ھاکی کارەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هاکی کارەرەوە ڕەوانە کراوە)
ھاکی کارەر
لەدایکبوون١٩٥٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Ulubey, Ordu لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٢٧ )
دیلۆک لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Ankara University لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزب پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)

ھاکی کارەر یان حەقی قەرار (١٩٥٠ لە ئولوبەی - ١٩٧٧ لە دیلۆک) چالاکوانێکی سیاسیی چەپگڕی مارکسیست-لێنینیستی تورک و خەڵکی تورکیا و لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی باکووری کوردستان بوو. ھاکی کارەر کەسایەتییەکی بەرجەستە و سەرەکی لە مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان بە ئەژمار دێت.

ژیان[دەستکاری]

ھاکی کارەر لە سالی ١٩٥٠ لە ناوچەی ئولوبەیی سەر بە شاری ئوردووی تورکیا دا لە دایک بوو. ھەموو قۆناخەکانی فێرگەی لە ئوردوو خوێند. دواتر لە کۆلیژی فەنی زانکۆی ئاتاتورک دەستی بە زانکۆ کرد. ھاکی کارەر کاریگەری لە جوولانەوەی شۆریشگێری پاش ٧٠’کان وەرگرت و لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە خاوەنی تێروانینی شۆریشگێری. لە ھەمانکاتدا کەمال پیر و ئاپۆیشی ناسی. لە سالی ١٩٧٣ دا لە ئەنجومەنی پەروەردەی باڵای ئانکارا ADYÖD دا ئەرکی بەرێوەبەری لە ئەستۆ گیرت. لە ١٩٧٦ دا بە گوێرەی بریاری گەرانەوەی وڵات کە لە کۆبوونەوەی دیکمەندا وەرگیرابوو، سەرەتا چووە باتمان وو پاشانیش دیلۆک، کە پراتیکێکی سەرکەوتووی نوواند. لەوێ رێکخیراوەی دژە شۆریشی Stêrka Sor بە فەرمانی MÎT کەوتە گەڕەوە. لە دیلۆک ئەندامی کۆنترای ئەو رێکخیراوەیە E’laeddîn Kapan، ھەقی قارەر بانگێشتی گفتوگۆ دەکات. کۆبوونەوەکە لە رۆژی ١٥’ی گولان لە قاوەخانەیەکی دیلۆک’دا پێکھات. لە ئەنجامی ئەم پیلانگێڕییە چەپەڵە دا ھەقی قارەر لە ١٨’ی گولانی سالی ١٩٧٧ دا کوژرا. شەھیدبوونی ھەقی قارەر وەکوو یەکەم شەھید لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دا لە دامەزرانی پارتی کرێکارانی کوردستان’دا قۆناخێکی مێژوویییە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]