وتووێژی میدیاویکی:Gadget-DiscussionCloser.css
میدیا کویری[دەستکاری]
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
سڵاو کاک @Épine: لەوانەیە تێبینی ئەوەت کردبێت کە کاتێک دەتەوێت وتووێژێک ببەستیت و پەنجەرەکەت بۆ دەکرێتەوە، Textareaەکە زیاد لە سنووری containerەکە بە لای چەپدا ڕۆیشتووە (لە کۆمپیوتەر بێکێشەیە). ئینجا ھەڵسام بە دروستکردنی ئەم پەڕە بۆی تا لە مۆبایل، تابلێت، و ئایپادەکانیش بێکێشە بێت وەکوو کۆمپیوتەر. ئێستا خۆم لە مۆبایل چاوم لێی کرد و پڕ بە پێستی خۆی دەرچووە، بەڵام نازانم بۆ ئایپاد تەواوە یان نە (لەوانەیە زیاد و کەمێکی ھەبێت). تۆ ئەتوانیت بە باری پانی و درێژی لە ئایپاد لێی بڕوانیت؟ گەر کێشەی ھەبوو تەنیا ڕێژەکەی دووەم کە ٪۹۰ دانراوە بگۆڕە و بەراوردی بکە.
سەرنج:-
- نازانم ئەم پەڕەیە چۆناوچۆن ببەستمەوە بە کۆدی جاڤاسکریپتەکە (بیرم بۆ ھیچ ڕێگەیەک ناچێت) ھەربۆیە ئەم کۆدانەم لە میدیاویکی:Common.css دانا.
- ئەم ماوەیە پەڕەکانی میدیاویکی دوای ماوەیەک لە پاشەکەوتکردنیان (نزیکەی ۱٥ بۆ ۳۰ خولەکی پێدەچێت) ئینجا دەتوانیت ئەنجامی دەستکارییەکەت ببینیت. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٥٥، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- ئێستا بێکێشەیە لای من. پێم وابێ ئەگەر ئەم کۆدە:
require('MediaWiki:Gadget-DiscussionArchiver.css ')
بۆ پەڕەی جاڤای ئامرازەکە زیاد بکەیت ڕەنگە کار بکات، لەجیاتی ئەوەی بۆ Common.css زیادی بکەیت. سپاس بۆ چاککردنی ئەم کێشە، دڵم خۆشە کە لە کارە تەکنیکییەکان زۆر پێشکەوتوویت و زۆر بە باشیش بەڕێوەیان ئەبەیت. بە ھیوای بەردەوامی!--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٩:٠٣، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- زۆر سوپاس! کۆدەکەم دانا؛ ئامرازەکە نەما:)، بەڵام پرسیاریشم کردووە و بزانین بە کوێ ئەگات ئەگەر نا وانازانم لە Common.cssەکەش بێت کێشە دروست بکات چوون ئای–دی وەک کڵاس نییە و یەک جار زیاتر ناتوانیت بەکاری بێنیت. زۆر سپاس بۆ ستایشەکەشت:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٢٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- @ئارام بکر: ئەم دەستکارییەم کرد، بزانە ئێستا چارەسەر بووە؟--◂ ئێپین لێدوان♬ ٢١:٥٤، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- @Épine: موژدە! سەرەتا دەسەکانت خۆشبێت، پاشان بیرۆکەکەم وەرگرت و ئەم دەستکارییەم کرد. دوای بینینی لێدوانەکەت، لە ویکیی ئینگلیزییش وتیان ئەبێ لە میدیاویکی:Gadgets-definition پەڕەکە تەعریف بکەیت. بەھەرحاڵ، ئەوە میدیا کویرییش تەواو بوو و من قسەیەکم نەماوە. گەر تۆش وتەیەکت نەماوە، تکایە بە ڕەنگی سەوز وتووێژەکەمان ببەستە:). سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:١٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- @ئارام بکر: ئەم دەستکارییەم کرد، بزانە ئێستا چارەسەر بووە؟--◂ ئێپین لێدوان♬ ٢١:٥٤، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- زۆر سوپاس! کۆدەکەم دانا؛ ئامرازەکە نەما:)، بەڵام پرسیاریشم کردووە و بزانین بە کوێ ئەگات ئەگەر نا وانازانم لە Common.cssەکەش بێت کێشە دروست بکات چوون ئای–دی وەک کڵاس نییە و یەک جار زیاتر ناتوانیت بەکاری بێنیت. زۆر سپاس بۆ ستایشەکەشت:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٢٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.