ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠١٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نموونەیەک لەپەڕەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان

ھەڵبژاردنی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان لەڕۆژی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بەڕێوەچوو و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکرد. نزیکەی ١١٢٩ پاڵێوراو کە ٣٦٦یان ژنن کێبڕکێیان لەسەر ١١١ کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان کرد.

ناوی قەوارە تۆمارکراوەکان[دەستکاری]

دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لەمانگی حوزەیرانی ٢٠١٣ دەرگای تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیساییەکانی کردەوە چەندین کەس و قەوارە ناوی خۆیان تۆمارکرد.

ناوی قەوارە سەرۆک قەوارە جۆری قەوارە جۆری پەسەندکردن
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان محەممەد فەرەج گرووپ داواکاری دووبارە
لیستی بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمان کەرخی نەجمەدین نورەدین گرووپ داواکاری دووبارە
ئارام شاھین داود باکویان ئارام شاھین کولان تاک داواکاری دووبارە
کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق محەممەد نەجیب حەسەن گرووپ داواکاری دووبارە
مافی گەل ھێرش محەممەد ساڵەح گرووپ داواکاری تازە
گۆڕان و نوێبوونەوەی تورکمان عەمار یەشار شەوکەت گرووپ داواکاری تازە
ئایندە ھێمن سەعدی گرووپ داواکاری دووبارە
حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان محەممەد حاجی مەحمود گرووپ داواکاری دووبارە
لیستی پێشکەوتووی تورکمان عەبدولقادر ئیکرام جەمیل گرووپ داواکاری تازە
گۆڕان نەوشیروان مستەفا ئەمین گرووپ داواکاری دووبارە
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەڵێن عەبدوڵڵا گرووپ داواکاری دووبارە
پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعوود مستەفا بارزانی گرووپ داواکاری دووبارە
یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان غەفور تاھیر سەعید حاجی گرووپ داواکاری دووبارە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەلال حەسامەددین تاڵەبانی گرووپ داواکاری دووبارە
ئازادی کەمال شاکر گرووپ داواکاری تازە
حیزبی بەین نەھرەینی دیموکراتی ڕۆمیۆ حوزەیران ھەکاری گرووپ داواکاری دووبارە
پارتی پارێزگارانی دیموکراتی کوردستان عومەر خزر گرووپ داواکاری دووبارە
پارتی پاریزگارانی کوردستان نەجات عومەر خزر گرووپ داواکاری دووبارە
پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان باپیر کامەلا سلێمان کامەلا گرووپ داواکاری دووبارە
حیزبی نیشتمانیی ئاشووری عەمانوئێل یوحەننا بوداخ گرووپ داواکاری دووبارە
لیستی ھەولێری تورکمانی شێردڵ تەحسین محەممەد گرووپ داواکاری دووبارە
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان خزر قادر گرووپ داواکاری دووبارە
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق عیرفان عەلی عەبدولعەزیز گرووپ داواکاری دووبارە
یەروانت نیسان ماکوس ئەمینیان یەروانت نیسان مارکوس تاک داواکاری تازە
ئەنجومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری فەھمی یوسف گرووپ داواکاری دووبارە
لیستی چاکسازی و گەشە محەممەد موری ئەحمەد گرووپ داواکاری تازە
بەرەی تورکمانی عێراقی ئەرشەد ڕەشاد گرووپ داواکاری تازە
حیزبی رزگاریی کوردستان ناسح ئەحمەد عەزیز گرووپ داواکاری دووبارە
نوبار سیبان غەریب قوربان نوبار سیبان غەریب تاک داواکاری تازە
لیستی ڕافیدەین یونادم یوسف کەنا گرووپ داواکاری دووبارە
پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دیار غەریب محەممەد گرووپ داواکاری تازە
ئەنجومەنی نەتەوەیی کلدانی سەمیر عەزۆ داود گرووپ داواکاری دووبارە
لیستی سەربەخۆکان کاروان ساڵح ئەحمەد گرووپ داواکاری تازە
حیزبی تورکامن نیلی ریاز جەمال ئەمین گرووپ داواکاری تازە
ئیشخان ئارشاک کیفورکیان ئیشخان ئارشاک یەلدو تحلو تاک داواکاری تازە
پەرێشان و ھەژاران جەلال محەممەد عەبدوڵڵا گرووپ داواکاری تازە
ئەبنائو نەھرەین گەلاوێژ شابا ججی شابا گرووپ داواکاری تازە
لیستی مافەکانی خەڵکی کوردستان عەلی کەریم ئەحمەد گرووپ داواکاری تازە
ئارام بۆزۆ حەمو ڕەشۆ ئارام بۆزو حەمو ڕەشۆ تاک داواکاری تازە

