واقیع

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هەڵکەوتەوە ڕەوانە کراوە)
واقیع
لێکۆڵینەوە لەلایەنزانستی بوون، فەلسەفە
بەرامبەرsubjective reality

واقیع یان ڕیالیتە (بە فەڕەنسی: réalité)، لە بەرامبەر خەیاڵدا، کۆی گشت ئەو شتانەیە کە ھەڵکەوتوون یا ھەن. لە فەلسەفەی ڕۆژاواییدا ئەو بوارە کە ھەوڵ دەدا پرسیارەکانی دەوروبەری واقیع یا بوون وەڵام بداتەوە، ئۆنتۆلۆجیی ناوە، کە خۆی لقێکە لە مێتافیزیک.

ئەمانەی خوارەوە چەن نموونەیەکن لەو پرسیارانە:

  • ئایا تەنیا شتە فیزیکییەکان واقیعین؟
  • ئایا دەکرێ واقیع لە بنەڕەتدا ناماددی بێ؟
  • ئایا خوا ھەیە؟
  • ئایا ژمارەکان و شتە دەرھەستەکانی تر بوونیان ھەیە؟

ئەو ڕوانگەیە کە پێی وایە واقیع سەربەخۆیە لە ھەر چەشنە باوەڕێک و دەرکپێکردنێک، ڕیالیزمی ناوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]