وتووێژی داڕێژە:سەرەکی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەو قاڵبەی ئێستا هەیە بۆ وتاری سەرەکی لە ڕووی ویکیپیدیای عەرەبی دروستکراوە و بە ڕای من جوان نیە. من ئەم یەکەم ڕێک وەکوو ویکیپیدیای ئینگلیزی دروستکردووە کە لە زۆربەی ویکیپیدیاکانی تر دا بەکاردەهێنرێت. بۆ بەراوردکردنی لەگەڵ ئەوەی ئێستا دەتوانن سەیری ئێرە بکەن. پێشنیار دەکەم قاڵبی وتاری سەرەکی بیگۆڕێن. سپاس --Aza ٠٥:٢٠, ٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو کاک ئازا. بۆ ئەم باسە کە پێم وایە زۆر شتێکی گرنگە، چەند تێبینیەکم هەیە:

  1. تۆ داوات لە من کردووە کە ویکیپیدیای سۆرانی نەبێتە بەشێک لە ویکیپیدیای عەرەبی(قاڵبەکانی). بەڵام خۆت هەر بە هەمان شێوە ئەتەوێ ویکیپیدیای سۆرانی ببێتە بەشێک لە ویکیپیدیای ئینگلیزی.
  2. شەرت نییە ویکیپیدیای ئینگلیزی ناوەڕۆکەکانی جوانتربن لە ویکیپیدیاکانی دیکە. چونکە ویکیپیدیای ئینگلیزی نزیکە ١٥٠ هەزار بەکارهێنەری ئەکتیڤی تیادایە وئەگەر هەر ئێستا سەیرێکی بکەی ئەبینی سەدەها وتار لە خودی ویکیپیدیای ئینگلیزی بە زمانەکانی فارسی وعەرەبی نووسراوە وهێشتا هەر وەکو خۆیان ماون ونەسڕاونەتەوە (دیارە بە هۆی ئەو هەموو گۆڕانکارییەی کە دەکرێت لە سەعاتێکدا بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیای ئینگلیزی ناتوانن هەمووی چاک بکەن).
  3. بۆ ئەوەی ویکیپیدیای کوردی مۆرکی تایبەتی خۆی وەربگرێت ئەبێ ئێمە پرۆگرامزانی تایبەتمان هەبێت (ئەویش وابزانم هێشتا نییە).
  4. من پێم وایە کە ویکیپیدیای ئەڵمانی باشترین ویکیپیدیایە وزۆر زۆریش لە ویکیپیدیای ئینگلیزی باشترە (دیارە لە هەموو بوارێکدا هەرچەندە وتارەکانی کەمترن). وویکیپیدیای عەرەبیش بە شێوەیەکی سەرەکی قاڵبەکان لە ویکیپیدیای ئەڵمانی وەردگرێت (ئەگەر تێبینیت کردبێت). کە واتا ئێمە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ویکیپیدیای ئەڵمانیەوە قاڵبەکانمان وەرگرتووە.#سەبارەت بەم قاڵبە کە لە ویکیپیدیای ئینگلیزیەوە کواستوتەتەوە ئێرە. من پێم وایە کە ئەم قاڵبە ئەبێ سەرنج ڕاکێش بێت بەڵام وەکو دیارە هیچ سەرنج ڕاکێشیەکی تیادا نییە. وقاڵبەکەی تر زۆر جوانترە وخوێنەر یەکسەر سەرنجی ئەوە ئەدات وزۆر بە جوانیش
  5. من پێشنیارێکم هەیە (ئەگەر بە شێوەیەکی کاتیش بێت) بۆ ئەوەی ویکیپیدیای سۆرانی مۆرکی تایبەتی خۆی هەبێت وێنەکانی قاڵبەکان (تەنها ئەوانەی کە گشتیی نین) بگۆڕین ووینەی باش دەستدەکەوێت لە ویکیمیدیای کۆمنز. وئێستا من دەستکارییەکی قاڵبی {{وتاری سەرەکی}} م کردووە ووەک ئەو شێوەیەی کە دەیبینی دەرچووە(ڕات چییە؟).
  6. وهیوادارم جارێکی تر پێش درووستکردنی قاڵبێکی دووپات کراوە لە پەڕەی لێدوانی قاڵبەکە (کە هەڵەی تیادایە بەڕای تۆ) بنووسیت دوای خۆ هەر ڕێک ئەکەوین لە سەر شتێک. ڕێز وسڵاو هیوادارم بەردەوام بیت لە خزمەتی ویکیپیدیای کوردی.سوپاس --barham ٢٢:٥٣, ٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو. من پرۆگرامزانێکی تایبەتیی وێبم. لە خزمەتدام. من ئەندازیاری نەرمەکاڵام، بەتایبەت نەرمەکاڵای سەر وێب = Web Application واتە کاری سەرەکیی من Web Design ە.--Aza ٠٩:٥٢, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک بەرهەم ئەو دوو قاڵبە (وتاری سەرەکی و نامەی ڕوونکردنەوە) لە ئاڵمانیدا هیچیان لە عەرەبی ناچێت! بەتایبەتی "وتاری سەرەکی" تەواو وەکوو ئینگلیزییە (تەنیا نوانەیەک وا لە پاڵیەوە) سەیری ئێرە بکە. سپاس--Aza ١٠:٠٢, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک ئازای بەڕێز قاڵبەکەی ترم گواستەوە بۆ ئێرە چونکە منیش بۆم دەر کەوت کە ئەم قاڵبە جوانتر و ڕێک و پێک ترە. دەستت خۆش بێ --barham ٢٢:١٠, ٥ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

Smiley شایەنی نییە!--Aza ١٤:٥٧, ٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)