وتووێژی پۆل:ئیمپراتۆریەتیی بریتانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیمپراتۆریەتیی بریتانی بە ڕای من دروست نیە. پێشتر نموونەی وەھامان بوو و باسمان لە سەر کرد وتووێژ:ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی. بۆچی ھەڵەیە؟ پاشگری یة ی عەرەبی و ی ی کوردی یان فارسی پێکەوە ھاتوون و ئەمە جۆرێک حەشووە بە ڕای من. ھەرچەن نموونەی سواوی ئەمەمان لە کوردیدا ھەیە وەکوو کوردایەتی و پیاوەتی. بەڵام بە ڕای من ئەمە نابێت بە بنەمایەک بۆ دروست کردنی وشەی زیاتری لەم چەشنە. بۆیە ئەڵێم با لە جێی ئیمپراتۆریەتی بنووسین ئیمپراتۆری یان ئیمپراتۆریەت. وەک پێشتر بەڕێز @Min.neel: باسی کرد وا دیارە بەڕێز @Calak: ئەو پەڕانەی ئیمپراتۆرییان تێدایە کردوونی بە ئیمپراتۆرییەتی. بەڵگەی چی بووە نازانم. تکایە چالاک گیان ئەگەر ھەیت و دەتوانیت بۆچوونەکەت بڵێ با کەڵکی لێ وەربگرین. ئەوە ڕای من بوو. بەڕێزان ئێوە ڕاتان چۆنە؟ @Aza:، @Aminjian:، @ئاسۆ:. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:١٧، ٩ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: شتەکە زۆر ڕوونە. ئیمپراتۆری فارسیە و ئیمپراتۆریەت عەرەبی. لە فارسیدا بۆ دروستکردنی حاصل مصدر پاشگری ی زیاد دەکەن و لە عەرەبیدا یة. بۆ نموونە فارس دەڵێ دشمنی ئێمە دەڵێین دوژمنایەتی. ئەگەر بڵێی دوژمنی ئەوە فارسیە. ئیمپراتۆریەتیش ھەر وا لە ئیمپراتور + یەتی دروست بووە وەکوو یەکیەتی (یەک + یەتی).--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٩، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:، سپاس بەڕێز چالاک، وایە. من باش سەرنجی وشەکەم نەدا. ھەرچەند من پاشگری ی بە فارسی نازانم و لە کوردیشدا دروست کردن برەوی زۆرە. لاوی، شیرینی، گەرمی، توندی، ژیری و ھتد. ئەی بۆ نەیانکەین بە ێتی؟ وەکوو ئیمپراتۆرێتی، یەکیێتی، کوردێتی، ژنێتی؟ نازانم ئەم ێتی و ایەتییە لە عەرەبییەوە ھاتووەتە ناو کوردی یان ھەر لە زمانە ھیندوئەورووپییەکاندا بووە؟ وەکوو ئەوەی لە ئینگلیزیدا ھەیە، وەکوو دواڵیتی، ئینتەگریتی، پیوریتی و ھتد. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٠٢، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:@Pirehelokan: بە ڕای من "ئیمپراتۆری" دروستە.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٠، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ئەو پاشگرانەی لە کوردیدا حاصلی مصدر ساز دەکەن زۆرن و لە یەکیش دەچن وەکوو ئەتی (پیاوەتی)، یەتی (یەکیەتی)، ئێتی (دزێتی)، ئایەتی (برسیایەتی) بەڵام ھەموویان بە -تی کۆتاییان پێ دێ. لە سانسکریتدا ئەم پاشگرە -تەتی بووە. دەبێ ئەم پاشگرە لەگەڵ پاشگری ‎-ty(i) لە ئینگلیزیدا (وکوو availability) و ‎-te لە فەڕەنسیدا و -tet- و ‎-tes لە یۆنانیدا ھاوڕیشە بێت.
جا بە بڕوای من «ئێتی» کورتکراوەی «یەتی»یە چون زۆر جاران لە کوردیدا یە دەبێتە ئێ. بۆ نموونە بە یەگجار دەڵێن ئێجگار یان بە برسیەکە دەڵێن برسێکە.
@Aza: ھەر وەک مامۆستا زەبیحی وتوویەتی ئیمپراتۆری بە مانای صفت دروستە بەڵام بە مانای حاصل مصدر فارسیە. لەوێشدا نموونەی ھێناوەتەوە: تاجی ئیمپراتۆری لەسەرنا. فەرمانی ئیمپراتۆری بۆ دەرچوو.
--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٩، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:با فارسی بێ، قەی چی ئەکا؟ باوە و کورتترە و جوانتریشە. وشەی ئیمپراتۆریەتی بە لای منەوە زیاتر واتە ئیمپراتۆر بوون، ھەروا کە پیاوەتی واتە پیاو بوون و برسیایەتی واتە برسی بوون. بەڵام empire بە مانای ئیمپراتۆر بوون نییە بەڵکوو بە مانای وڵاتێکە کە حاکمەکەی ئیمپراتۆرە یان کۆی ئەو سەرزەمین و وڵاتانەی لە ژێر حوکمی ئیمپراتۆردان ( = ئیمپراتۆرنشین، وەکوو شانشین و میرنشین). --Aza (لێدوان) ‏١٩:٥٠، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ @Aza: دام--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٧:٢٦، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: شتی سەیر دەبیسم. دەی ئەگەر ئیمپراتۆریەتی لە بواری رێزمانەوە حاصلی مصدرە، ئیمپراتوری فارسیش ھەر حاصلی مصدرە (امپراتوری). لە لینکی سەرەوەشدا مانای لێکداروەتەوە و ھەر ئەو شتەیە کە جنابت ئاماژەت پێ کردووە: «سلطنت و حکومتی که در رأس آن امپراتور قرار دارد».
پاشان حاصلی مصدر ئاوا مانا ناکرێتەوە. بۆ نموونە «دوژمنایەتی» یانی کردەوە و ئاکامی دوژمن بوون، پیاوەتی یانی کردەوە و ئاکامی پیاوبوون و بەم جۆرەش ئیمپراتۆریەتی یانی کردەوەی و ئاکامی ئیمپراتۆربوون.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٦، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: من کەی وتوومە کامە حاسڵ مەسدەرە و کامە نییە؟ من وتم ئیمپراتۆری باوە و جوانترە. تەنانەت ئەگەر فارسیش بێ ھەر ئیمپراتۆری بە لای منەوە باشترە.
پرسیارێک: من ئەوەندە سەر لە ڕێزمان دەر ناکەم، بەڵام بە پێی ئەم قسەیەی زەبیحی، ئایا ئەکرێ بڵێین بۆ نموونە وشەیەکی وەکوو ئابوورناسیش کوردی نییە و ئابوورناسیەتی کوردییە؟ --Aza (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: باسەکە با زۆر درێژ نەبێتەوە. پاشگری ئی وەک فارسی لە زمانی کوردیدا حاصلی مصدر دروست دەکا. بەڵام ئەوەی ڕاست بێ ئەم پاشگرە زیاتر فارسیە ھەتا کوردی ئەگەر چی لە کوردیشدا زۆر بەکارھاتووە. بۆ نموونە دەڵێن گەورەیی (بزرگی)، شادی. یان دەنا دەڵێن نۆکەری (نوکری) وەک مامۆستا ھێمن دەڵێ نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر ھەردم ئەمن. بەڵام ھەموومان «نۆکەرایەتی»شمان بیستووە. دەی جوان دیارە نۆکەری بە فارسی نزیکترە ھەتا نۆکەرایەتی؛ دروست وەکوو ئیمپراتۆری و ئیمپراتۆریەتی!
جا ئێمە لە ژێر کاریگەری فارسی ئیمپراتۆری بە کاری دەھێنین. لە باشوور بە کاری ناھێنن عەرەبیەکەی دەڵێن ئیمپراتۆریەت. کوردیەکەشی دەبێتە ئیمپراتۆریەتی، ئیمپراتۆرێتی.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٦، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە دووپات دەکەمەوە ئیمپراتۆری بە مانای Empire ھەر لە رۆژھەڵات بە کاری دەھێنین و لە باشوور کەس بە کاری ناھێنێ. بۆیە ئەسڵەن لەگەڵ وشەی ئیمپراتۆری نیم.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مام ئازا (و ھەروەھا دیاکۆ ماد) ئەگەر بە کورتی بمھەوێ بڵێم فەرقی ئیمپراتۆری و ئیمپراتۆریەتی لە کوردیدا چیە دەبێ بڵیم «ئیمپراتۆری» بەرامبەری imperialی ئینگلیزیە و «ئیمپراتۆریەتی»ش empire. لە عەرەبیشدا بە imperial دەڵێن إمبراطوري بەڵام بە empire دەڵێن إمبراطورية.
یانی ئیمپراتۆری لە کوردیدا وک imperial سفەتە و بە مانای empire دەڵێن ئیمپراتۆریەتی. کارم بە فارسی نییە کە بە ھەر دووکیان دەڵێ ئیمپراتۆری؛ ئەمە چون لە زمانی ئەواندا پاشگری «ی» ھەم سفەت ساز دەکا و ھەم حاصلی مصدر. ئەمە گرفتی خۆیانە ھەر بۆ خۆیان.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٨، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەیشت چالاک گیان، چۆن پێت باشە وای لێبکە لالۆ، وایە وەک تۆ دەڵێی--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٢٠:٠٤، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan، Diyako kazm، و Aza: لە کتێبێکدا لەسەر ئەمە نووسراوە لێرەدا کۆپی دەکەم.

impiratorêtî, n, ‘empire’ (Mola Ezat, 1988:63). Used by Hêmin as împiratorî ‘empire’ (1975d:96). Împiratorî or împiraturî are indirectly borrowed from Pers.; împiratorêtî or împiraturêtî (împirator or împiratur + -êtî Kurd. suff for making nouns) are the Kurdified variants (Zebîhî). Pers. emperåturi is equiv of ‘empire’ (A&A). [Pers. emparåtur ‘emperor’ is originally Latin (Steingass). Pers. emperåtur is a Russ. lw, (Zomorrod)] Iran. Kurd Xelîqî uses impiraturî ‘empire’ (1995:15). Iraqi Kurd Qani’, in his dictionary, which is mainly translated from Pers. into Sor., uses împeratorî ‘empire’ (1985:180). Iraqi Kurd Zuhdî uses împiratorîy-et (originally Arab. imbaråt¥r•ya ‘empire’ which is Kurdified through pronouncing t.m.) 113 (1990:15). Asos Kemal uses imperatorîyet (1997:39). Împiratorî, imperatorêtî and împeratorîyet are used in wr Sor. although they are not registered by Baban, Ebråhim., Hejar, Kara, Mardux, W&E, or Xal.

--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٧، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕێک وایە وەکوو تۆ باست کرد ، دەستەکانت خۆش بن--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٢:٠٠، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]