ھەیبەت سوڵتان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هەیبەت سوڵتانەوە ڕەوانە کراوە)

ھەیبەت سوڵتان چیایێکە دەکەوێتە قەت پاڵی زنجیرە چیایەک لە شارۆچکەی کۆیە، کەخەڵکانێکی زۆر ڕووی تێدەکەن و ئەم چیایە بەھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافی و سروشتەجوانەکەی و بوونی کانییەکی زۆر تێیدا لەوەرزی بەھاراندا، وای کردوە ببێتە شوێنێکی گەشتیاریی. ھەیبەت سوڵتان دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری کۆیە بە دووری ٣کم و بە دووری ٧٣کم لە ناوەندی شاری ھەولێر دوورە، بەرزی ئەم چیایە ١٢٦٠ مەترە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، دەکەوێتە پاڵ مەزارگەی ھەیبەت سوڵتان خەڵکانێکی زۆر سەردانی دەکەن بە درێژای ساڵ بۆ پارانەوە و ئاوات خواستن.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "هاوینە هەواری چنارۆك". web.archive.org. 2017-05-30. Retrieved 2024-01-28.