ژمارەدان بە لیستەکان[دەستکاری]

لەڕێوڕەسمێکدا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بەشێوەی تیروپشک کرداری ژمارەدانی لیستەکانی ئەنجامدا. کە ژەمارەدانە لە ١٠١ەوە دەست پێدەکات و بە ١٣١ کۆتایی دێت.

ژمارەی لیست ناوی لیست سەرۆک لیست
١٠١ بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق عومەر مستەفا باوەمیر پیرۆت
١٠٢ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەرسەلان بایز ئیسماعیل محەممەد
١٠٣ پارتی پارێزگارانی کوردستان فەریدون فەرھاد شاکر عەبدولعەزیز
١٠٤ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان-عێراق حوسێن ئیسماعیل حوسێن ڕەسوڵ
١٠٥ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان مەولود موڕاد محێدین سەیدە
١٠٦ بیستی چاکسازی و گەشە محەممەد نوری ئەحمەد عەبدوڵڵا
١٠٧ ئازادی عەبدولڕەحمان فارس عەبدولڕەحمان محەممەد
١٠٨ ئایندە قادر عەزیز محەممەد ئەمین کریم
١٠٩ یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان غەفور تاھیر سەعید حاجی
١١٠ پارتی دیموکراتی کوردستان جەمال عوسمان کاڕەسوڵ ڕەحمان
١١١ جزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان عەبدوڵڵا مەحمود محەممەد سان ئەحمەد
١١٢ پەرێشان و ھەژاران جەلال محەممەد عەبدوڵڵا حەمە ئەمین
١١٣ پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان نەجیبە عومەر، ئەحمەد ساڵەح
١١٤ حزبی ڕزگاریی کوردستان ناسح ئەحمەد عەزیز سوڵتان
١١٥ ئاڕاستەی سێیەم باپیر کامەلا سلێمان کامەلا
١١٦ مافی گەل ھێرش محەممەد ساڵەح عەبدولڕەحیم
١١٧ گۆڕان یووسف محەممەد سادق عەبدولقادر
١١٨ لیستی مافەکانی خەڵکی کوردستان عەلی کەریم محەممەد حەمە وەیس
١١٩ لیستی سەربەخۆکان کاروان ساڵەح ئەحمەد ڕەسوڵ
١٢٠ گۆڕان و نوێبوونەوەی تورکمان محەممەد سەعدەدین ئەنوەر شکور
١٢١ قائمة اربيل التركمانية لیستی ھەولێری تورکمانی شێردڵ تەحسین محەممەد حەممادی
١٢٢ الجنهة التركمانية العيراقية بەرەی تورکمانی عێراقی ئایدن مەعروف سەلیم ئەحمەد
١٢٣ لیستی بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمان نیھاد نەجمەدین نورەدین عەبدوڵڵا
١٢٤ قائمة التقدم التركماني/لیستی پێشکەوتووی تورکمانی مینا نەبی نادر عەبدوڵڵا
١٢٥ ابناء النهرين نەوەکانی میسۆپۆتامیا سرود سەلیم مەتی یوسف
١٢٦ قائمة الرافدين لیستی میسۆپۆتامیا یەعقوب کورکیس یاقو تەلیا
١٢٧ قائمة التجمع الكلداني السرياني الاشوري لیستی کۆمەڵەی کلدان و سریان و ئاشوورییەکان کەمال یەڵدا مەرقوز دەمیانوس
١٢٨ ايشخان ارشاك كيفوركيان ئیشخان ئارشاک یەلدو تحلو
١٢٩ ارام شاهين داود باكويان ئارام شاھین داود کولان
١٣٠ نوبار سيبان غريب قوربان نوبار سیبان غەریب قوربان
١٣١ يروانت نيسان ماركوس امينيان یەروانت نیسان مارکوس بەترەس

بانگەشەی ھەڵبژاردن[دەستکاری]

بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەماوەی نێوان ٢٨ی ئابی ٢٠١٣ تا ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بەڕێوەدەچوو.

