وتووێژی پۆل:بەرنامە ڕاستەقینەکانی نێتفلیکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناوی پۆلەکە ھەڵەیە..[دەستکاری]

لە راستیدا وشەی ئۆرجینال بە مانای رەسەن دێت، ھەروەھا وشەی نێتفلیکس ھەڵەیە، پێشووتریش لە وتارێک وتووێژێکم بینی لەسەر ئەو بابەتە، وابزانم لەسەر نێتفڵکس رێکەوتن کراوە، لەبەر ئەو دوو ھۆکارە باشترە ئەم پەڕەیە بکرێتە بەرنامە رەسەنەکانی نێتفڵکس. --Hevi (لێدوان) ‏١٥:٥١، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

ھەڵبەتە ئەو وتووێژە بەپێی ئای-پی-ئەی نەکراوە: ئای پی ئەی: /ˈnɛ́tflɪks/ نێتفلیکس دروستە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٠١، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
ڕاستەقینە فڕی بە ئۆرجیناڵەوە نییە. ڕەسەن-یش لە کوردیدا بە بڕوای من بەم مانایە نییە. لە عەرەبی و فارسیدا دەڵێن اصلي بەڵام من پێم وایە ڕەسەن دەبێتە اصيل و بە ئینگلیزی genuine. بە مانای pureیش ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٠، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
دەی یا ڕەسەنە یان عەرەبییەکە. کامیان؟ -- ‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٠٣، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
رەسەن لە عەرەبی بە واتای اصیل دێت، کە جیایە لە اصلی، باشە بۆچی ھەر ناوە ئینگلیزییەکە بەکارنەیێت ئۆرژیناڵ؟ ھەم بەکاردێت و ھەم باویشە.--Hevi (لێدوان) ‏١٢:١١، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
بە بڕوای من لێرەدا کێشە نییە بڵێین بەرنامە سەرەکییەکانی نێتفلیکس. وشەی تریش ھەیە بنجی، بنیچەیی، بنچینەیی و ... .--چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٩، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
سەرەکی دەبێتە main.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٨، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
بۆیە وتم کێشە نییە دەنا دەموت دەبێتە سەرەکی.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٧، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
گەر یەکدەنگی ھەیە دەیگوێزمەوە سەر بەرنامە ڕەسەنەکانی نێتفلیکس، چوون ئەوە بە باشتر دەزانم.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٥١، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
جارێ دەست ڕاگرە Épineی بەڕێز زیاتر فکر بکەینەوە.--چالاک وتووێژ ‏١١:١١، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
من لەگەڵ بەرنامە سەرەکییەکانی نێتفلیکس م.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٧، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
با ئەوەندە ھەستیار نەبین بەرانبەر وشەی زمانێکی تر، وشەی ئەسڵی و ئۆرجیناڵ بۆ ئێرە گونجاون، ھەردووکیشیان باون و بەکاردێن، کامەیان بەکاربێت فەرقێکی وای نییە. سەرچیا — ‏١٥:٢٣، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
کاکە ئێستا چەند کەس دەڵێت بکرێتە بەرنامە ڕەسەنەکان دەست بەرز بکاتەوە با یەکلایی ببێتەوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٠٤، ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)

هەڵە لە ناوی پۆل[دەستکاری]

ناوی پۆل دەبێت بەرهەمە ڕەسەنەکانی نێتفلیکس بێت، نەوەک بەرنامە ڕاستەقینەکانی نێتفلیکس کە وەرگێڕانێکی حەرفیە.Rebin galaly (لێدوان) ‏٢٣:٥٣، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)