ھورمز
| ھورمز | |
|---|---|
| بەشێکە لە | سیستمی خۆریی دەرەکی |
| ناونراوە لەدوای | جووپیتەر |
| ناسناوی خەڵک | Jovian، Jupiterano، Jovien، joviano، joviana |
| جێ | سیستمی خۆریی دەرەکی |
| لێکۆڵینەوە لەلایەن | zenology |
| Parent astronomical body | خۆر |
| ڕووبەر | ٦٢٬١٧٩٬٦٠٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| Epoch | J2000.0 |
| تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://astronomy.stackexchange.com/tags/jupiter، https://physics.stackexchange.com/tags/jupiter، https://space.stackexchange.com/tags/jupiter |

ھورمز [١]، بەرچیس [٢]، مشتەری یان ژوپیتێر (ھێما:
) یەکێکە لە گەڕەستێرەکانی کۆمەڵەی خۆر. پێنجەمین گەڕەستێرە یان ھەسارەی کۆمەڵەی خۆرە و گەورەترین گەڕەستێرەی کۆمەلەی ناوبراوە. ھورمز ١٣٠٠[٣] جار لە زەوی گەورەترە. ٧٩[٤] جۆر مانگ و پارچە کە لە شێوەی بەردی گەورە دایە بە دەوری ھورمزدا دەسووڕێنەوە. چوار مانگی گەورە و ناسراوی ھەیە ئەوانیش پێکھاتوون لە کالیستۆ، گانیمید، یوورۆوپا (مانگ) و ئایۆ. ھورمز دەکەوێتە نێوان دوو گەڕەستێرەی بارام و کەیوان.
موشتەری پێنجەمین ھەسارەیە لە دوورییەوە لە خۆر و گەورەترین ھەسارەی کۆمەڵەی خۆرە. ئەو زەبەلاحێکی گازییە و بارستایییەکەی کەمێک کەمترە لە ١/١٠٠٠ی بارستاییی خۆر، بەڵام یەکسانە بە دوو لەسەر سێی کۆی بارستاییی ھەسارەکانی تری کۆمەڵەکە. پۆلێنی زەبەلاحە گازییەکان ھەریەک لە زووحەل و ئۆرانوس و نیپتۆنیش دەگرێتەوە، جگە لە موشتەری. بەم چوار ھەسارەیە دەوترێت «ھەسارە ژووپیتەرییەکان».
موشتەری بە شێوەیەکی سەرەکی لە ھایدرۆجین پێکدێت، و ھیلیۆم کەمێک کەمتر لە چارەکێکی بارستایییەکەی پێکدەھێنێت. وا دادەنرێت کە ناوکێکی بەردینی ھەبێت کە لە توخمە قورسترەکان پێک ھاتووە. شێوەی موشتەری گۆیییەکی پەپکە بەھۆی خێراییی زۆری سووڕانەوەیەوە. بەرگەھەوای دەرەکییەکەی جیاوازییەکی ڕوونی چەندین ھێڵی پانیی جیاواز نیشان دەدات. ئەمەش دەبێتە ھۆی نائارامی و زریان لەسەر سنووری ئەم ھێڵانە. ھەروەھا یەکێک لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی موشتەری کە لە ئەنجامی ئەمەوە دروست بووە، پەڵە سوورە گەورەکەیە، کە زریانێکی زەبەلاحە و لانیکەم لە سەدەی حەڤدەیەمەوە ناسراوە کاتێک بۆ یەکەمجار بە تەلیسکۆب بینرا. ئەم ھەسارەیە بە سیستەمێکی ئەڵقەیی کاڵ و کێڵگەیەکی موگناتیسیی بەھێز دەورە دراوە. ھەروەھا ٦٧ مانگ بە دەوریدا دەسووڕێنەوە، کە چواریان مانگە گەورەکانن و بە مانگەکانی گالیلۆ ناسراون و لەلایەن گالیلۆ گالیلییەوە لە ساڵی ١٦١٠ دۆزراونەتەوە. گەورەترینی ئەم مانگانە، گانیمید، تیرەکەی لە تیرەی ھەسارەی عەتارد گەورەترە.