خەرجی لایەنە بەشداربووەکان[دەستکاری]

لەبارەی ئەو بڕە پارەی لایەنە سیاسییەکان تەرخانیانکردووە بۆ ئەم ھەڵمەتە بەم شێوەیەیە:[١][٢]

  • پارتی دیموکراتی کوردستان: بڕی پارەکە ئاشکرا ناکەین و ھەرچەندێک پێویست بکات خەرجی دەکەین.
    • ئاری ھەرسین: ھەموو پاڵێوراوێک وەکو یەک سەیر دەکرێت بەڵام کێ باری دارایی باشتر بێت دەتوانێت ڕیکلامی زیاتر بکات.
  • یەکێتی نیشتمانی کوردستان: بڕی پارەکە دیاریکراوە و لەوە زیاتر خەرج ناکەین. ھەروەھا کەناڵی کوردسات ھەڵبژاردن دەکاتەوە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن.
    • شۆڕش ئیسماعیل: بڕی پارەی بانگەشە دیاریکراوە و لەوە زیاتر خەرج ناکرێت. بەڵام پاڵێوراو دەتوانێت ڕیکلامی زیاتر بۆ خۆی بکات، بێگومان باری دارایی پاڵێوراوێک کە ئەندامی سەرکردایەتی بێت باشترە لەکەسێک کە ئەندامی ئاسایی بێت.
  • بزووتنەوەی گۆڕان: بودجەی خۆمان و پشتیوانی خەڵک بڕی پارەی دابینکراوە بۆ ھەڵبژاردن، و کەناڵی کەی ئێن ئێن ئیلێکشن دەکەینەوە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن.
    • ڕێباز محەممەد: بڕی پارە بۆ بانگەشە ئەنجومەنێک بڕیاری لەسەر دەدات. بەڵام ٩٠٠ ھەزار پۆستەرمان چاپکردووە، کە ٥٠٠ ھەزاریان دروشمی لیستەکەیە و ٤٠٠ ھەزارەکەی تریش بۆ پاڵێوراوەکانە. ھیچ بڕە پارەیەکیش بەپاڵێوراوەکان نادەین و دەتوانن خۆیان لەگیرفانی خۆیان پارە سەرف بکەن.
    • سەردار قادر: من وەکو پاڵێوراوێک بڕی ٤٠ ھەزار دۆلارم داناوە بۆ بانگەشە و زیاتر ڕیکلامەکانیشم لەمیدیا ئەھلییەکانە.
  • یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: ١٥٠ ھەزار دۆلارمان بۆ بانگەشە داناوە و لەلایەن ئەندامانەوە کۆکراوەتەوە.
    • بەیان نوری: بەئەندازەی ٥٠٠ ھەزار دینار پۆستەری جیاوازمان بۆ ھەر پاڵێوراوێک کردووە.
  • کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان: بڕی پارە پێویست بۆ بانگەشە مەکتەبی سیاسی خەرجی دەکات.
    • سۆران عومەر: بۆ ھەر پاڵێوراوێک ١٠٠ فلیکس و ٢ ھەزار کارت (کارتی بارزگانی) و ٤٠٠ پۆستەر بەقەبارەی A4 و A3 کراوە.
  • بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان: زیاد لە ١٥٠ ھەزار دۆلار دانراوە بۆ بانگەشە و چەندی تریش پێویست بکات خەرجی دەکەین.
  • حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان: ٦٠٪ی بودجەی حیزبەکەمان دانراوە بۆ بانگەشە، کەدەکاتە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دینار.
  • حیزبی شیوعی کوردستان: بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن ٤٠٠ ملیۆن دینارمان تەرخانکردووە.
  • لیستی مافەکانی خەڵکی کوردستان: بڕی ٣٠ ملیۆن دینارمان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن تەرخانکردووە.
  • لیستی مافی گەل: وەکو قۆناغی یەکەمی بانگەشە بڕی ١ ملیۆن دۆلارمان داناوە، چەندیش پێویست بکات خەرج دەکەین بەڵام زیادەڕەوی ناکەین.
    • ھێرش محەممەد خۆشناو: ھەر پاڵێوراوێک دەربچێت و بگاتە پەرلەمان، وەکو دیارییەک ئۆتۆمبیلێکی لێگززی ٢٠١٣ی بۆ دەکڕم، کە نرخەکەی ١٣٠ ھەزار دۆلارە.

کشانەوەی پاڵێوراوەکان[دەستکاری]

ڕؤژ ناوی لیست ناو یان ژمارەی پاڵێوراوەکان ھۆکاری کشانەوە سەرچاوە
٢٩ی ئاب لیستی مافی گەل سلێمان کەریم محەممەد عەزیز داواکردنی پارە لەلایەن سەرۆکی لیست و
سەربەخۆیی نەبوونی لیست
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی ١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
پاکیزە حەمە ئەمین حەمە موڕاد محەممەد
فوئاد حەمە ئەمین محەممەد مەولود
شەھێن مەحمود ئەحمەد مەحمود
٣١ی ئاب یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناسکە عەجیل ئیسماعیل مستەفا پاڵپشتیکردنی سەرۆکی لیست ماڵپەڕی خەندان
١ی ئەیلوول پارتی پارێزگارانی کوردستان ئەرسەلان مەحمود ئەحمەد محەممەد پاڵپشتی نەکردنی لەلایەن
لیستەکەوەلەڕووی داراییەوە
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی[بەستەری مردوو]
٢ی ئەیلوول یەکێتی نیشتمانی کوردستان عەلی حوسێن عوسمان پاڵپشتیکردنی سەرۆکی لیست ماڵپەڕی خەندان
٤ی ئەیلوول لیستی پەرێشان و ھەژاران جەلال محەممەد عەبدوڵڵا حەمە ئەمین خراپی شێوازی بەڕێوەچوونی
بانگەشەی ھەڵبژاردن
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی[بەستەری مردوو]
مەھابات حەکیم ڕەئوف قادر
سالار جەلال عەبدوڵڵا یەحیا
ڕاژاو ڕەشید حەمە قادر حەمە نادر
دڵشاد ئەحمەد حەمەد ئەمین

ڕووداوەکانی ماوەی بانگەشە[دەستکاری]

ڕۆژ ڕووداوەکانی ڕۆژ
٢٦ی ئاب سووتانی ماڵی لوقمان قادر پاڵێوراوی کۆمەڵی ئیسلامی لەڕانیە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
٢٨ی ئاب دادگا ڕێگەی نەدا ئەمیر عومەر دەستبەرداری ھەندێک لە ئیمتیازاتی پەرلەمانتاری بێت[بەستەری مردوو]
٢٩ی ئاب تەقە دەکرێت لەبانگەشەکارانی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان لەگەرمیان ٣١ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
٣٠ی ئاب ھێرش دەکرێتە سەر ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی لەگەرمیان ١ ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ٢
٣١ی ئاب ھێرش دەکرێتە سەر لایەنگرانی گۆڕان لەقەزای سۆران[بەستەری مردوو]
٢ی ئەیلوول ڕێگەنەدراوە پارتی چارەسەر بنکەی بانگەشە بکەنەوە لەدەڤەری برادۆست
٣ی ئەیلوول بەھۆی ڕووداوی ھاتووچۆوە بانگەشەکارێک گیان لەدەست دەدا
٤ی ئەیلوول دروستبوونی شەڕ و تەقەکردن لەنێوان لایەنگرانی یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی ١ ٢
٥ی ئەیلوول تەقە دەکرێت لە مەکۆیەکی گۆڕان لەسلێمانی
٦ی ئەیلوول دروستبوونی گرژی و تەقەکردن لەنێوان لایەنگرانی یەکێتی و پارتی لەھەولێر[بەستەری مردوو]
٧ی ئەیلوول زانا شێروانی کۆمەڵێک بەڵێنی جیاواز بەخەڵک دەدات کە کۆمیدین ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
٩ی ئەیلوول زانا شێروانی دەستگیردەکریت و پۆلیسیش دەڵێت چەکی بێ مۆڵەتی ھەڵگرتووە
١٠ی ئەیلوول ژنێک لەنزیک بنکەی بانگەشەی گۆڕان لەسلێمانی بریندار دەبێت و ڕۆتی دواتر کۆچی دوایی دەکات ١ ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ٢[بەستەری مردوو] ٣[بەستەری مردوو]
١١ی ئەیلوول سلێمانی: ھێرش دەکرێتە سەر ئاسۆ مەحموودی پاڵێوراوی گۆڕان[بەستەری مردوو]
١٢ی ئەیلوول تەقە لەبنکەی بانگەشەی یەکێتی دەکرێت و ھاوڵاتییەک دەکوژرێت و ٢ تری بریندار دەبن ١[بەستەری مردوو]٢

