وتووێژی داڕێژە:User ckb

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

"زگماکی" هەندێک ناوازەیە لێرەدا. زگماک = Innate یان فطري. لەکاتێکدا زمان شتێکی زگماک نییە. زگماک = شتێک کە لە لەدایکبوونتەوە هەتە، بۆ نموونە ڕەنگی چاوی شین، دیارەدەیەکی زگماکییە، نەبوونی قۆڵێک، قاچێک، دەستێک، دیاردەی داون، کورتەباڵایی، ئەمانە هەموو زگماکیین، بەڵام پێموانییە کە ئێمە کوردیی ناوەندیی دەزانین لەسکی دایکمانەوە بیزانین :). پێشنیار دەکەم بیکەین بە زمانی دایک لەبری زمانی زگماک. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٢:٤١، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەسەلە ئەمەیە ئەمانە پەیوەندیی بە خودی زمانە. یانی لە زمانی کوردیدا سەیری فەرھەنگەکان دەکەم لە ھەموویاندا زمانی زگماکی ھاتووە. یانی ئەگەر شیی بکەیەوە ھەر وەکی جنابت وتت ڕەنگە دروست نەبێ بەڵام بەم جۆرە لێکۆڵینەوە لە شتەکان زۆر ئاکامی باشی نییە. بۆ نموونە ڕەنگە یەکێک بڵێ بۆ بڵێین زمانی دایکی بۆ زمانی باوکی نەبێ؟! خۆ مناڵ لەگەڵ دایک و باوکی گەورە دەبێ. جا مەبەستم ئەوەیە شتەکە نابێ زۆر قووڵ بخوێنینەوە. ئەگەر لە کوردیدا وا بووە قەیدێ ناکا، زمانی دایکیش کە لە فارسی یان عەرەبی وەرگیراوە گرفتی خۆی ھەر ھەیە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٠، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]