ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠١٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ٧ی ئازاری ٢٠١٠ ئەنجام درا کە پێکھاتبوو لە ٣٢٥ کورسیی ئەنجومەنی نوێنەران. لیستی ئەلئێراقییە بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی براوەی ھەڵبژاردنەکە بوو بە بەدەستھێنانی ٩١ کورسی ئەنجومەنی نوێنەران، بەدوایدا لیستی دەوڵەتی یاسای نوری ئەلمالیکی بە ٨٩ کورسی پاشان ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعە بە ٧٠ کورسی و ھاوپەیمانی کوردستانی بە ٤٣ کورسی سێیەم و چوارەمی ھەڵبژاردنەکە بوون. لیستی گۆڕانیش 8 کورسی بەدەست هێنا