هۆزى شێخانى

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ھۆزی شێخانی ناوی یەکێک لە عەشیرەتە کوردەکانە. ئەگەر وەکو سەرەتایەک باسی بکەیت خۆی پێناسەی عەشیرەت لەلای کورد جیاوازە لەگەڵ زۆربەی گەلانی دیکە بۆ نموونە لەگەڵ گەلێکی دراوسێی وەکو عەرەب زۆر جیاوازە لەلای عەرەب عەشیرەتەکان پشت دەبەستن بە (یەکێتی ڕەچەلەک) بەڵام لەلای کورد بەپێچەوانە زۆرینەی ھەرەزۆری پشت دەبەستن بە یەکێتی (خاک و زەوی و شوێنی نیشتەجێ)بوون. بۆ نموونە عەشترەتەکانی عەرەب کاتێک باسی عەشیرەتێک دەکەی ھەموویان دەچنەوە سەریەک پشتەباب و یەک باپیرەیان ھەیە. بەڵام لەلای کورد عەشیرەت لەسەر بنەمای یەکێتی ئەو شوێنەی لێی کۆبوونەتەوە دامەزراوە و پەیوەستە بە شوێنی جوگرافیەوە. بۆ نموونە عەشیرەتەکانی وەکو (زێباری ، خۆشناو ، ھەرکی ، مزووری ، جاف ، شێروانی ، سلێڤانی ...ھتد) دەیان عەشیرەتی ھاوشێوە دەبینین عەشیرەتەکە لەسەر بنەمای (یەکێتی شوێن و سنووری جوگرافی) دامەزراوە و مەرج نییە ھەموو بچنەوە سەر یەک باپیرە بەڵکو لەنێو خودی عەشیرەتەکەدا بە دەیان تیرە و تایەفە و تەنانەت ھۆز لە نێو یەک عەشیرەتدان. لەبارەی عەشیرەتی شێخانیش بەھەمان شێوە لەسەر دووبنەما دامەزراوە (یەکێتی شوێن) یان ڕاستتر بڵێین یەکێتی (ھاوسۆزی بۆ یەک شوێن). شێخانی عەشیرەت نییە بەڵکو لە عەشیرەت گەورەترە شێخانی یەکێتی ئەو کوردانەیە کەوا ڕۆژگارێک سەر بە میرگەی (شێخان) بوونە و دواتر بەھۆی چەندین باروودۆخی دژوار لەناوچەی خۆیان نەماون بە ناوچەکانی دیکەی کوردستان پەرت و بڵاوبوونەتەوە وە دوای بڵاوبوونەوەیان و جێ ھێشتنی شوێنی باپیرانیان وەکو وەفا و ھاوسۆزیەکی دێرینیان بۆ میرگەی (شێخان) نازناوی شێخانیان لەخۆیان ناوە واتە نازاناوەکە وەکو ھاوسۆزیەک بۆ شوێن واتە ھۆی سەرەکی درووستبووونی شێخانیەکان لەسەر بنەمای ھاوسۆزی بۆ شوێن واتە ئەو کەسانەی کەوا سەردەمانێک دانیشتووی یاخود سەربە میرگەی شێخان بووینە و دواتر چەرخی گەردوون وای لێکردوون بەجێیبھێڵن دوای ڕۆیشتنیان ھاوسۆزیان بۆ خاکی خۆیان وای لێکردوون ھەموو لەژێر چەتری یەک نازناو کەوا (شێخانی)یە کۆببنەوە و پێی بناسرێنەوە. وە ڕووونتر بڵێین شێخانی فیدراسیۆنێکە یاخود یەکێتیەکە لەنێوان ھەموو ئەو کوردانەی کەوا سەردەمانێک سەر بە میرگەی شێخان بوون و دواتر بەجێیان ھێشتووە. ھەر لەبەر ئەم ھۆیەشە دەبینین شێخانیەکان پەرت و بڵاون و لەیەک شوێن نیین لەبەر ئەوەی حوکمی زەمانە پەرتی کردوون بەڵام ھەر کاتیک لەھەر شوێنیک لەگەڵ خزمانی شێخانی لەناوچەکانی دیکە یەکتریان بینیووە خوێنیان بۆ یەکتری جوڵاوە و خۆشەویستیەکی سەیر لە نیوانیاندا ھەیە چونکە بنەمای درووستبوونیان غەدرێکی مێژووی بووە. وە تەنانەت لە نێو شێخانیەکان دەیان تایەفە و تیرە و ھۆزی تێدایە وەکو (حاجی وەتمانی ، کڵاوسۆری ، قوتنی ، باوەکراکی ، ئەسکەندەری ، میرارکی ، وەیسی ، شێخا ، شێخ خدر ، پیرھەسین ...ھتد) ھەموویان لە بۆتەی یەک نازناو کە ئەویش شێخانیە خۆیان دەناسێنن. بۆیە مەرج نییە ھەموویان بچنەوە سەر یەک باپیرە گەورە. وە ھۆیەکی تر کەوا مەرج نییە ھەموو بچنەوە سەر یەک باپیرە گەورە ئەوەیە کەوا شێخانیەکان لە مێژوویەکی کۆندا سەر بە ئاینی (ئێزیدی) بووینە و دواتر بوون بە ئیسلام وە ئەگەر بڕوانیە ئێزیدیەکان ئەوانیش یەک عەشیرەت یاخود یەک تایەفە نیین بەڵکو لەناو ئیزیدیەکاندا بە دەیان ھۆزی و عەشیرەت و تیرە و تایەفە ھەیە بەڵام نازاناوی (ئێزیدی) وەکو (یەکێتی ئاین) کۆی کردوونەتەوە و ھەموو ھۆز و تیرەکان لەناویدا تواونەتەوە، کەواتە شێخانیەکان لەبەر ئەم ھۆیە لە دەیان تیرە و تایەفە پێکھاتوون و لەژێر یەک نازناو کەوا (شێخانی)یە دەناسرێنەوە و نازناوە دینیەکەیان فڕێداوە لەبەر ئەوەی چیدیکە لەسەر ئەو دینە نەماون شوێنیان ھەڵبژاردووە وەک ڕەمزێکی ناسینەوەیان. بۆیە شێخانی لە عەشیرەت گەورەترە و فیدراسیۆنێکە لەسەر بنەمای (ھاوسۆزی بۆ شوێن) دامەزراوە.

کەسایەتییە ناسراوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

1- شێخان و شێخان بەگی. نووسینی خدری سلێمان و سەعدوڵا شێخانی. شوێنی چاپ بەغداد 1988.

2- مێژوو و ھەندێ لەناودارانی ھۆزی شێخان. ئامادەکردنی سەعدوڵا شێخانی ھەولێر 2003.

3-داری بنەماڵی خزمانی شێخانی. کۆکردنەوەی سەعدوڵا شێخانی. ھەولێر 2012