ھاوپەیمانیی نیشتمانیی دیموکراتی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥
وڵاتعێراق
ئایدۆلۆژیای سیاسیکوردایەتی
لەدوای ئەولیستی کوردستانی
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩

هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان یان لیستی هاوپەیمانیی کوردستانی (بەئینگلیزی: Democratic Patriotic Alliance of Kurdistan) بریتییە لەناوی هاوپەیمانێتییەک بوو کە بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٠٥ی عێراق و هەڵبژاردنی ٢٠٠٥ی هەرێمی کوردستان دانرا کە تێیدا کورد بەیەکگرتوویی چووە نێو هەڵبژاردنەکانی عێراق بەرامبەر بە نەتەوایەتییەکانی تر. هەڵبژاردنەکان لەهەمان کاتدا بۆ پەرلەمانی کوردستانیش بوو. بەشێوەیەکی سەرەکیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دوو پارتە زلهێزەکەی لیستەکە بوون.

قەوارە بەشدارەکان:

هاوپەیمانێتییەکە ١٥٧٠٦٦٥ دەنگی بەدەست هێنا لە پەرلەمانی کوردستاندا، کە دەیکردە ٩٠%ی دەنگەکان. لەسەر ئاستێکی فیدراڵیش %٢٦ی دەنگەکانی بەدەست هێنا کە دەیکردە ٧٥ کورسیی لە کۆی ٢٧٥ کورسیی پەرلەمانی عێراق. لیستەکە توانیی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ جەلال تاڵەبانی پارێزراو بکات هاوکات پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ مەسعوود بارزانی بپارێزێت.[١]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ "PUK.org" (PDF). Archived from the original (PDF) on 11ی Marchی 2016. Retrieved 23ی Marchی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١١ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.