ئەم وتارە ھەتیوە. بە زیادکردنی بەستەرێک لە وتارێکی پەیوەندیدارەوە یارمەتی بدە

وایماکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی بنکەیەکی وای ماکس

وای ماکس کورتکراوەی (Worldwide Interoperability for Microwave Access) تەکنیکێکی نوێیە بۆ وەشاندنی ئینتەرنێتی بێ وایەر لە ڕوبەرێکی فرواندا بەجۆرێک مەوداکەی گەورە تربێت لەو مەدوایەی کە تەکنیکی (ISDN) و (DSL) دابینی دەکەن بەھۆی وایەرەوە ، ئەم تەکنەلۆژیایە سەرەتا لەسەر پێوەری ستانداردی (IEEE 802.16) بنیات نراوە بەخێرایی گواستەوەی داتا 30 بۆ 40 مێگابت لە چرکەیەکەدا بەڵام لە ئێستادا و لەسەر پێوەری (IEEE 802.11) ئەم تەکنەلۆژیایە بەخێرایی (100) مێگا بت لەچرکەیەکدا داتا دەگوازێتەوە لە باری ئاساییدا ، وە بەم دواییانە لە ھەندێکی باری تایبەتتدا توانرا خێرایی بگەیەنرێتە یەک گێگابت لە چرکەیەکدا . تەکنەلۆژیای وای ماکس تەواو ھاوشێوەی وای فایە بەڵام ڕووبەری کارەکەی ئێجگار فراوانترە و لەلایەن چەند کۆمپانیایکەوە بەھاوبەشی بنیات نراوە وەک (Intel ، Fujitsu ، Nokia ، Cisco ، Proxim) و مەبەست لەیەککگرتنی ئەم کۆمپانیا زەبەلاحانە لەو کاتەدا دروستکردنی تەکنیکێک بوو لە پێناو پەخشکردنی ئینتەرنێت بوو لە مەودایەکی فراواندا و ئەویش بە بەکارھێنانی تەنھا ئەنتێنایەک یاخود دوو یان سێ لە شارێکی گەورەدا ، بەڵام ئەم کارەیان لە دوای بەرھەم ھێنانی (4G LTE) لەبازاڕدا توشی کەم بوونەوەی خواست بوو لە لایەن کڕیارانەوە و وردە وردە پاشەکشەی کرد.

چۆنیەتی کاردن[دەستکاری]

لە وای ماکسدا بۆ ھەر ڕوبەرێک نەخشەیەک دەکێشرێت کە بە تەواوی ئەو ڕوبەرە بگرێتەوە کە پەخشەکەی تێدا بڵاودەکرێتەوە ئەم کارەش ئەگەر بەیەک ئەنتێنا بەڕێ نەکرا ئەوا دەکرێت دوان و سیان و چوار بەکاربھێنرێت ، کاتێک ئەم ئەنتێنایانە دادەمەزرێنرێت ئەوا پەیوەست دەکرێن بەیەکەوە لەسەر لەرەلەرێکی تایبەت و پەخشی ئینتەرنێتەکەش لەسەر لەرەلەرێکی جێگیر دادەنرێت کە بەھۆی ناوەندێکەوە مەمەڵە لەگەڵ ئەم خاڵانەدا دەکرێت کە ناودەبرێت بە (ASN GW) کە کورتکراوەی ((Access Service Network Gate Way ئەم کارەش بەھۆی سیستەمێکی دیجتاڵیەوە ڕێکدەخرێت کە ناوەندێکی تەواو پارێزراوە بەناوی (RADI US) کە کورتکراوەیە بۆ (Remote Authentication Dial In User Service) کە تێیدا ڕێ بەبەکارھێنەرێک دەدرێت داغڵی تۆڕەکە ببێت و دڵنیاببێتەوە لەوەی کە ڕێپێدراوە بۆ بەکارھێنان ھەروەھا لە کاتی گۆڕینی شوێنەکەیدا بێ ئەوەی توشی پچران ببێت سەرچاوەی پەخشەکەی لە ئەنتێنایەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئەنتێنایەکی تر کە لێوەی نزیک دەبێتەوە ، ئەم کارەش زۆر بەخێرایی دەکرێت و بەکارھێنەر ئاگای لە کرداری گواستنەوەکە نیە تەنانەت ئەگەر لە کاتی قسەکردنیشدابێت توشی پچڕان نابێت .