لایەنە سزادراوەکان[دەستکاری]

بەھۆی سەرپێچی و پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لەماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردن، لەقۆناغی یەکەمدا کۆمیسیۆن سزای دارایی بە سەر ٨ لیستی بەشداربوو سەپاند و لەئەگەری دووبارەکردنەوەی سزاکە دەبێتە ٢ ھێندە:[٣]

ناوی لیست بڕی سزای دارایی (بە دیناری عێراقی)
پارتی دیموکراتی کوردستان ٥٠٠ ھەزار
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ٥٠٠ ھەزار
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان ٥٠٠ ھەزار
حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ٥٠٠ ھەزار
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ١ ملیۆن
لیستی ئازادی (حیزبی شیوعی کوردستان) ٢ ملیۆن
بزووتنەوەی گۆڕان ٢٫٥ ملیۆن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٤ ملیۆن

ئامار و زانیاری[دەستکاری]

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان زانیاری لەبارەی ژمارەی دەنگدەران و بنکە و وێستگەکانی دەنگدان ئاشکراکرد کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:[٤]

دەنگدانی تایبەت
کۆی گشتی ژمارەی
دەنگدەرانی تایبەت
ژمارەی دەنگدەران لەھێزەکانی
وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە
ژمارەی دەنگدەران لە
نەخۆش و زیندانییەکان
١٦٤٩٥٦ ١٥٣٧٣٩ ١١٢١٧
ژمارەی بنکەکانی
دەنگدانی تایبەت
ژمارەی بنکەکانی دەنگدان بۆ
ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە
ژمارەی بنکەکانی دەنگدان بۆ
نەخۆش و زیندانییەکان
١٥٦ ٩٩ ٥٧
ژمارەی وێستگەکانی
دەنگدانی تایبەت
ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بۆ
ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە
ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بۆ
نەخۆش و زیندانییەکان
٤٣٧ ٣٧٢ ٦٥
دەنگدانی گشتی
کۆی گشتی ژمارەی
دەنگدەرانی گشتی
ژمارەی بنکەکانی
دەنگدانی گشتی
ژمارەی وێستگەکانی
دەنگدانی گشتی
ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بۆ
ڕاگەیاندنکاران کەسایەتییە تایبەتییەکان
٢٦٥٣٧٤٣ ١٢٤٥ ٦٢٧٣ ١٠
کۆی گشتی
ژمارەی دەنگدەران
(گشتی + تایبەت)
ژمارەی بنکەکانی دەنگدان
(گشتی + تایبەت)
ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان
(گشتی + تایبەت)
ژمارەی وێستگەکانی
دەنگدان بەگشتی
٢٨١٨٦٩٩ ١٤٠١ ٦٧١٠ ٦٧٢٠
ژمارەی چاودێران
ژمارەی چاودێران
بەگشتی
ژمارەی چاودێرانی
نێودەوڵەتی
ژمارەی چاودێرانی
ناوخۆیی
١٩٨١ ١٩٢ ١٧٨٩

ڕۆژی دەنگدان[دەستکاری]

ڕۆژی دەنگدانی تایبەت[دەستکاری]

ڕۆژی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ وەکو ڕۆژی دەنگدانی تایبەت دیاریکرا کە لەو ڕۆژەدا ھێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و نەخۆش و زیندانییەکان دەنگ دەدەن..

