ھێڵکاری کات-پلەی گەرمی-گۆڕان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هێڵکاری کات-پلەی گەرمی-گۆڕانەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەیەک لە ھێڵکاری کات-پلەی گەرمی-گۆڕان. دوو جۆر پۆڵا (ستیل) بە جیاوازی ڕێژەی کاربۆن. ھێڵە سورەکە ٠٬٤ ٪ کاربۆن و ھێڵە ساوزەکە ٠٬٤ ٪ کاربۆن+ ٢ ٪ مەنگەنێزی تێدایە. ھەروەک تێبینی دەکرێ گۆڕانکاری لە پێکھاتەی پۆڵا بە بڕێکی کەم دەتوانێ تایبەتمەندیەکانیان بگۆڕێ.

ھێڵکاری کات-پلەی گەرمی-گۆڕان (time-temperature-transformation (TTT)) بریتییە لە ھێڵکاریەک کە تەوەرەی ئەستونی بریتیە لە پلەی گەرمی و تەوەرەی ئاسۆیی بریتیە لە کات. ئەم ھێڵکاریانە بڕی گۆڕانی دۆخێکی دیاری کراو بۆ شێوەکانی تر دەردەخات. بۆ نمونە لە پۆڵادا (ستیل) گەر ماددەیەک لە پلەی گەرمی بەرز (لە دۆخی ئەوستێنایت) کتوپڕ و بە خێراییەکی زۆر سارد بکرێتەوە، دۆخەکە دەگۆڕێ بۆ مارتێنسایت. بەڵام گەر ماوەی ساردکردنەوەکە زیاد و زیادتر بێت پێکھاتەی تری مایکڕۆسکۆپی دروست دەبێ وەک پێڕڵایت (شێوەی وەک ھێڵەکانی پێستی کەرەکێویە (زیبڕا))، باینایت، سفیڕۆید و … ھتد.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Isothermal transformation diagram»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠.