هەشت دیوار (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
| 8 دیوار | |
|---|---|
| چەشن | دراما گەشت کردن بەکاتە |
| پەرەپێدەر | کەناڵی کوردستان تیڤی |
| ئەکتەران | ڤانیا سالار ئیبراهیم حەکیم عەبدول ڕەزاق شەمسەدین زاهیر عەبدوڵا |
| وڵاتی بەرھەمھێنەر | کوردستان |
| زمان | کوردی |
| ژمارەی وەرزەکان | ٢وەرز تا ئێتسا |
| ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٩ بەردەوامە |
| بەرھەمھێنان | |
| بەرھەمھێنەر(ان) | کارۆخ ئیبراهیم حەکیم |
| شوێنەکانی تۆمارکردن | هەولێر |
| پەخش | |
| تۆڕ | Kurdistan tv |
| بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ |
هەشت دیوار دارامایەکی کۆمیدی و کۆمەلایەتی کوردی بوو لە نووسینی کامەران خۆشناو و دەرهێنانی کارۆخ ئیبراهیم حەکیم. دراماکە لە مانگی ڕامەزان لە ڕۆژی ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٣ لە کوردستان تیڤی یەکەم ئەلقەی پەخش کرا. لە ساڵی ٢٠٢٤، دووەم وەرزی دراماکە لە هەمان کەناڵدا پەخشکرا.[١] دراماکە باسی لە دوو ماڵی جیاواز لە شاری هەولێر دەکات کە یەکێکیان لە سالی ١٩٨٣ دەژین ئەوی دیکە لە سالی ٢٠٢٣. تێیدا باس لە جیاواز کۆمەلایەتی، سياسی، فەرهەنگ و هونەر دەکات.[٢]
چیڕۆک
[دەستکاری]وەرزی یەکەم
[دەستکاری]شانیا کچێکی قوتابی ماستەر لە خێزانێکی چوار کەسی شپرزەی کۆمەلاتیدا دەژی، کە هەر کامیان بە ژیانی خۆیەوە خەریکن. ئەو بۆ توژینەوەی خوێندنەکەی سەردانی قەڵای هەولێر دەکات، لەوێدا ون دەبێت چاو دەکاتەوە لەناو خێزانی مام ڕەشاد دایە، بەڵام لە سەردەمی سالی ١٩٨٣. شانیا ماوەیەکی زۆر لەگەڵ خێزانەکە دەمێنێتەوە و تێکەڵی یەکتر دەبن، کۆمەڵێک وتووێژ لەسەر جیاوازی ساڵی ٢٠٢٣ و ١٩٨٣ درووست دەبێت.
وەرزی دووەم
[دەستکاری]ئەکتەرەکان
[دەستکاری]- ئیبراهیم حەکیم بە ڕۆلی مام ڕاشاد
- عبدالزڕاق شەمسەدین بە ڕۆڵی باپیر
- ڤانیا سالار ڕۆڵی شانیا[٣]
- ئەیام ئەکرەم بە ڕۆڵی لوقمان
- زاهیر عەبدوڵلا بە روڵی تەها
- سوهام حەسەن بە ڕۆلی سەمیرە
- سیروان عوسمان بە ڕۆڵی سیروان
- دانیە قادر ڕۆڵی روحیزا
- هەلگورد ئیبڕاهیم بە ڕۆڵی هەلگورد
- سەوسەن سەعدون یوونس بە ڕۆڵی زەینەب
- بژار سەعدی بە ڕۆڵی بژار
بەشی دووەم
[دەستکاری]- رۆژیار خاڵە حەسۆ[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «لە ڕەمەزان هەشت دیوار دەست پێ دەكاتەوە». www.wishe.net. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «درامای هەشت دیـــوار.. نووسینی: یووسف ئیسماعیل – Denegkan». لە ٦ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «کچە عەجول و پرچ سورەکەی هەشت دیوار بۆ ترێندی 964 دەدوێت». +964. ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ میدیا، گوڵان. «رۆژیار خاڵە حەسۆ بۆ گوڵان: هونەرمەندە بە ئەزموونەكان لە درامای (هەشت دیوار) زۆر هاوكاریی گەنجەكانیان دەكرد». گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). لە ٦ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |