وانکێ
وانکێ | |
|---|---|
| Wanna - وانة | |
![]() شارۆچکەی وانکێ | |
| پۆتانەکان: 36°31′57″N 42°45′35″E / 36.53254°N 42.75959°Eپۆتانەکان: 36°31′57″N 42°45′35″E / 36.53254°N 42.75959°E | |
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | نەینەوا |
| قەزا | تلکێف |
| ناحیە | ناحیەی وانکێ |
| بەرزایی | ٢٧٦ مەتر (٩٠٦ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
| • سەرجەم | ٤٧٫٠٠٠ |
| سەرناوی دانیشتوو | ئەلقۆشی |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(کرمانجی) و عەرەبی |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
وانکێ یا وانە (بە عەرەبی: وانة، ئینگلیزی: Wanna) شارەدێیەکە لە قەزای تلکێف لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق.[١] وانکێ دەکەوێتە ڕۆژاوای باشووری کوردستان.[٢] ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق و دەشتی نەینەوا. ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠١٨ بە ٤٧٫٠٠٠ کەس مەزەندە کراوە، و لە کورد و عەرەب پێکھاتووە. لە دووری (٥٧کم) دەکەوێتە باکووری مووسڵ.[٣]
دەکەوێتە سەر ڕووباری دیجلە، و پێی دەوترێت بووکی دیجلە. دەکەوێتە نێوان شارەکانی مووسڵ و دھۆک، و نزیکەی (١٢کم) لە بەنداوی مووسڵەوە دوورە.[٤]
ناو
[دەستکاری]جوگرافیا
[دەستکاری]شارەدێی وانکێ ھاوسنوورە لەگەڵ:
- لە باکوورەوە گوندی تەل ھەمیان.
- لە باشوورەوە گوندی دورام تووسە.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی خراب وەلەد.
- لە ڕۆژئاواوە گوندی تەل زەھەب.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]دانیشتوان
[دەستکاری]شارەدێ وانکێ نزیکەی (٣٣)گوند لەخۆدەگرێت. کۆی ڕووبەرەکەی نزیکەی (٩) ھەزار دۆنمە، ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە (٤٧)ھەزار کەسە. ئەم شارە بە یەکێک لە ناوچەکانی شارستانیەتی ئاشووری دادەنرێت. شوێنی شوێنەواری تێدایە وەکو (تەل ئەلمەیدانی) شوێنەواری لە باکوور، و (تەل ئەنکیجە)ی شوێنەواریی لە ناوچەی باشووری سەر ڕووباری دیجلە. سەر بە شارستانیەتی وڵاتی ئەسکی مووسڵە و دانیشتوانەکەی بە زمانی کوردی قسە دەکەن. زاراوەیەکی نزیکە لە شێوەزاری خەڵکی پارێزگای سلێمانی. خێڵەکانی ناوچەکە لە سەیدەکانی عەلەوی حوسێنیەکانەوە سەرچاوە دەگرن، جگە لە خێڵەکانی مەزھەب و نەتەوەی جۆراوجۆر.
ئابووری
[دەستکاری]دانیشتوانی شاری وانکێ پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن، وەک باقی ناوچەکانی سەر بە پارێزگای نەینەوا. ڕاوکردنی ئاژەڵە کێوییەکان، و ڕاوکردنی ماسی لە ڕووباری دیجلە سەرچاوەی سەرەکی بژێوی ژیانە. لە شارەدێکەدا بازاڕێکی گشتی ھەیە کە بە بازاڕی مۆدێرن ناسراوە، کە دوکانی جۆراوجۆری تێدایە لەوانە: بازاڕی سەوزە و بازاڕی خواردن و دوکانەکانی کڕین و فرۆشتنی مۆبایلی زیرەک و پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و بەلەم و پاسکیل.
بەنداوی مووسڵ
[دەستکاری]بەنداوی مووسڵ گەورەترین بەنداوی عێراقە. ئەم بەنداوە بە بەنداوی (سەددام)یش ناسراوە، بەو پێیەی لە سەردەمی سەددام حوسێن لە ساڵی (١٩٨١)دا دروستکراوە. دەکەوێتە سەر ڕووباری دیجلە و سەر بە پارێزگای نەینەوایە. بە مەبەستی بەرھەمھێنانی کارەبا و کۆکردنەوەی ئاو بۆ کارەکانی ئاودێری دامەزراوە. بەنداوەکە توانای گلدانەوەی (١١٫١) مەتر سێجای ھەیە و کارەبا بۆ پارێزگای نەینەوا بەرھەم دەھێنێت. کە نزیکەی (٢٫٥)ملیۆن ھاوڵاتی عێراقی لەخۆدەگرێت، وە بەنداوی مووسڵ بە چوارەم گەورەترین بەنداو لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا پۆڵێن کراوە لەڕووی توانای گلدانەوە، بە مەترسیدارترین بەنداو لە جیھاندا دادەنرێت و بە شێوەیەکی سەرەکی ھەڕەشە لە شارەدێی وانکێ دەکات بەھۆی نزیکیی زۆری لێیەوە. ھۆکاری سەرەکی مەترسی بەنداوەکە سروشتی ئەو بەردە تواوەیەیە کە لەسەری دروستکراوە. ئەم بەنداوە لە ڕێگەی کاری چاککردنەوە و پڕکردنەوە بەنداوەوە نۆژەنکرایەوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://dergipark.org.tr/en/download/article-file/265734
- ↑ https://syriaca.org/place/184
- ↑ https://www.france24.com/en/20190628-revisited-iraq-yazidis-still-haunted-sinjar-massacres-islamic-state-group-nadia-murad
- ↑ https://web.archive.org/web/20230222030027/https://www.worldcat.org/title/906016044
- ↑ openstreetmap. «سابونچی» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
