بۆ ناوەڕۆک بازبدە

هەوکردنی پەنکریاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەوکردنی پەنکریاس بریتییە لە ھەوکردنی ڕژێنی پەنکریاس.[١] پەنکریاس ئەندامێکی گەورەیە لە پشتەوەی گەدە کە ئەنزیمەکانی ھەرس و ژمارەیەک ھۆرمۆن بەرھەم دەھێنێت.[١] دوو جۆری سەرەکی ھەیە: ھەوکردنی توندی پەنکریاس، و ھەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس.[١] ھێما و نیشانەکانی ھەوکردنی پەنکریاس بریتین لە ئازار لە بەشی سەرەوەی سک، لەگەڵ ھێڵنج و ڕشانەوە.[١] ئازارەکە زۆرجار دەچێتە پشت و زۆربەی کات توندیش دەبێت.[١] لە ھەوکردنی توندی پەنکریاسدا، تالێھاتن ڕەنگە ڕووبدات و نیشانەکانی بە شێوەیەکی گشتی لە چەند ڕۆژێکدا نامێنن.[١] لە ھەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاسدا دابەزینی کێش، پیساییی چەور، و سکچوون لەوانەیە ڕووبدات.[١][٢] ئاڵۆزییەکان لەوانەیە ئەمانە بگرێتەوە؛ تەشەنا، خوێنبەربوون، شەکرە، یان کێشە لە ئەندامەکانی تردا.[١]

دوو باوترین ھۆکاری ھەوکردنی توندی پەنکریاس بەردێکی زراوە کە دەبێتە گیرانی جۆگەی زراوی ھاوبەش؛ لەگەڵ زۆر خواردنەوەی کھولیش.[١] ھۆکارەکانی تر ئەمانە دەگرێتەوە؛ زەبری ڕاستەوخۆ، ھەندێک لە دەرمانەکان، تەشەنا وەکو ملەخڕە، و گرێیەکان.[١] ھەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس لەوانەیە سەرھەڵبدات وەک بەرەنجامی ھەوکردنی توندی پەنکریاس.[١] زۆربەی جار بەھۆی ساڵانێک لە بەکارھێنانی زۆری کھولەوەیە.[١] ھۆکارەکانی تر بریتین لە بەرزیی چەوریی خوێن، بەرزیی کالیسیۆمی خوێن، ھەندێک لە دەرمانەکان، و ھەندێک تێکچوونی بۆماوەیی وەکو سیستیک فایبرۆسس، و گەلێکی تر.[١] جگەرەکێشان ئەگەری تووشبوون بە ھەوکردنی پەنکریاسی توند و درێژخایەن زیاد دەکات.[٣][٤] دەستنیشانکردنی ھەوکردنی توندی پەنکریاس لەسەر بنەمای زیادبوونی سێ ھێندە لە ئەمایڵەیز یان لایپەیز لە خوێندا دەبێت.[١] لە ھەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاسدا، ئەم پشکنینانە ڕەنگە ئاسایی بن.[١] پشکنینی وێنەیی وەکو سۆنەر و سی تی سکان بەھەمان شێوە ڕەنگە بەسوود بێت.[١]

ھەوکردنی توندی پەنکریاس بەزۆری بە دەرزییە ژیناوەکان، دەرمانی ئازارشکێن، ھەروەھا ھەندێکجاریش بە دژەزیندەیی چارەسەر دەکرێت.[١] بە ئاسایی خواردن و خواردنەوە ڕێگەپێدراو نییە و سۆندەی لووت-گەدە (NG tube) دەخرێتە ناو گەدە.[١] ڕێکارێک کە بە پێبینیی ئاوەژووری پەنکریاس و جۆگەی زراو (ERCP) ناسراوە لەوانەیە ئەنجام بدرێت بۆ پشکنینی پاشەڵی جۆگەی زراوی ھاوبەش و لابردنی ھەر بەردێک ئەگەر ھەبوو.[١] لەو کەسانەی کە بەردی زراویان ھەیە زۆرجار تورەگەی زراوەکەش لادەبرێت لەگەڵیدا.[١] لە ھەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاسدا، سەرەڕای ئەوانەی سەرەوە، خۆراک پێدانی کاتی لە ڕێگەی سۆندەی لووت-گەدەدا ڕەنگە بۆ دابینکردنی خۆراکەماددە پێویستەکان بەکاربھێنرێت.[١] ڕەنگە گۆڕینی درێژخایەنی ڕێجیمی خۆراک و پێدانی جێگرەوەی ئەنزیمەکانی پەنکریاس پێویست بێت.[١] ھەروەھا ناوبەناو نەشتەرگەری بۆ لابردنی بەشەکانی پەنکریاس دەکرێت.[١]

