هیمۆفیلیا
ڕواڵەت

ھیمۆفیلیا (بە ئینگلیزی: Hemophilia) کۆمەڵێک نەخۆشیی بۆماوەیین کە تێیدا توانای لەش بۆ دروستکردنی لەختەی خوێن و ڕێگریکردن لە خوێنبەربوون لە کاتی پچڕانی دەمارەکاندا تێکدەچێت.[١][٢] ناوی ھیمۆفیلیا لە دوو وشەی یۆنانی پێکدێت: «ھیمۆ» بە واتای خوێن و «فیلیا» بە واتای حەزلێکردن یان دۆستایەتی.[٣]
جۆرە سەرەکسییەکان
[دەستکاری]ئەم نەخۆشییە بە شێوەیەکی سەرەکی و نزیکەی تەنھا لە ڕەگەزی نێردا دەردەکەوێت و دەبێتە دوو جۆری سەرەکی:
- ھیمۆفیلیای A (جۆری کلاسیک): بەربڵاوترین جۆری ئەم تێکچوونەیە کە بەھۆی کەمی یان نەبوونی فاکتۆری مەیینی ژمارە ھەشت دروست دەبێت. نزیکەی ٨٥٪ی حاڵەتەکانی ھیمۆفیلیا لەم جۆرەن و لە ناو یەک کۆرپەی کوڕ لە نێوان ٥ بۆ ١٠ ھەزار کۆرپەدا دەبینرێت (بە شێوەیەکی زۆر دەگمەن لە کچاناندا ڕوودەدات).
- ھیمۆفیلیای B (ھیمۆفیلیای کریسمەس): بەھۆی کەمی یان نەبوونی فاکتۆری مەیینی ژمارە نۆ دروست دەبێت و لە ناو یەک کۆرپەی کوڕ لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٤ ھەزار کۆرپەدا دەستنیشان دەکرێت.
بەھۆی ئەوەی جینەکانی بەرپرسیار لە دروستکردنی ئەم فاکتۆرانە لەسەر کرۆمۆسۆمی X ھەڵکەوتوون، نەخۆشییەکە زیاتر تووشی پیاوان دەبێت و ژنان زۆرجار تەنھا وەک ھەڵگری (Carrier) جینەکە دەمێننەوە.[٤]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «What Is Hemophilia?». NHLBI. ١٣ی تەممووزی ٢٠١٣. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Hemophilia Facts». CDC. ٢٦ی ئابی ٢٠١٤. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Douglas Harper. «Online Etymology Dictionary». لە ٦ی ئازاری ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ↑ Gualtierotti R، Garagiola I، Mortarino M، Spena S، Romero-Lux O، Peyvandi F (٢٠٢٤). «Gender equity in hemophilia: need for healthcare, familial, and societal advocacy». Front Med (Lausanne). ١١ 1345496. doi:١٠.٣٣٨٩/fmed.٢٠٢٤.١٣٤٥٤٩٦. PMC ١١٠٢٦٨٥٧. PMID ٣٨٦٤٦٥٥٨.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە هیمۆفیلیا تێدایە.