چەندین ئەرکی ئاسمانیناسی بۆ لێکۆڵینەوە لە موشتەری نێردراون، کە زۆربەیان لە سەرەتای بەرنامەکانی پایۆنیر و ڤۆیجر بوون و دواتریش بە کەشتیی ئاسمانیی گالیلۆی خولگەیی. دوایین کەشتی کە بەلای موشتەریدا فڕی، نیو ھۆریزۆنز بوو لە ساڵی ٢٠٠٧. ئەم کەشتییە ھێزی کێشکردنی موشتەریی بەکارھێنا بۆ زیادکردنی خێرایییەکەی تا درێژە بە گەشتەکەی بدات بەرەو پلوتۆ، تاوەکو کەشتیی جونۆ توانی بگاتە خولگەی موشتەری لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦. کە پێدەچێت داتاکانی یارمەتیدەر بن لە تێگەیشتن لە سەرەتاکانی دروستبوونی کۆمەڵەی خۆر. گەشتە داھاتووییەکان بۆ موشتەری و ھەسارە ژوپیتەرییەکان ئامانجیان لێکۆڵینەوەیە لە ئەگەری بوونی زەریایەکی شل لەژێر بەرگە سەھۆڵییەکەی مانگی ئەورووپا.
پێکھاتە
[دەستکاری]موشتەری بە شێوەیەکی سەرەکی لە ماددە لە دۆخی گازی و شلدا پێک ھاتووە و گەورەترین ھەسارەی زەبەلاحە لە کۆمەڵەی خۆردا. تیرەکەی لە ھێڵی کەمەرەییدا ١٤٢،٩٨٤ کم و چڕییەکەی ١.٣٢٦ گ/سم٣، ئەمەش وای لێدەکات دووەم چڕترین ھەسارەی گازی بێت لە دوای نیپتۆن، لەگەڵ ئەوەی کە چڕییەکەی کەمترە لە چڕیی ھەر چوار ھەسارە بەردینەکەی کۆمەڵەی خۆر.
پێکھاتەی کیمیایی
[دەستکاری]بەرگەھەوای سەرەوەی موشتەری لە نزیکەی ٨٨-٩٢٪ ھایدرۆجین و ٨-١٢٪ ھیلیۆم پێکدێت. ئەمە ڕێژەی قەبارەیی یان ڕێژەی مۆڵی گەردیلەکانە. بەڵام لەبەر ئەوەی بارستاییی گەردیلەیەکی ھیلیۆم نزیکەی ٣ ھێندەی بارستاییی گەردیلەیەکی ھایدرۆجینە، ڕێژەکە دەگۆڕێت کاتێک وەک ڕێژەی سەدیی بارستایی دەرببڕدرێت، بۆیە پێکھاتەی موشتەری دەبێتە نزیکەی ٧٥٪ ھایدرۆجین و ٢٤٪ ھیلیۆم و ئەوەی دەمێنێتەوە ماددەی جیاوازە. چینی ناوەوەی بەرگەھەواکە ماددەی چڕتری تێدایە و ڕێژەی بارستاییی ئەم ماددانە نزیکەی ٧١٪ ھایدرۆجین و ٢٤٪ ھیلیۆم و ٥٪ ماددەی جیاوازە. بەرگەھەواکە بڕێکی کەمی میتان، ھەڵمی ئاو، ئەمۆنیا و ئاوێتەکانی سلیکۆنی تێدایە. ھەروەھا شوێنەواری کاربۆن، ئیسان، سولفیدی ھایدرۆجین، نیۆن، ئۆکسجین، گۆگرد و فۆسفینیش ھەیە. بەڵام دوورترین چینی بەرگەھەوا بلوری بەستووی ئەمۆنیای تێدایە. ھەروەھا لە ڕێگەی پشکنینی تیشکی ژێر سوور و تیشکی سەروو بنەوشەییەوە دەرکەوتووە کە شوێنەواری بەنزین و ئاوێتە ھایدرۆکاربۆنییەکانی تر ھەیە.
ڕێژەی ھایدرۆجین و ھیلیۆم لە بەرگەھەوادا زۆر لەگەڵ پێکھاتەی جادووی خۆریی سەرەتاییی مۆدێلی تیۆریدا یەکدەگرێتەوە. بڕی نیۆن لە بەرگەھەوای سەرەوەدا نزیکەی ٢٠ بەش لە ملیۆنێکە، کە ئەم بڕە یەکسانە بە دەیەکی ئەوەی لە خۆردا ھەیە. ھەروەھا ھیلیۆم کەم بووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ڕێژەکەی یەکسانە بە ٨٠٪ی ئەوەی لە خۆردا ھەیە، و پێی وایە ھۆکاری کەمبوونەوەی ھیلیۆم دابەزینیەتی بۆ ناوەوەی ھەسارەکە. خەستیی گازە خانەدانەکان لە موشتەریدا لە نێوان دوو بۆ سێ ھێندەی ئەوەیە کە لە خۆردا ھەیە.
