ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان
ڕواڵەت
(لە هیچ دۆستێک جگە لە چیاکانەوە ڕەوانە کراوە)
| نووسەر | بێھروز بووچانی |
|---|---|
| زمان | ئینگلیسی |
| چەشن | ژیاننامە |
| بڵاوکەرەوە | پیکادۆر ئوسترالیا |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢٠١٨ |
| جۆری کتێب | Print paperback |
| لاپەڕەکان | ٤١٦ |
| ژپنک (ISBN) | 978-1-76055-538-2 |
ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسراو لە زیندانی مانووس (بە ئینگلیزی: No Friend But the Mountains: Writing from Manus Prison) کتێبێکی ژیاننامەیییە کە لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەڤانی کورد بێھرووز بووچانی لە کەمپی پەنابەرانی مانووس نووسراوە. ئەم کتێبە کە ژیاننامەی خۆیەتی، بووچانی بە ئامێری مۆبایل نووسیویەتی و بە شێوەی پی-دی-ئێف لە دوورگەی مانووس ھاتووەتە دەرێ.
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- ئەم کتێبە خەڵاتی ئەدەبیی ڤیکتۆریای لە ساڵی ٢٠١٩ مسۆگەر کردووە.[١]
- ھەروەھا ئەم کتێبە وەک یەکێک لە باشترین کتێبەکانی ساڵی ٢٠١٨ دەستنیشان کرابوو.[٢]
وەرگێڕان بۆ کوردی
[دەستکاری]- ھاشم ئەحمەدزادە ئەم کتێبەی بە زمانی کوردی (کورمانجیی ناوەندی) وەرگێڕاندووەتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن پەخشانگەی ئەرزان لە سوید و لە ساڵی ١٣٩٨ی ھەتاوی لەلایەن پەخشانگەی ڕۆنیکا لە ئێران بە چاپ گەیشتووە.[٣] ھەروەھا ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
- موسلم زارعی بە نازناوی پێوار ئەم کتێبەی لەژێر ناوی «ھۊچ داڵتەیگ بێجگە باوش چیاگان» وەرگێڕاوەتەوە سەر کوردیی باشووری و ساڵی ٢٠٢٢ چاپەمەنیی ٤٩ کتێب لە سوێد چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Behrouz Boochani: detained asylum seeker wins Australia's richest literary prize». لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «باشترین کتێبەکانی ساڵی ٢٠١٨». ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.
- ↑ ئاژانسی ھەواڵی کوردستان (کوردپا): پەردەلادان لە وەرگێڕانی ٢ کتێبی پڕبایەخ بە زمانی کوردیی سۆرانی (بە فارسی)، نووسراو لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧؛[بەستەری مردوو] بازدید در ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١.