وڵاتانی تەوەر
ڕواڵەت
(لە هێزهكانی میحوهرەوە ڕەوانە کراوە)
| وڵاتانی تەوەر | |
|---|---|
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Achsenmächte، Potenze dell’Asse، 枢軸国 |
| بەشداربووە لە | جەنگی جیھانیی دووەم |
| ناکۆکی | جەنگی جیھانیی دووەم |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | November 20, 1940, Romania formally joined the Axis alliance (Germany, Italy, and Japan) |
| کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ |
| بەستەری وەسفکراو | https://www.smithsonianmag.com/smart-news/why-we-call-axis-powers-axis-powers-180960980/ |

██ وڵاتانی تەوەر██ وڵاتانی پاڵپشتیکەر
وڵاتانی تەوەر یان بەرەی سەنگەر (بە ئینگلیزی: Axis power، بە ئەڵمانی: Achsenmächte، بە ئیتالی: Potenze dell'Asse) ئەو دەوڵەتانە بوون کە ھاوپەیمانییەکی سەربازییان پێک ھێنا لە جەنگی جیھانیی دووەمدا، ئەڵمانیای نازی لە خۆ ئەگرت بە سەرکردایەتی ئەدۆڵف ھیتلەر و ئیتاڵیای فاشی و پاشان ژاپۆن چووە ڕیزیانەوە بە بۆمبارانکردنی بەندەری بیرل ھاربۆری ئەمریکی.[١] چەند وڵاتێکی تر چوونە ڕیزیانەوە وەک نەمسا، ڕۆمانیا، بولگاریا و ھەنگاریا، شەری جیھانی دووەم ساڵی ١٩٣٩ دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٩٤٥ بەردەوام بوو و شەڕەکە لە بنەمادا لە نێوان سێ دەوڵەتەکەی تەوەر (ئیمپڕاتۆری ژاپۆنی – ئەڵمانیا – ئیتاڵیا) دا بوو لەگەڵ وڵاتەکانی ھاوپەیمانی (یەکێتیی سۆڤیەت - بەریتانیا – وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)، کە کۆتایی ھات بە سەرکەوتنی ھاوپەیمانان.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Axis Alliance in World War II». encyclopedia.ushmm.org (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Allied powers». encyclopedia.ushmm.org (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە وڵاتانی تەوەر تێدایە.