هێرپس
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (ئابی ٢٠٢٦) |

ھێرپس نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە بەھۆی ڤایرۆسێکەوە بە ھەمان ناو دروست دەبێت.[١] شوێنی تووشبوو لەسەر پێست بە شێوەی ھەوکردن و کۆمەڵە تاڵۆکە (زیپکەی ئاودار)ی ورد دەردەکەوێت. ڤایرۆسی ھێرپس سیمپلێکس دەبێتە ھۆی دروستبوونی ھێرپس لە دەموچاو، کۆئەندامی زاوزێی ھەردوو ڕەگەز، مێشک و چاو؛ ھەروەھا ھەندێک جار دەکرێت ببێتە ھۆی ئیفلیجیی بێڵ (ئیفلیجیی دەموجاو).[٢][٣]
تایبەتمەندییەکانی ڤایرۆسەکە
[دەستکاری]تا ئێستا چاکبوونەوەی بنەڕەتی و یەکجاری بۆ ھێرپس نییە؛ ئەگەر ڤایرۆسەکە چوونە ناو لەشەوە بکات، تا کۆتایی تەمەن لەگەڵ کەسەکەدا دەمێنێتەوە و لە کاتی لاوازبوونی سیستەمی بەرگریی لەشدا سەرھەڵدەداتەوە.
ئەگەرچی لە ھەندێک نەخۆشدا و دوای چەندین ساڵ لە دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە، لەناکاو دەرکەوتنی نیشانەکانی ھێرپسەکە بە تەواوی نامێنێت، بەڵام ئەو کەسانە ھێشتا وەک ھەڵگری ڤایرۆسەکە دەمێننەوە و دەتوانن بیگوازنەوە بۆ کەسانی تر.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Herpes simplex virus». World Health Organization. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Balasubramaniam، R؛ Kuperstein، AS؛ Stoopler، ET (نیسانی ٢٠١٤). «Update on oral herpes virus infections». Dental Clinics of North America. ٥٨ (2): ٢٦٥–٨٠. doi:١٠.١٠١٦/j.cden.٢٠١٣.١٢.٠٠١. PMID ٢٤٦٥٥٥٢٢.
- ↑ Mosby (٢٠١٣). Mosby's Medical Dictionary (چاپی 9). Elsevier Health Sciences. لاپەڕە ٨٣٦–٣٧. ژپنک ٩٧٨٠٣٢٣١١٢٥٨١. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.