لەسەر ئاستی جیھان لە ساڵی ٢٠١٥ نزیکەی ٨٫٩ ملیۆن حاڵەتی ھەوکردنی پەنکریاس ڕوویداوە.[٥][٦] ھۆی مردنی ١٣٢ ھەزار و ٧٠٠ کەس، لەکاتێکدا لە ساڵی ١٩٩٠دا ٨٣ ھەزار گیانلەدەستدان بووە.[٧] ھەوکردنی توندی پەنکریاس لە نزیکەی ٣٠ کەسدا لە ھەر ١٠٠ ھەزار کەس لە ساڵێکدا ڕوودەدات.[٣] حاڵەتە نوێیەکانی ھەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس لە ساڵێکدا لە نزیکەی ٨ لە ھەر ١٠٠ ھەزار کەسدا دەردەکەون و لە ئێستادا نزیکەی کار لە ٥٠ لە ھەر ١٠٠ ھەزار کەسێک لە ئەمریکادا دەکات.[٨] لە پیاوان باوترە وەک لە ژنان.[١] زۆرجار ھەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس لە نێوان تەمەنی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵیدا دەست پێدەکات کە ھاوکات لە منداڵاندا دەگمەنە.[١] ھەوکردنی توندی پەنکریاس بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٨٢ لە توێکاریی جەستەدا وەسف کرا لەکاتێکدا ھەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٦ وەسفکرا.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15 16 17 18 19 20 21 22 23 24 25 «Pancreatitis». niddk.nih.gov. ١٦ی ئابی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. Witt، Heiko (نیسانی ٢٠٠٧). «Chronic pancreatitis: challenges and advances in pathogenesis, genetics, diagnosis, and therapy». Gastroenterology. ١٣٢ (4): ١٥٥٧-١٥٧٣. doi:١٠.١٠٥٣/j.gastro.٢٠٠٧.٠٣.٠٠١. PMID ١٧٤٦٦٧٤٤.
  3. 1 2 Lankisch، PG؛ Apte، M؛ Banks، PA (٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «Acute pancreatitis». Lancet. ٣٨٦ (9988): ٨٥–٩٦. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٤)٦٠٦٤٩-٨. PMID ٢٥٦١٦٣١٢.
  4. Yadav، D؛ Lowenfels، AB (حوزەیرانی ٢٠١٣). «The epidemiology of pancreatitis and pancreatic cancer». Gastroenterology. ١٤٤ (6): ١٢٥٢–٦١. doi:١٠.١٠٥٣/j.gastro.٢٠١٣.٠١.٠٦٨. PMC ٣٦٦٢٥٤٤. PMID ٢٣٦٢٢١٣٥.
  5. GBD 2015 Disease and Injury Incidence and Prevalence، Collaborators. (٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦). «Global, regional, and national incidence, prevalence, and years lived with disability for 310 diseases and injuries, 1990–2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015». Lancet. ٣٨٨ (10053): ١٥٤٥–٦٠٢. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٦)٣١٦٧٨-٦. PMC ٥٠٥٥٥٧٧. PMID ٢٧٧٣٣٢٨٢. {{cite journal}}: |یەکەم= has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  6. GBD 2015 Mortality and Causes of Death، Collaborators. (٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦). «Global, regional, and national life expectancy, all-cause mortality, and cause-specific mortality for 249 causes of death, 1980–2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015». Lancet. ٣٨٨ (10053): ١٤٥٩–٤٤. doi:١٠.١٠١٦/s٠١٤٠-٦٧٣٦(١٦)٣١٠١٢-١. PMC ٥٣٨٨٩٠٣. PMID ٢٧٧٣٣٢٨١. {{cite journal}}: |یەکەم= has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  7. GBD 2013 Mortality and Causes of Death، Collaborators (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤). «Global, regional, and national age-sex specific all-cause and cause-specific mortality for 240 causes of death, 1990–2013: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2013». Lancet. ٣٨٥ (9963): ١١٧–٧١. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٤)٦١٦٨٢-٢. PMC ٤٣٤٠٦٠٤. PMID ٢٥٥٣٠٤٤٢. {{cite journal}}: |یەکەم= has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  8. 1 2 Muniraj، T؛ Aslanian، HR؛ Farrell، J؛ Jamidar، PA (کانوونی یەکەمی ٢٠١٤). «Chronic pancreatitis, a comprehensive review and update. Part I: epidemiology, etiology, risk factors, genetics, pathophysiology, and clinical features». Disease-a-month: DM. ٦٠ (12): ٥٣٠–٥٠. doi:١٠.١٠١٦/j.disamonth.٢٠١٤.١١.٠٠٢. PMID ٢٥٥١٠٣٢٠.