ھێڵکاریی دۆخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هێڵکاری دۆخەوە ڕەوانە کراوە)
ھێڵکاری دۆخ لە نێوان فشار و پلەی گەرمی بۆ ماددەی ئاو H2O

ھێڵکاری دۆخ (بە ئینگلیزی: Phase diagram) بریتیە لە ھێڵکاریەک لە سەر دوو 2D یا سێ تەوەرە 3D کە بەکار دێت بۆ دەرخستنی دۆخی ماددەکە. ھەر یەک لە قەبارە، فشار، پلەی گەرمی و … ھتد دەتوانێرێ دیاری بکرێ لەم ھێڵکاریەدا. بەشە ئەندازیارییەکان، فیزیای کیمیایی، کانزاناسی، و زانستی ماددە پێویستیان بەم جۆرە ھێڵکاریانە ھەیە.[١]

سەرەتایەک[دەستکاری]

سەرەکیترین ئەو ھێڵانەی کە لەناو ھێڵکاری فەیز دا نیشان دەدرێن بریتین لە ھێڵی سنوری دوو دۆخی جیاواز (وەک: ڕەق-شل، شل-گاز، ڕەق-گاز). گۆڕینی دۆخی ماددە لەم ھێڵانەوە دەست پێدەکات.

خاڵی سیانی (Triple points) بریتیە لە بەیەک گەیشتنی سێ دۆخی شل، گاز، و ڕەق. خاڵی سیانی لە ماددەیەکەوە بۆ ماددەیەکی تر دەگۆڕێت. لە خوارەوەی ئەم خاڵە ماددەکە بە ھۆی گەرم کردن ڕاستەوخۆ لە دۆخی ڕەقیەوە دەگۆڕێت بۆ دۆخی گازی. بۆ نمونە بەفری ویشک (دوانۆکسیدی کاربۆن CO2) ڕاستەوخۆ بەھەڵم دەبێت چونکە لە فشاری یەل ئەتمۆسفەر دا (یەک پاسکاڵ) لە خوار خاڵی سیانیە.

گەر ماددە لە پلەی گەرمی نزم دابێت و گەرد یا گەردیلەکانی نەتوانن بە ئاسانی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکیتر شوێنگۆڕکێ بکەن، دەگوترێ ماددە لە دۆخی ڕەقی دایە. بەڵام گەر گەرد یا گەردیلەکانی ماددە بتوانن بەسەر یەکدا بخزێن بەڵام بە ھەوادا پەرت نەبن، دەگوترێ ماددە لە دۆخی شلی دایە. وە گەر ھاتوو گەرد و گەردیلەکانی ماددە بە ھەوادا پەرت بوون، دەگوترێ ماددەکە لە دۆخی گازی دایە.

جۆرەکان[دەستکاری]

ھێڵکاری 2D[دەستکاری]

یەکێک لە سادەترین ھێڵکاریەکان بریتیە لە فشار-پلەی گەرمی. یەکێک لە تەوەرەکان بریتی دەبێ لە فشار و ئەوەی تریان پلەی گەرمیە. ھەر یەک لە ھێڵەکان گۆڕینی ماددەکە لە دۆخێکەوە بۆ دۆخێکیتر دەردەخات.

ھێڵکاری فشار-پلەی گەرمی-قەبارە

ھێڵھاری 3D[دەستکاری]

لەم ھێڵکاریەدا سێ بڕی سەرەکی دیاری دەکڕی وەک: فشار (P)، پلەی گەرمی (T) و قەبارە (V).[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Phase_diagram
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 21ی Februaryی 2019. Retrieved 5ی Septemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)