وتووێژی داڕێژە:زانایانی موسڵمان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم داڕێژەیە جیاوازیی لەگەڵ ئەمە چیە؟--چالاکWьтуwеж (٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٣:٥٧, ١١ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

کاک چالاک داڕێژەی زانایانی سەردەمی ئیسلام بسڕەرەوە چونکە من بە هەڵە دووبارەم کردەوە. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٤:٠٠, ١١ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)


سەردەمی ئیسلام یان سەردەمی زێڕینی ئیسلام یان زانایانی موسڵمان؟[دەستکاری]

ئەرێ هاوڕێیان، ((سەردەمی ئیسلام)) مەبەست کام کاتە؟ ئەگەر مەبەست سەردەمی زێڕینی ئیسلامە ئەوە پێویستە بنووسرێت، چونکە زاراوەی سەردەمی ئیسلام هەر لە هاتنی ئیسلامەوەیە..هەروەها بینیم یەکێ لە زانایان موالیدی ١٩٩٨ بوو، ئەو بەروارەش سەردەمی زێڕینی ئیسلام نیە و زۆربەشیان هی سەردەمی زێڕینن بۆیە پرسیم، وە لە ڕاستیشدا، ئەگەر هەموو زانا موسڵمانەکان کۆ بکەینەوە ئەوە زۆری زیاتر هەن لە زانایان کە لێرە نین، بۆ نمونە بڕواننە ئەمە و ئەمە لە ویکی عەرەبی .. لە ویکی عەرەبیش هەمان کێشە هەیە.. --Shaxstan (لێدوان) ‏٢٣:٢٩، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێرە مەبەست لە سەردەمی نێوان ھاتنی ئیسلام تا ئێستایە. وا دیارە لە ناوی داڕێژەکە لاساییی ناوە عەرەبییەکە کراوەتەوە، بە ڕای من پێویست بە دیاریکردنی ھیچ سەردەمێک ناکات. لەگەڵ ئەوەم ناوی داڕێژەکە بکرێتە زانایانی موسڵمانان، ناوی ھەموو زانایانی تێدا کۆبکرێتەوە، جا لە ھەر سەردەمێک بن. | سەرچیا‏١٠:٠٤، ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@سەرچیا: منیش لەگەڵ ئەوەم، ئەگەر هەموو زانایانی موسڵمان لێرە کۆبکەیەنەوە ئەوا زۆر زانای تر هەن بەڕاستی.. بەڵام دروستکردنی داڕێژەیەک تایبەت بە (سەردەمی زێڕین) لەوانەیە پێویست بێت بۆ جیاکردنەوەی زانایانی ئەوکات بۆ خوێنەر، یان هەر لەناو ئەم داڕێژەیە بنوسرێ، یانی، داڕێژەیەک تایبەت بە زانایانی سەردەمی زێڕین، ئەمەشیان بۆ هەمووی.. هەر بەڕاست لە خوارەوەی داڕێژە نوسراوە (زانایانی ئیسلام) بەڵام پەڕە بوونی نیە لەممیش تێنەگەیشتم.. --Shaxstan (لێدوان) ‏١١:٢٩، ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من پێم وایە زانایانی موسڵمان باشترە. مادیوتووێژ ‏١١:٤٦، ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەکە دەگوازمەوە بۆ زانایانی موسڵمان. کاک @Shaxstan: ئێوە دەتوانن بۆ زانایانی سەردەمی زێڕینی ئیسلام یان بۆ ھەر پۆڵێنکردنێک داڕێژەی جیا دروست بکەن، گەر بتانەوێت. | سەرچیا‏١٣:١١، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@سەرچیا: دەستت خۆش کاک سەرچیا ماندو نەبن. --Shaxstan (لێدوان) ‏١٥:٢٩، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]