بە پشتبەستن بە شیکاریی سپێکترۆسکۆپی، وا دادەنرێت کە پێکھاتەی زوحەل زۆر لە پێکھاتەی موشتەری بچێت، لە کاتێکدا پێکھاتەی دوو ھەسارە گازییەکەی تر جیاوازە لە ڕووی ڕێژەی ھایدرۆجین-ھیلیۆمەوە. شایەنی باسە کە زۆریی توخمە قورسترەکان لە ھەسارە دوورترەکان لە موشتەرییەوە بە تەواوی ڕوون نییە بەھۆی کەمیی ئەو کەشتییە ئاسمانییانەی کە چوونەتە ناو بەرگەھەوای ئەو ھەسارانەوە.
بارستایی
[دەستکاری]بارستایی ھورمز بەرامبەرە بە نیوەی بارستایی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر، ھەسارەی ھورمز دەکەوتە ناوەندی قوورسایی کۆمەڵەی خۆر، وە تیرەی ھورمز ١١ جار گەورەترە لە تیرەی زەوی، بارستایەکەشی ٣١٨ جار گەورەترە لە بارستایی زەوی، وە بارستایەکەشی ٠٬٠٠١ بەرامبەرە بە بارستایی خۆر
مانگەکانی ھورمز
[دەستکاری]
ھەسارەی ھورمز خاوەنی ٧٩ مانگە نێزیکەی ٤٧ مانگ تیرەکەیان کەمترە لە ١٠ کیلۆمەتر کە لە ساڵی ١٩٧٥ دەستکرایە بە دیتنەوەیان. ٤ لەو مانگانە ناویان مانگەکانی گالیلۆن. ئەو ٤ مانگە لە ساڵی ١٦١٠ لەلایەن گالیلێو گالیلەی دیترانەوە و گەورەترین مانگەکانی ھەسارەی ھورمزن،
| بەرامبەرکردنی مانگەکانی ھورمز کە لەلایەن گالیلۆوە دیترانەوە و مانگی ھەسارەی زەوی | |||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ناو | تیرە | بارستایی | نیوەتیرەی خوولانەوە | زەمەنی خوولانەوە | |||||
| کم | ٪ | کگ | ٪ | کم | ٪ | رۆژ | ٪ | ||
| ئایۆ | ٣٦٤٣ | ١٠٥ | ٨٫٩×١٠٢٢ | ١٢٠ | ٤٢١٬٧٠٠ | ١١٠ | ١٫٧٧ | ٧ | |
| یۆرۆپا | ٣١٢٢ | ٩٠ | ٤٫٨×١٠٢٢ | ٦٥ | ٦٧١٬٠٣٤ | ١٧٥ | ٣٫٥٥ | ١٣ | |
| جانیمید | ٥٢٦٢ | ١٥٠ | ١٤٫٨×١٠٢٢ | ٢٠٠ | ١٬٠٧٠٬٤١٢ | ٢٨٠ | ٧٫١٥ | ٢٦ | |
| کالیستۆ | ٤٨٢١ | ١٤٠ | ١٠٫٨×١٠٢٢ | ١٥٠ | ١٬٨٨٢٬٧٠٩ | ٤٩٠ | ١٦٫٦٩ | ٦١ | |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ هورمز هەمان ئەهورا مەزادا(اهورا، اورمَزد، هورمَزد، اورمُزد، هورمُز و هُرمُز و ورمز)، خودای گەورەی دینی زەردەشتییە لە هەنبانە بۆرینەو قامووسی دهخدا (فارسی) نێوی هورمز (هەروەک مشتری) بۆ پلانێتی ژوپیتیر بەکار هاتووه.
- ↑ «Berçîs»، Wîkîferheng (بە کوردی)، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە
- ↑ NASA - What is Jupiter
- ↑ NASA - Jupiter Moons
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
