ھێزە چەکدارەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هێزه چەکدارەکانەوە ڕەوانە کراوە)
ھێزە چەکدارەکانی پێشمەرگە

ھێزە چەکدارەکان ھێزێکی یەک وڵات، ڕێکخراو و ھێزی ھێرشکەر و بەرگریکەرن کە لە لایەن دەوڵەت پشتیوانیان لێ دەکرێ. ئەو ھێزانە وەدی ھاتوون تا سیاسەتی ناوەخۆ و دەرەوەی چینی باڵادەستی وڵاتەکەیان بەروە پێش بەرن و بەرانبەر ھێرشکەرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و بێگانە بەرگریان لێ بکەن.

لە ھەندێک وڵات ئەو ھێزانەی وەک ھێزە سەربازیەکانن (ھێزە نیمچە سەربازیەکان) ھەر لەگەڵ ھێزە چەکدارەکان ھەژمار کراون.

بە خوێندنی کردار و ئەرکی ھێزە چەکدارەکان (زانستی سەربازی) دەوترێ. بە شێوەیەکی گشتی ئەو زانستە وێڕای سەرنج دان بۆ ھێرش کردن و بەرگری سێ بەشە:

  • ستراتێژی، پلان
  • ھونەری کردەوە و ئۆپەراسیۆن
  • تەکنیکی شەڕ

ھەرسێک بەش چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە ھێز بۆ گەیشتن بە ئامانجی باش تاوتوێ دەکەن.

ڕێکخراو[دەستکاری]

لە زۆربەی ولاتەکان ھێزە چەکدارەکان بە سێ یان چوار بەش دابەش دەکرێن:

و ھەندێ جار ژاندرمە یان ھێزێکی نیمچە سەربازی پۆلیسی. ژاندرمەریەکان لە زۆربەی شوێنەکانی جھیان جگە لە وڵاتە ئانگلۆساکسۆنەکان ھەن، ھەندێ وڵاتیش بە ھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافی ھێزی دەریاییان نیە.

سەربازێکی CENZUB سەر بە هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا

زۆربەی وڵاتەکان ھەندێ دەستکاریان لە مۆدێلی سێ یان چوار بەشی ھێزە چەکدارەکان کردوە، بۆ نموونە:

  • چین(زەمینی، ئاسمانی، دەریایی و ھێزی ستراتێژیکی مووشەکی چین)
  • ئەفریقای باشوور (زەمینی، ئاسمانی، دەریایی و ھێزی سەربازی پاک و خاوێنی ئەفریوای باشوور)
  • میسر و ئێران (زەمینی، ئاسمانی، دەریایی وھێزی بەرگری ھەوایی و ھێرشی ھەوایی)
  • ھۆڵەندا(زەمینی، ئاسمانی، دەریایی و پۆلیسی سەربازی)
  • ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێنج ەیزی ھەیە (زەمینی، ئاسمانی، دەریایی و ھێزی تفەنگ ھەڵگرە دەریاییەکانی ئەمریکا و گاڕدی کەنار دەریای ئەمریکا)
  • ئیتالیا (زەمینی، ئاسمانی، دەریایی و پۆلیسی سەربازی و پۆلیسی دارایی).

لەناو ئەو ھێزە چەکدارانەی گەورەترن، کەلتووری زاڵ لە ھێزە چۆراوجۆرەکان دا دەتوانێ زۆر جیاواز بێت.

زۆرتری ولاتە بچووکەکان یەک ڕێکخراویان ھەیە بۆ سەرکردایەتی ھێزە چەکدارەکانی وڵات. ئەرتەشەکانی وڵاتانی جیھانی سێیەم زیاتر حەزیان لە پیادە نیزامە. لە حاڵێک دا وڵاتانی جیھانی یەکەم (وڵاتە پێشکەوتووەکان) حەزیان بە ھەبوونی یەکەی گەورەترە کە ھەڵگری کەرەستە و ئامێری قورس تر بێت و تەنیا بەشێکی کەم لە کارکەرانیان لە یەکە پیادەکان وە کار دێخن.

هێزه چەکدارەکانی فەرەنسا

ڕێژەی ئامادەیی یەک ڕێکخراو دەکرێ لە ڕێگای حاڵەتی ھۆشیار بوون پێوانە بکرێ.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پێشانگا[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]