تایبەتمەندیی[دەستکاری]

  • یەکەم : توانای گواستنەوەی داتای ئێجگار زۆرە کە دەکاتە سەرو سەد مێگابتەوە لە چرکەیەکدا بەتایبەتی لەکاتی ئاڵۆگۆڕکردنی بابەتی میدیاییدا لەنێوان دووکەسدا دەگاتە 280 مێگابت ، ئەم تەکنیکە بەجۆرێک ڕێکخراوە لە سەرچاوەکەوە تا دەگاتە وەرگر ھیچ لە تواناکەی کەم ناکات .
  • دووەم : وای ماکس لەسەر تۆڕی جۆراو جۆر بەگەردەخرێت و دەتوانرێت بەچەندین شێوە و دیزاینی جیاواز بخرێتە خزمەتی بەکارھێنەرانەوە و دەست بەسەر بڕی ناردن و وەرگرتنی داتادا بگیرێت بۆ بەژداربوانی بەئاسانی .
  • سێیەم : توانای پارستنی داتا لە کاتی ناردن و وەرگرتنیدا ئێجگار بەھێزە بە دەگمەن توشی کەلێن دەبێت سیستەمەکە ھەربۆیە بەیەکێک لە سیستەمە ھەرە سەرکەوتووەکان ئەژماردەکرێت بە تایبەتی لە کاتێکدا تەکنیکی (Advanced Encryption Standard) بۆ پارێزگاری کردن لە داتا بەکاردێت تێیدا .
  • چوارەم : سانایی لە پەیوەست بوون بە تۆرەکەوە بەھەر ھۆکارێک بێت ، پێویست بە سۆفتوێرێکی تایبەت ناکات ھەتا پەیوەندیەکەت بۆ دروستبکات بەڵکو ڕاستەوخۆ بەھۆی بوونی کارتێکی وای ماکسەوە پەیوەستبوونەکە سەرکەوتوو دەبێت .
  • پێنجەم : بڕی تێچوون لە دامەزراندن و بڵاوکردنەوەی تۆڕەکەدا زۆر کەمە چونکە پێویست بە ژمارەیەکی زۆر لە ئەنتێنا نیە سەرباری بوونی چەند ئامرازیکی کەم بۆ دروست کردن و وەشاندنی فریکوێنسی ئاماژەپداو بێ ئەوەی لە ڕوی ئەندازەییەوە پێویست بە تیمی زۆر شارەزابکات .
  • شەشەم : ڕوبەری بڵاوبوونەوەی تۆڕەکە زۆر فراوانە بەجۆرێک لەوانەیە شارۆچکەیەک تەنھا یەک ئەنتێنای بەس بێت خۆ ئەگەر پێویستی بەزیاتریشبێت ئەوا پەیوەندیەکی توند و تۆڵ دروست دەبێت لەنێوان ئەنتێناکاندا بۆ بڵاوکردنەوەی خزمەتگوزاریەکە بێ پچران .
  • حەوتەم : بەشێوەیەک دیزاین کراوە تەنھا لەو ڕوبەرەدابیت کە پەخشەکەی تێدا بڵاوکراوەتەوە بەھەر شێوەیەک بێت تۆڕەکەت بە تەواوی پێ دەگات بێ ئەوەی پێویست بکات ڕوت خۆت وەرگێریت یان ئامێری وەرگرتنەکە بگۆڕیت ، واتا ھیچ بەربەستێکی ماددی ناتوانێت ڕێگیری لەبڵاوبوونەوەی پەخشەکە بکات .
  • ھەشتەم : دەتوانرێت تۆرەکە تایبەتمەندبکرێت بە ڕوبەرێکی دیاری کراو یاخود دامەزراوەیەکی دیاری کراو کە ھیچ کەسێک نەتوانێت پەیوەستبێت پێوەی تەنھا ئەو کەسانە نەبێت کە ڕێگایان پێدراوە لە رێگای ئایپیەوە.

چۆنیەتی پەیوەستکردن[دەستکاری]