پارێزگا ژمارەی دەنگدەرانی
تایبەت
ژمارەی بنکەکانی دەنگدان
بۆ دەنگدەرانی تایبەت
ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان
بۆ دەنگدەرانی تایبەت
ھەولێر ٦٠٧٩٠ ٥٠ ٢٤٣
سلێمانی ٥٦٨٣٢ ٢٨ ١٣٥
دھۆک ٢٨٩٩٧ ١٤ ٦٧
  • کاتژمێر ٧ی سەر لەبەیانی کۆتایی ھات بەماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردن.
  • کاتژمێر ٧ی سەر لەبەیانی دەنگدانی تایبەت دەستی پێکرد.
  • کارنەکردنی مۆری ئەلیکترۆنی بووە ھۆی دروستبوونی کێشە و ھێواشکردنەوەی پڕۆسەکە.
  • کۆمیسیۆنی باڵا: مۆری ئەلیکترۆنی کێشەی نییە و کاریشی پێدەکرێت.
  • لەئاکرێ بەھۆی کارنەکردنی مۆری ئەلیکترۆنییەوە، بۆ ماوەیەک بنکەیەکی دەنگدان دادەخرێت و چەند پاڵێوراوێکی پارتی لەنزیک بنکەکان دەبینرێن.
  • کۆمیسیۆنی باڵا: ئەمڕۆ تەنھا ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە دەنگ دەدەن، و دەنگدانی نەخۆش و زیندانییەکان لەڕۆژی ٢١ی ئەیلوول دەبێت.
  • کۆمیسیۆنی باڵا: لەھەر بنکەیەکی دەنگدان مۆری ئەلیکترۆن بەکارنەھێندرێت، دەنگەکانی ئەو بنکەیە پوچەڵدەکرێتەوە.
  • کۆمیسیۆنی باڵا: بەڕێوەبەری بنکەی ھەتاو لە ھەولێر لەکارەکەی دوور دەخرێتەوە.
  • ھێزێکی ئاسایش ھەڵدەکوتنە سەر پەخشی ڕاستەوخۆی گەڕۆکی کەناڵی ئاسمانیی پەیام.
  • لە کەلار کاندێکی یەکێتی و گۆڕان لەنزیک بنکەیەکی دەنگدان بینراون.
  • کۆمیسیۆنی باڵا بۆ ماوەیەک کاتژمێرێک پڕۆسەی دەنگدان درێژ دەکاتەوە بەھۆی کەمی بەشداری.
  • کاتژمێر ٦ی ئێوارە کۆتایی ھات بەدەنگدان و تەنھا ئەو کەسانە دەنگ دەدەن کە لەڕیز ماونەتەوە.
ڕێژەی بەشداریکردن تا ١٢ی نیوەڕۆ[٥]
ناوی پارێزگا ڕێژەی بەشداری
ھەولێر ٥٨٪
سلێمانی ٥٤٪
دھۆک ٣٧٪
کەرکووک ٧٨٪
ڕێژەی گشتی ٥٦٫٧٥٪

کاتژمێر ٨ی شەوی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ڕێژەی بەشداریکردنی لەدەنگدانی تایبەت ڕاگەیاند:[٦]

ڕێژەی بەشداریکردن بەپێی پارێزگاکان
ناوی پارێزگا ڕێژەی بەشداری
ھەولێر ٩٣٫٧٪
سلێمانی ٩٥٫٦٪
دھۆک ٩١٫٥٪
کەرکووک ٩٥٪
موسڵ ٩٢٪
بەغداد ٨٨٪
کۆی گشتی بەشداریکردن
ژمارەی دەنگدەران ڕێژەی دەنگدان
١٤٤٤٣٤ ٩٣٫٩٥٪
ژمارەی سکاڵا تۆمارکراوەکان
١٨ سکاڵا

ڕۆژی دەنگدانی گشتی[دەستکاری]

ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن[دەستکاری]

لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامی کۆتایی بڵاوکردەوە[٧] کە تیایدا

ئەنجامەکان
لیستە بەشداربووەکان ٢٠١٣ ٢٠٠٩ گۆڕانکاری
ددەنگەکان کورسییەکان کورسییەکان کورسییەکان
پارتی دیموکراتی کوردستان ٧٤٣٫٩٨٤ ٣٨ ٣٠ increase٨
گۆڕان ٤٧٦٫٧٣٦ ٢٤ ٢٥ decrease١
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥٠٫٥٠٠ ١٨ ٢٩ decrease١١
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ١٨٦٫٧٤١ ١٠ ٦ increase٤
کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق ١١٨٫٥٧٤ ٦ ٤ increase٢
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق ٢١٫٨٣٤ ١ ٢ decrease١
حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ١٢٫٥٠١ ١ ٢ decrease١
ئازادی ١٢٫٣٩٢ ١ ١ Steady
ئاڕاستەی سێیەم ٨٫٦٨١ ١ Steady increase١
ئایندە ٣٫٨٦٨ Steady ١ decrease١
پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان ٣٫٦٠٥ Steady Steady
لیستی مافەکانی خەڵکی کوردستان ٢٫٨١٧ Steady Steady
پارتی پارێزگارانی کوردستان ٢٫٤٢٠ Steady Steady
مافی گەل ٢٫٠٠٥ Steady Steady
یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ١٫٧١٧ Steady Steady
لیستی چاکسازی و گەشە ١٫٣٢٣ Steady Steady
لیستی سەربەخۆکان ٨٦٤ Steady Steady
کۆی گشتی ١٫٩٥٠٫٥٦٢ ١٠٠ ١٠٠ Steady
کۆتای تورکمان
قائمة التقدم التركماني/لیستی پێشكەوتووی توركمانی ٥٫٢٥٩ ٢ Steady increase٢
قائمة اربيل التركمانية (لیستی هەولێری توركمانی) ١٫٩٥١ ١ ١ Steady
گۆڕان و نوێبوونەوەی تورکمان ١٫٩٢٦ ١ Steady increase١
الجنهة التركمانية العيراقية (بەرەی توركمانی عێراقی) ١٫٧٥٣ ١ ١ Steady
لیستی بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمان ١٫٠٠٢ Steady ٣ decrease٣
کۆی گشتی ١١٫٨٩١ ٥ ٥ Steady
کۆتای ئاشووری
قائمة الرافدين (لیستی میسۆپۆتامیا) ٦٫١٤٥ ٢ ٢ Steady
قائمة التجمع الكلداني السرياني الاشوري
(لیستی كۆمەڵەی كلدان و سریان و ئاشوورییەكان)
٥٫٧٣٠ ٢ ٣ decrease١
ابناء النهرين (نەوەكانی میسۆپۆتامیا) ١٫٠٩٣ ١ Steady increase١
کۆی گشتی ١٢٫٩٦٨ ٥ ٥ Steady
کۆتای ئەرمەن
يروانت نيسان ماركوس امينيان ٣١٦ ١ Steady increase١
ارام شاهين داود باكويان ٢٢٧ Steady ١ decrease١
ايشخان ارشاك كيفوركيان ١٩٧ Steady Steady Steady
نوبار سيبان غريب قوربان ٥٩ Steady Steady Steady
کۆی گشتی ٧٩٩ ١ ١ Steady
کۆی گشتی
کۆی گشتی ١٫٩٧٦٫٢٢٠ ١١١ ١١١ Steady

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

  • لیستی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان (٢٠١٣-)

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 31ی Augustی 2013. Retrieved 7ی Septemberی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٣١ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 5ی Septemberی 2013. Retrieved 7ی Septemberی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 16ی Septemberی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 10ی Septemberی 2014. Retrieved 18ی Septemberی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 19ی Septemberی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ http://www.snnc.co/detail.aspx?id=15428&LinkID=1[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  7. ^ http://www.kurdsat.tv/hewal.php?id=9491&cor=kurdistani[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

سەرچاوەکان[دەستکاری]