورکی: لە دوای ڕوخانی ئیمپراتۆرێتیی عوسمانی پانتورکەکان دەستیان کرد بە چاکسازیی زمان و ئەلفوبێیەکەیان گۆڕی و وشەی تورکییان لە باتی وشەی بیانی دانا کەچی ئێستاش زمانەکەیان وشەی بیانی ھەر تێدایە. تەنانەت ئێستا بۆ وشەی ئینگلیزی document وشەی کوردیی بەڵگە بەکار دەھێنن. یان زمانی ئینگلیزی کە بەھێزترین زمانی دنیایە پتر لە ٧٥%ی وشەکانی لاوەکییە! خۆ ئێمە لە زمانی فارسی زیاتر شیعر و شاعیرمان نەبووە ئەوانیش ھەر دەڵێن شعر و شاعر دڵنیا بە دەیان‌توانی شتێک لە جیات ئەمانە دابنێن. من دەڵێم ئەم وشانە کە تازە باو بوون پێویست نییە وشەی بۆ دابتاشی، پێویست نییە ھەموو شتێک بکرێتە کوردی. ھەر لەم بوارەدا مامۆستا ھەژار دەڵێ:
«پسپۆرانی زمانزانی لەو بڕوایەن بەشێکی زور لەو وشەگەلی لاوەکی کە تێکەڵ بە زمانێک بووە و زۆر لە ھەورای تازەیدا ماوەتەوە و نەخوێنەدەواری میواندار فێری بووە و لەسەر زار و زمان خۆش تێ، نابێ ھیچ دەستی لێ بدرێ و ناشێ ھەرگیز وەلا بنرێ؛ ئەوە تازە بۆتە مڵک و بە کەڵک دێ و خزمەتکاری بێ‌موچەیە. پێشوونانیش فەرموویانە: نۆکەری بێ‌مزە و خەڵات، تانجی سەری ئاغایەتی».
ھەر بۆیە منیش پێم باش نییە ئەم وشانە بگۆڕین و وشەی شیعر و شاعیر و کتێب زۆر لەم وشە داتاشراوانە ڕەسەنتر دەزانم. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١١:٣٥, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

منیش لەگەڵ ئەم بڕوایەدام کە ناکرێت زمان لە ھەموو وشە بێگانەکان خاوێن بکرێتەوە، بۆ وێنە لە ئینگلیزی دا چەن وشە ھەن کە لە درێژایی مێژووی گەلی بریتانیا دا بەکار ھێنرا بن؟ زۆر وشە لە زمانەکانی ترەوە ھاتوون و ئەم زمانەیان ڕازاندوتەوە. ھەروەھا ئەگەر بڕوانینە شێعری فارسی کە یەکێکە لە بەرزترین بەشەکانی ئەدەبیات و ھونەری جیھان، دەبینین لە بەرھەمەکانی شاعیرانی گەورەی فارس (وک مەولانا، سەعدی، خەییام و ھتد) زۆر وشەی عەرەبی ھەیە. ئێمەش دەبێ لەو توانمندیانەی کە وشەی بیانی دەیدا بە زمان کەڵک وەر بگرین، بەڵام من لەگەڵ ئەوەیش دا کە وشەی جوان و بەنرخ و ڕازاوەی نوێ کە بنەمایێکی کۆن و پتەوی ببێت درووست بکرێت ھیچ کێشەیێکم نیە، فەقەت بەو مەرجەی کە ھەندێک زمانناس و فەرھەنگ پەروەر ئەم وشانە دابین بکەن. لە بیریشمان نەچێت ئێمە جارێ لەو ئاستەدا نین کە زمانی خۆمان بە تەواو بزانین، ھێشتا سۆرانی کاری زۆری ماوە تا بە جوانی بتوانێت خۆی بنوێنێ، جا لە بەر ئەمە دەبێت تا ئەو کاتەی کە ئەم کێشانە چارەسەر دەبن لەو وشانەی کەڵک وەر بگرین کە زۆربەی خەڵکی سۆران لی تێ بگەن. مادیوتووێژ (١٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١١:٤٥, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

شاعیرانی کورد یان شاعیرە کوردەکان[دەستکاری]

@ئاسۆ:، بە بڕوای من لێرەشدا دووھەمەکە ڕاستە و بیگوێزینەوە باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٩:٣٦، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

ئەمە فەرق ئەکا چونکوو ھەردووکیان دروستن و کەمێک جیاوازن: صفت و موصوف/مضاف و مضاف الیه poets of Kurdish people و Kurdish poets. بەڵام «زمانەکانی ئێرانی» ھیچیان نییە. وا نییە @Pirehelokan:؟--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٠:٣١، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
وەڵا بەڕێزم ئەگەر بەوجۆرەی وتت بۆی بچین بەڵێ دروستە، بەڵام ئەگەر کوردەکە ببێت بە ئاوەڵناو (وەک لە ویکیی ئینگلیزیدا نووسراوە Kurdish poets) دروست نیە. بۆیە دەتوانین ڕایبگرین یان بیگوێزینەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٢٩، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)