تەکنیکی وای ماکس تەکنێکێکی نوێیە بەتەواوی جیاوازە لە وای فای واتا ناکرێت بەھەمان ئامرازی وای فایەکە ئەم تەکنیکە وەربگیرێت و داغڵی تۆڕەکە ببین ھەربۆیە ئەگەر مۆبایل بەکاربھێنیت ئەوا دەبێت مۆبایلەکە خاوەنی ئامرازێکی تایبەت بێت بە وەرگرتنی ئەم تۆڕە بەڵام ئەگەر لاپتۆپ بەکاربھێنیت ئەوا ڕاستەوخۆ دەکرێت ئامرازێکی شێوە کارتی بۆ زیاد بکەیت یاخود بەھۆی یو ئێس بیەوە تایبەتمەندیەکە بۆ لاپتۆپەکە زیاد بکەیت ، بەم دواییەش ئامرازێکی شێوە مۆدیۆم بنیات نراوە کە تۆڕەکە وەردەگرێت و دواتریش پەخشی دەکاتەوە لە ڕوبەرێکی دیاری کراودا ئەم کارەش بۆ ناو دەزگایەک یان دامەزراوەیەک یان ماڵێک سوودێکی ئێجگار باشی ھەیە سەرباری ئەوەی کەسێک خاوەنی مۆبایلبێت و بیەوێت بەم ھێڵەوە پەیوەستبێت ئەوا تاکە ڕێیە بۆی چونکە ھەتا ئێستا لە ھیچ سمارت فۆنێکدا پارچەیەک نیە بۆ وەرگرتنی تۆڕێکی وای ماکس بەڵام بەشێوەیەکی ئاسایی کۆمپانیا خۆی ئامێرێکی شێوە مۆدیۆم دەدات بە بەژدابوانی کە زۆر بەئاسانی تۆڕەکە وەردەگرێت و ھەر لەناو ئەو مۆدیۆمەشدا سیستەمێکی سۆفت ئامادەکراوە کە وا لەبەکارھێنەران دەکات بە تەواوی دەستبگرێت بەسەر توانای ھێڵەکەیدا و گەڵێک ھۆکاری تریشی تێدا دابین کراوە .

جیاوازی وای ماکس لەگەڵ وایفای[دەستکاری]

  • یەکەم : خیرایی گواستنەوە لە وای ماکسدا ئێجگار بەرزە بە بەراورد بە وای فای و رووبەری کاری وای ماکس دەگاتە 8000 ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لەکاتێکدا ڕوبەری کاری (Wi-Fi) تەنھا (60) پێیە .
  • دووەم : لەیەک کاتتدا بەسەدان و ھەزاران بەکارھێنەر دەتوانن پەیوەست بن بە سەرچاوەکەوە بێ ئەوەی تووشی خاوبوونەوە ببێت لەگواستنەوەی داتادا لە کاتێکدا وای فای ئەم تایبەتمەندیەی نیەو توشی خاوبوونەوە دەبێت بەھۆی زۆری پەیوەستبوانەوە بە سەرچاوەکەوە .
  • سێیەم : توانای گواستنەوەتی وای فای لەبەرزترین توانادا گەشتوەتە 54 مێگابت کە نوێتیرین تەکنیکی تێدا بەکارھێنرابێت لە کاتێکدا وای ماکس خێراییەکەی لە ئێستادا گەشتوەتە 1 گێگابت لەچرکەیەکدا .
  • چوارەم : ئەو لەرەلەرەی کە وای ماکس کاری لەسەر دەکات بە دوو پلانە یەکەم 2 تا 11 گێگاھێرتزە و لەدووەم پلانیشدا 10بۆ 66 گێگا ھێرتزە ، بەڵام ئەوپەڕی لەرەلەر لە وای فایدا 5 گێگاھێرتزە.

® WiMAX Forum[دەستکاری]

WiMAX Forumیانەیەکە لەگەڵ سەرھەڵدانی وای ماکسدا بنیات نراوە ، وەک ڕێکخراوێکی قازانج نەویست وایە تەنھا کارەکەی ئەوەی کارئاسانی دەکات بۆ بەرەو پیش بردنی سیستەمەکە و مەرج و راسپاردەی پەیوەستبوون بە تۆڕەکەوە ڕێکدەخات ، یانەیە ئەندامەکانی زیاتر ئەوکەسانەیە کەخۆیان لە کۆمپانیای بەرھەم ھێنەری وای ماکسەوە بەژدارن ھەربۆیە بەپێ ی پێداویستی تۆڕەکە سۆفتوێر یاخود ڕێنمایی باوەڕپێکراو بڵاو دەکەنەوە سەبارەت بە نوێترین تەکنیکی وای ماکس و بەتەواوی زانیاریەکانیان دروست و باوەڕپێکراون ، ھەر ئەم یانەیە وەک یەکەیەکی پاڵپشتی بۆ تەکنەلۆژیای وای ماکس لەکاردان و ھەنگاوی باشیان ناوە لە پێناو بڵاوکردنەوەو ناساندنی بە بەکارھێنەران ، ھەر ئامێرێکی نوێ کە دروست دەکرێت لەسەر تۆڕی وای ماکس چالاک کرابێت ئەوا ئەم یانەوەیە وەک تۆڕێکی پاڵپشتی بەھۆی سۆفتوێری ناساندنەوە کارەکەیان دەست پێدەکات و ھەڵدەستن بە شیکارکردنی سۆفتوێرەکەو وەرگرتنی پێدانی متمانە بە بەرھەم ھێنەرانی ھەتا ھیچ زیانێک بە بەکارھێنەران نەگات لە ڕێگای بەکارھێنانی سۆفتوێرەکانەوە کە پەیوەستە بە تۆڕەکەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]